ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوایەكی فێنك عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پسپۆڕێكی كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات، كەشوهەوایەكی فێنك ناوچەكە و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و دەشڵێت: “تا دوای ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلی گەرما ناوچەكەمان ناگرێتەوە”.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان دەردەكەوێت، كە شەپۆلێكی سارد چینەكانی سەرەوەی هەوا دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا دادەبەزن.

ڕاشیگەیاندووە، دابەزینی پلەكانی گەرما بەردەوام دەبن و كەشوهەوای هاوینەی ئاسایی لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات و بەتایبەتی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و هیچ شەپۆلێكی گەرمای زۆر بەدیناكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە سەرەتای هەفتەی داهاتووش جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بە ڕێژەیەكی كەم دادەبەزن و خێرایی با ئاسایی دەبێت و هەندێك كات لە ڕۆژدا چالاك دەبێت.

ئەو پسپۆڕە كەشناسییە دەشڵێت: “لەدوای نیوەی ئەم مانگە یان لە چارەكی كۆتایی مانگدا ئەگەری هاتنی شەپۆلی گەرما هەیە”.

ژینگە

وشكە سەرما كۆتایی دێت و شەپۆلی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلی وشكە سەرما كۆتایی دێت و لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی گشتی كەشناسی عیراق، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە كاریگەری بارستە هەوای سیبریا لەسەر ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لاواز دەبێت و خێرایی با كەمدەبێتەوە و پلەكانی گەرما گۆڕانكارییان بەسەردا دێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە ڕۆژی هەینییەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و سەقامگیری لە دۆخی كەشوهەوا ڕوودەدات.

لای خۆشیەوە، سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە و شەپۆلێكی باراناوی تەواوی ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارین تەواوی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم دەبارێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

تیمی وڵامدانەوەی خێرا بۆ ڕووداوەكان ڕاگەیاندرا

 

خەڵك-ئارام سەردار

فەرمانگەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۰ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ پێكهێنانی تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرای بۆ كارەساتە سرووشتیەكان ڕاگەیاند، كە ماوەی 21 ڕۆژ خولیان بینیووە، بڕیارە هاوشێوەی هەولێر لە سلێمانی و دهۆك ئەو تیمە دروست بكرێت.

مەریوان حەسەن، بەڕێوبەر لە فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ۲۱ ڕۆژ لە ڕاهێنان و كردنەوەی خول تیمێكمان بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ كارەساتە سرووشتیەكان پێكهێنا.

دەشڵێت، “تیمەكە پێكهاتوون لە 20 كەس، كە بەشێكیان خۆبەخشن و بەشێكیان فەرمانبەری حكومەتن و بەشێكیشیان لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كار دەكەن، بیرۆكەی دروستكردنی تیمەكەش بۆ ئەزموونی دامەزراوەی TSD وڵاتی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئامانج لەدروستكردنی تیمەكە بۆ ئەوەیە تیمەكە لە كاتی ڕوودانی هەر كارەساتێكی سرووشتی یان خود قەیرانێكی مرۆیی، بتوانن هاوكاری تیمەكانی تری حكومەتی هەرێم بكەن بۆ ڕزگاكردنی ژیانی هاوڵاتیان .

ڕاشیگەیاند، مەبەستمان بووە تیمەكە لەگەڵ ژینگەی هەرێمی كوردستان بگونجێت نەوەكو تەنها كۆپی پیەستی تیمەكەی ئەوان بێـت و لێرە تیمەكە نەتوانێت كار بكات، دامەزراوەی TSD تەواوی پێداویستی بۆ تیمەكە دابین كردووە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەبن.

وتیشی، “لە داهاتوودا پلانمان هەیە لە هەریەكە لە شارەكانی سلێمانی و دهۆكیش هەمان تیم دروست بكەین، بەشێوەی خۆبەخش بەشێك دەبن لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكانی (JSS).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باشماخ: جێگەیەكی تایبەت بۆ سووتاندنی شمەكی خراپ و بەسەر چوو دانرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

بۆ سووتاندن و لە ناوبردنی ئەو كاڵا و شمەكانەی كە خراپ و بەسەرچوون، یاخوود بە نایاسایی و بەقاچاغ دەهێنرێن، مەحرەقەیەكی تایبەت لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دانرا.

بە پێی ڕاگەیەنراوی، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێو دەوڵەتی باشماخ، بەئامادەبوونی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكە و بەشەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و كۆمپانیای ڕەزگە، لەكۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ مەحرەقەیەكی مۆدێرن و سەردەمیانە كرایەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكە، دروستكردنی ئەم مەحرەقەیە هەنگاوێكی دیكەیە بەرەو زیاتر خزمەتكردنی گشتی و كارئاسانی تەواو و كەمكردنەوەی كاریگەری و لێكەوتەی خراپ لەسەر خاك و ژینگە، چونكە بۆ سووتاندن و لەناوبردنی ئەو كاڵا وخواردەمەنی یانەی بەشێوەی قاچاغ دێن و دەستیان بەسەردادەگیرێ یاخود ئەوانەی لەئەنجامی پشكنینەكاندا دەردەكەوێت شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین لەڕێگەی ئەم مەحرەقەیەوە لەناودەبرێن بەشێوازێك كە دووردەكەوینەوە لەو سیما ناشارستانی یەی شێوازی لەناوبردن كە پەیڕەودەكرێت.

 

ئەم مەحرەقەیە، لەلایەن كۆمپانیای ڕەزگەوە دابینكراوە بەبڕی زیاتر لە(100000$) سەد هەزار دۆلار و دابینكردنی كارمەندی شارەزا و غاز و پێداویستی یەكانی تری كارپێكردنی ڕۆژانەی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان