ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

میسر نەوتهەڵگرێكی ئێرانی ڕادەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەك دەڵێت، میسر نەوتهەڵگرێكی ئێرانی لە نۆكەندی سوێس ڕاگرتووە، كە ئاڵای ئۆكرانیا و نەوتی ئێرانی هەڵگرتبوو.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ڕۆژنامەی (العربی الجدید)ی قەتەری لە زاری سەرچاوەكانی میسرەوە بڵاویكردەوە، “ئەو نەوتهەڵگرەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی میسرەوە ڕاگیرا، ئاڵای ئۆكرانیا و نەوتی ئێرانی هەڵگرتبوو، بۆ ماوەی نزیكەی 10 ڕۆژە بەڕێكەوتووە و بە نۆكەندی سوێسدا ویستوویەتی تێبپەڕێت”.

بە وتەی سەرچاوەكان، “ئەو هەڵوێستەی میسر، وەك جێبەجێكردنی سزاكانی ئەمریكایە لەدژی ئێران”.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بە ئەنجامدانی پەیوەندی فەرمی كردووە لەنێوان قاهیرە و تاران، كە لێوەی ئێران داوای ڕوونكردنەوەی كردووە لە میسر، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامییەكی ناڕاگەیەندراوی بەخۆوە بینیوە سەبارەت بە ژمارەیەك دۆسێی تایبەت بە ناوچەكە.

جیهان

خامنەیی هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە بەریتانیا دەكات لەبەرانبەر دەستبەسەركردنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە لە جەبەل تارق.

ئەمرۆِ سێ‌ شەممە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، “بەریتانیای شەڕەنگێز ڕۆڵی چەتەكانی دەریا دەبینێت و كەشتییەكانمان دەدزێت و سیمایەكی یاسایی دەبەخشێتە دزییەكەی، بۆیە وڵاتەكەمان و ئەوانەی بڕوایان بە نیزامی ئێمە هەیە، ڕێگە نادەن ئەو كردەوە شەڕەنگێزە بەبێ‌ وەڵام تێبپەڕێت”.

بە وتەی خامنەیی، “گومانی تێدانییە، تاران بەردەوام دەبێت لەسەر سنورداركردنی بەڵێنەكانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دەریاوانی شاهانەی بەریتانیا، دەستی گرت بەسەر نەوتهەڵگرێكی ئێرانی، كە گومانی لێكردووە سزاكانی ئەوروپای پێشێلكردووە لەڕووی گواستنەوەی نەوت بۆ سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە هاریكارەكانی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری توند دەداتە ئەو وڵاتانەی هاوكاری ئەمریكا دەكەن.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە كەناڵی (BBC) ڕاگەیاند، ئەمریكا مێزی دانوستانی بەجێهێشت، ئێرانیش جارێكی دیكە ناچێتە دانوستانێكی نوێوە، ئەوان دەبێ بگەڕێنەوە بۆ دانوستان، ئێمە جارێكی دیكە دانوستان ناكەین.

سەبارەت بە بەشداری سەربازی هەریەك لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و چەند وڵاتێكی دیكە دژ بە ئێران وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، هەر وڵاتێك لە دژی ئێران پشتیوانی ئەمریكا بكات، ڕووبەڕووی كاردانەوەی توندی ئێران دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان: 2020 ئێس 400 تەواو دەبێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا، ڕایگەیاند “لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییماندا، دەبینە یەكێك لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەكرێین”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە ڕایگەیاند “دەستمان بە كڕینی S-400 كردووە. وتیان ‘ناتوانن بیكڕن’، ئەمڕۆ فڕۆكەی ھەشتەمیش ھات. ئینشائەڵڵا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا خاڵی كۆتایی دادەنێین”.

ڕاشیگەیاند “لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەكێك لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەكرێین”.

دەشڵێت “ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ ڕووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان