ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سنووری سلێمانی زیاتر لە 16 هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە سنوری شارەدێی گەرمك و بەرزنجە زیاتر لە (16) هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا و دەشڵێت: “هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە”.

ڕووداوی ئاگركەوتنەوە یەكێكە لەو دیاردانەی ساڵانە چەند جارێك دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەی كوژاندنەوە و كۆنتڕۆڵكردنیان كارێكی زەحمەتە هاوكات زیانێكی زۆر بەسروشت و ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت.

لەو بارەیەوە عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەدوو ڕووداوی جیاوزدا لە سنوری گوندەكانی (شەیان میشیاو، نەرمەڵاس و شیرە) سەر بە شارەدێی گەرمك دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوە، كە یەكێكیان لە سنوری ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتووە و ئاگرەكەی تریش هۆكارەكەی نادیارە ڕوویانداوە و بووە هۆی سوتانی نزیكەی (15) هەزار دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سنورەكە.

وتیشی، “ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوكاری لەگەڵ بەش و بنكەی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و ناڵپارێز هەروەها بە هاوكاری (ڕێكخراوی ملەكەوە) توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن.

ئاشكراشی كرد، لە لایەكی ترەوە ئاگریكی بەرفراوان لەسنوری گوندی (مایاوا، دەرەتەت و مۆریاس) لە سنوری بەرزنجە كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی بەرزنجە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

هێمن كمرخان ڕاشیگەیاند، زیانی ئاگرەكە سووتانی زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوان و داری سرووشتی بوو، هاوكات هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە و بەدواداچون بۆ ڕووداوەكە بەردەوامە .

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “با بەهەموومان ژینگەی و سرووشتی كوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەكەنە دەشت و چیاكان و زۆر دڵنیابن پاشماوەی ئاگر و پشكۆ لە دوای خۆیان بەجێنەهێڵن بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە ڕوونەدات” .

ژینگە

لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێم تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، لە شارۆچكەیەكی پارێزگای سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێم تۆماركرا و گەیشتە نزیكەی 50 پلەی سەدی و ئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركراو لەمساڵدا دادەنرێت لە سەرتاسەری هەرێم.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، “لە شارۆچكەی دوكان لە سلێمانی پلەی گەرما گەیشتۆتە 49 پلەی سەدی” ئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرما لەمساڵدا هەژمار دەكرێت، سەرەڕای ئەوەی شارۆچكەی دوكان ناوچەیەكی شاخاوییە و دەریاچەی دوكانی لێیە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە خانەقین پلەی گەرما 48 پلە بووە و لە هەڵەبجەش 47 پلە تۆمار كراوە.

كەشناسی هەرێم دەڵێت: “نزمترین پلەی گەرما لە شارەدێی حاجی ئۆمەران تۆمار كراوە، كە 34 پلە بووە و بەوەش بە فێنكترین ناوچە دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە وێنە.. 200 دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێر سوتان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە سنوری شارباژێر نزیكەی 200 دۆنم پوش و پاوان سوتان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سەرچاوەی ئاگركەوتنەوەكە نادیار بووە و توانراوە كۆنترۆڵبكرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

شارباژێڕ بەهۆی ڕوداوی ئاگركەوتنەوە ( 200) دۆنم لە پوش و پاوان سووتا.

لە سنوری گوندی ( بەوزان ) ی سەر بەقەزای شارباژێڕ ئاگرێك كەوتەوە كە بووە هۆی سووتانی (200) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچەكە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندوو بونێكی زۆر بەهاوكاری ئاگركوژێنەوەی شارباژێر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن .
هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارەو لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە وێنە.. لەسنوری ماوەت چەندین دۆنم پوش و سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ئاگرەوە لە سنوری چەند گوندێكی سنوری ماوەت چەندین دۆنم پوش و پاوانی هاووڵاتیان سوتان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی باسی لەوەكردووە، بەهۆی پاشماوەی مینەوە نەتوانراوە بە خێرای كۆنترۆڵبكرێت و دوای هەوڵێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
لە سنوری گوندەكانی ( گەورەدێ / بەرزەدێ/ كانی میو / كانی چناران / وڵاخڵو ) سەر بە قەزای ماوەت ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین دۆنم پوش و پاوانیش سوتان. لەیەكەم ساتی ڕووداوەكە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە بە هاوكاری لەگەڵ هاووڵاتیانی گوندەكان بەردەوام بوون لەكوژاندنەوەی ئاگرەكە ، بەڵام بەهۆی بوونی (مین و تەقەمەنی ) لە ناوچەكە كوژاندنەوەی ئاگرەكە سەخت بوو . دوای هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆر توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت .
زیانی ئاگرەكە چەندین دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان
هۆكاری ئاگركەوتەوەكە نادیارە لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە .

جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە هەموو ئەو هاوڵاتی و گوندنشینە خۆبەخشانە بكەین كە دڵسۆزانە هاوكارو پشتیوانی پۆلیسی دارستان بوون لە كوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی سروشت و ژینگەدا دەورو كاریگەری بەرچاویان هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان