ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عادل عەبدولمەهدی دوابڕیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرادەكات و دەشڵێت: “عادل عەبدولمەهدی وتویەتی، كە مووچەی خەڵكی هەرێم لە كێشەكان دووردەخەمەوە”.

كاوە محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ی تەممو، د.عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە كردووە و باسیان لەناوەڕۆكی بەیاننامەكەی دوێنێی فراكسیۆنی گۆڕان كرد، كە تێیدا دیدی بزووتنەوەكە بۆ كێشەی نەوت و غاز لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ خرابووەڕوو.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوای ئەوەی باسیان لەكێشەكانی بودجە و مووچەی هەرێم كرد، بەناوی فراكسیۆنەوە سوپاسی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە بۆ هەڵوێستی نیشتیمانی و بەرپرسیارانەی بەرامبەر بە ناردنی پارەی تەرخانكراوی مانگانە بۆ مووچەی خەڵكی هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پەڕلەمانتارەكەی گۆڕان بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدی لەوە كردۆتەوە، كە پێویستە حكومەتی هەرێم هاوكارێكی جدی حكومەتی فیدڕاڵ بێت و هەم مووچەی خەڵكی هەریم لەكاتی خۆیدا دابەشبكات و هەم ڕۆژانەش بەپێی یاسای بودجەی (٢٠١٩) بڕی (٢٥٠ هەزار) بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و هەردوولاش كار بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەكان و بە دامەزراوەیی و شەفافكردنی كەرتی نەوت بكەن.

دەشڵێت: “بەڕێز د.عادل عەبدولمەهدی باسی لەكێشە و گرفتەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە كرد و تەئكیدی كردەوە، كە لەسەر هەنگاوەكانی بۆ بەدوورخستنی مووچەی خەڵكی هەرێم لەكێشەكان بەردەوام دەبێت”.

ئابوری

تائێستا پارەی بەغدا نەنێراوە
هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

خشتەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران وەك مانگەكانی پێشوو دانراوە، بەڵام وەك مانگەكانی پێشوو پارەكەی بەغدا لەكاتی خۆیدا نەنێراوە، ئەوەش ئەو گومانەی دروستكردووە، كە ئایا هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت، یان نا؟.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەگەر پارەكەی بەغدا بگات لەكاتی خۆیدا دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت و ڕۆژی 23ی مانگ دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان تەواو دەبێت.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، وتیشی”خشتە وەك مانگەكانی پێشوو دانراوە و ئەگەری زۆرە وەك مانگەكانی پێشوو موچە دابەش بكرێت، ئەوەشی دەربارەی دواكەوتنی پارەكە دەوترێت، ئەگەرێكی بێهێزە، لەبەرئەوەی یاسا و جێبەجێ‌ كراوە لە مانگەكانی پێشوودا و ئەم مانگەش وەك پێشوو دەبێت”.

مانگەكانی دیكە زیاتر لە ناوەڕاستی مانگدا پارەكەی بەغدا دەنێرا، كە بڕەكەی 453 ملیار دینار و موچەی بەشێكی فەرمانبەرانی پێدەدرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینار هەیە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگانە و بەشێكی پارەی موچە لەلایەن بەغداوە دابین دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گرژییەكانی كەنداو نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەكاریگەری گرژییەكانی تەنگەی هۆرمز بەرزبووەوە.

دوای ئەوەی ئەمریكا خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە نزیك یەكێك لە كەشتییە جەنگییەكان لە تەنگەی هۆرمز ڕاگەیاند، نرخی نەوت بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 62.74 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك و بە ڕێژەی 1.31% بەرز بووەوە.

هاوكات نرخی گرێبەستەكانی خاوی ئەمریكایی لە نەوتی تێكساسی نێوەڕاست بە ڕێژەی 0.78% بەرزبووە و گەیشتە 55.73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

ئەو بەرزبوونەوەیە هاوكاتە لەگەڵ گرژییە نوێیەكانی ناوچەی كەنداو، دوای ئەوەی ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان خستووەتەخوارەوە دوای ئەوەی لە كەشتی جەنگی یوئێس بوكسر نزیكبووەتەوە بۆ چەند هەزار مەترێك لە تەنگەی هۆرمز.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێرانیش دوێنێ دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوت هەڵگردا گرت لە كەنداو كە سوپای پاسدارانی ڕایگەیاند، بارەكە قاچاخ بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق: دەستكاری دەرماڵەی فەرمانبەران دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، كە پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ دەستكاریكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران و دەستكاریكردنەكەش لەسەر بنەمای موچەی بنەڕەتی نابێت.

ئیخلاس دلێمی، بە میدیاكانی عیراقی وتووە”بە لە بەرچاوگرتنی ڕاگرتنی باڵانس و دۆخی ئابوری وڵات و ئیش و كاری فەرمانبەر و بڕوانامە، جارێكی دیكە دەستكاری دەرماڵە دەكرێتەوە”.

وتیشی”ئەوەی تائێستا دڵنیابووینەتەوە كە هەریەك لە وەزارەتەكانی نەوت و كارەبا مافی ئەوەیان هەیە لە وەزارەتەكانی دیكە دەرماڵەیان زیاتر بێت”.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەڕلەمانتارە ڕونیكردووەتەوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا پڕۆژەكە پەسەند دەكرێت و ساڵی داهاتوو لە كۆی گشتی موچەدا جێگەی دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان