ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێبەری پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین بڵاوكرایەوە
مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی خوولی یەكەمی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و كۆتایی هاتنی ماوەی پەڵپ-ی خوێندكاران، ڕێبەری پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی ڕێبەرەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزاندنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكانی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕوونكراوەتەوە.

وەك لە ڕێبەرەكەدا هاتووە، “مەرج نییە هەر خوێندكارێك، كە فۆڕمی وەرگرتن پڕدەكاتەوە لە زانكۆ یان پەیمانگایەك وەربگیرێت، چونكە وەرگرتن بەپێی دادپەروەری و ئاستی كۆنمرەیە و هەروەها خوێندكار مافی وەرگرتنی تەنها لە شوێنێك هەیە”.

جەختیشكراوەتەوە، كە نابێت خوێندكار لە یەك كاتدا وەربگیرێت لە زانكۆ یان پەیمانگایەكی حكومی و زانكۆ یان پەیمانگایەكی ئەهلی و لەو كاتەدا ئەگەر ئەو حاڵەتە ڕوویدا، دەبێت خوێندكارەكە لە هەفتەی یەكەمی خوێندندا خۆی یەكلایی بكاتەوە.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی ڕێبەرەكە كلیك لەم بەرستەرە بكە

يان

رینمایى وەرگرتن و گواستنەوە دابەزین-2019-2020

 

کوردستان

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا لە سنووری گرێ سپی دوو هاووڵاتی شەهید بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە گوندەكانی ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی ڕۆژئاوای كوردستان، دوو هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

بەهۆی هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیانی مەدەنی لەگوندی قەرەنفول لە ڕۆژئاوای گرێ سپی، دوو هاووڵاتی شەهید بوون و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی مەنبەج و كۆبانێ‌ كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەبات.. كچە خوێندكارێك گیانیلەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارۆچكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر كچە خوێندكارێك لەكاتی دابەزین لەو پاسەی هاتوچۆی خوێندنگەی پێدەكات، بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێری پاسەكەیەوە كەوتووەتە ژێر تایەی پاسەكە و دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە.

مقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/11/2019 لە شارۆچكەی خەبات خوێندكارێكی كچ بەهۆی بێ ئاگایی و خەمساردی شۆفێرەكەیەوە كە هاتوچۆی خوێندنگەی پێدەكات كەوتە ژێر تایەكانی ئەو پاسەی كە لێی دابەزیوە.

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە كچە خوێندكارەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“بێ‌ ڕێزی بەرامبەر لیژنەكانی تەندروستی دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، وەك ئەوەی تێبینی كراوە لە لایەن زۆرینــەی خاوەنكارەكانەوە بێ ڕێزی بەرامبەر ئەندامانی لیژنە تەندروستیەكان دەكرێت، دەشڵێت: “هەر خاوەنكــارێك بێ ڕێزی بەرامبەریان بكات ڕێكاری یاسایی توند لەدژیان دەگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، وەك هـەمـوو لایەكتان ئاگـادارن لیـژنەكانی چاودێری تەندروستی و خۆپاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان شەو و ڕۆژ بەبێ وچان و ماندوبوون بە سەرما و گەرما لە خزمەت هاووڵاتیاندان لە پێناو پاراستنی تەندروستیان.

ڕاشیگەیاندووە، وەك ئەوەی تێبینی كراوە لە لایــەن زۆرینەی خاون كارەكانەوە بێ ڕێزی بەرامـبـەر ئەندامانی لیژنە تەندروستیەكان دەكرێت، كە كوڕ و كچی ئەم شارەن.

جەختیشی كردۆتەوە، ئاگاداری تەواوی خاوەنكارەكان دەكەینەوە بۆ داهاتوو ئەگەر بێتو هەر خاوەن كـارێك بێ ڕێزی بەرامبەر بە ئەندامانی هەر لیــژنەیەك بكـات ئاوا ڕێكاری یاسایی توند دەگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان