ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

دواین هەواڵی هونەرمەند زیاد ئەسعەد چییە؟ هونەرمەندێک ٢ ڕۆژە قسەی لەگەڵدا دەکات

خێزان

هونەرمەند مەریوان سەفائەدین ڕایدەگەیەنیت کە دوو ڕۆژە قسە لەگەڵ هونەرمەند زیاد ئەسعەددا دەکات و دۆخی تەندرووستی ناوبراو زۆر باشە.

مەریوان  سەفائەدین ڕایگەیاندووە”بەڕاستی هەندێ قسەو قسەڵۆکی هەندێ کەس زۆر بێزارکەرن سەبارەت بە هونەرمەند زیاد ئەسعەد من پێرێ و دوێنێش قسەم لەگەڵ هونەرمەند زیاد ئەسعەد کرد زۆر باش بوو زۆریش قسەی خۆشمان کرد زۆریش بێزار بوو لەو خەڵکە نەخۆشەی کە تەداخولی ژیانی کەسانی تر دەکەن و قسەی بێ مانا بۆ کەسانی تر دروست دەکەن و واز لە ژیانی خەڵکی ناهێنن”

مەریوان  سەفائەدین وتیشی”من لێرەوە بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنم هەرچی شتێکی خراپ دەربارەی زیاد ئەسعەد وتراوە و دەوترێ ئەوەی دەیڵێ سەری دای لە بەرد چوونکە ئەو زۆر باشەو هیچ کێشەیەکی نیە ئیتر دواجار ئێمەش هەموومان مرۆڤین گۆشت و خۆێنین دەکرێ نەخۆش بکەوین و لە خەستەخانەش بکەوین وەك ئەوەی لە ڕابردودا چەندین جار بەسەر من و هەمووشتانا هاتوە ئەمە ئاساییە بۆیە داوا دەکەم لەو کەسانەی کە هیچ شتێکی چاکیان پێ ناکرێت باخراپەکەش نەکات و ڕێزو حورمەتم بۆ هەموتان ئەزیزان”

 

هەواڵەکان

گەنجێکی کورد وەک نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانگێشتی هۆنگ کۆنگ  دەکرێت

خێزان

گەنجێکی کورد بەناوی (هێڤار عیماد) لە لایەن ڕێکخراوی the Hong Kong Model United Nations  وەک نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات.

هێڤار عیماد لەباری  بەشداریکردنی لەو کۆنفڕانسەدا ڕایگەیاند کە بەتایبەت لە لایەن حکومەتی هۆنگ کۆنگەوە بانگێشترکراوە بۆ گێڕانەوەی ئەزمونی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد بەتایبەتی بۆ گەنجانی هۆنگ کۆنگ.

هێڤار عیماد وتیشی”لە کۆنفڕانسەکەدا لەسەر کاریگەری سیاسەت و  نەوت و ئاین   و بەرەوپێشچونی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتریش باسی دۆزی کورد قسەم بۆ ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی هۆنگ کۆنگ و ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆفیسۆری زانکۆکان کرد لەو وڵاتە، جگە لەوەی ماوەی ٤ ڕۆژ چالاکی بەردەواممان هەبوو لە کۆنفڕانسەکەدا”

هێڤار عیماد خاوەنی ڕێکخراوێکی گەنجانەیە لە شاری سلێمانی بەناوی (Youth Change Makers)  کە چەندین چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.

 

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Weather Now: یەکێک لە باشترین و بەهێزترین ئەپەکانی زانینی کەش و هەوا

خەڵک

ئەپی Weather Now یەکێکە لە ئەپە نایابەکان بۆ زانینی کەش و هەوا بەشێوازێکی سێ دووری بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ئەپە وێنەی وێنەی زەوی و ئەستێرەکان و مانگت پیشان دەدات بە کوالێتییەکی بەرزەوە کە لە شێوازێکی زۆری ڕاستی بچێت.

ئەپەکە بەشێوازێکی ورد و بۆماوەی ١٤ ڕۆژی داهاتوو پێشبینی کەش و هەوات پێدەڵێت جگە لەوەی بەشێوازی وردتر و لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا وردی و تایبەتمەندییەکانی کەش و هەوات پێدەڵێت.

چەند تایبەتمەندییەکی ئەپەکە:
زانینی کەش و هەوا بە زۆرترین وردەکارییەوە.
زانینی ئاڕاستەی با.
زانینی ڕادەی شێ
زانینی مەودای بینین.
زانینی ئەگەری باران بارین.
جۆری هەوا.
دەست نیشان کردنی هەڵهاتنی خۆر و ئاوابوونی.

بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید کلیک لێرە بکە.
بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کلیک لێرە بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمشەو مانگ گیرانە
نوێژی مانگ گیران چیە و چۆن دەكرێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبنییە گەردونی و كەشناسییەكان، ئەمشەو لە نزیك كاتژمێر 10ی شەوەوە دیاردەی نیمچە مانگ گیران ڕوودەدات و لە هەرێمی كوردستانیش دەبینرێت و تا كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی چوار شەممە بەردەوام دەبێت.

لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ دیاردە گەردوونی و خواكردەكان چەندین زیكر و ڕێوڕەسمی ئایینی بوونی هەیە و لەكاتی مانگ گیران و خۆر گیرانیشدا نوێژی سوننەت دەكرێت.

سەبارەت بە شێوازی نوێژی مانگ گیران، مەلا موسلیم مەلا ساڵح فریزی، مامۆستای ئایینی لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، نوێژی مانگ گیران نوێژێكی سوننەتە و لەو كاتەی مانگ گیران دەستپێدەكات تا تەواوبوونی مانگ گیرانەكە نوێژەكە دەكرێت و دوو ڕكاتە.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو دوو ڕكاتە بە تەنها یان بە كۆ (جەماعەت) دەكرێت و لە هەر ڕكاتێكدا دوو چەمانەوە (ڕكوع) و دوو ڕاوەستانی تێدایە پێش ئەوەی بچیتە كڕنووش (سوجدە)، واتە كە دەستت كرد بە نوێژكردن سەرەتا سورەتی (الفاتیحە) دەخوێنیت لەگەڵ سورەتێكی تر و ئینجا دەچیتە ڕكوع و هەڵدەستیتەوە و هەمدیسان سورەتی (الفاتیحە) و سورەتێكی دیكە دەخوێنیت و دەچیتەوە ڕكوع و هەڵدەستیتەوە و ئینجا دەچیتە سوجدە.

وتیشی، “بۆ ڕكاتی دووەمیش بە هەمان شێوە دووبارەی دەكەیتەوە”.

مەلا موسلیم ئاماژەی بەوەشكرد، كە سوننەتە لەكاتی مانگ گیران زیكر و دوعا و داوای لێخۆشبوونی زۆر بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە لە كاتژمێر 09:43 خولەكەوە دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 3:17 خولەكی بەرەبەیان دەخایەنێت، واتە زیاتر لە 5 كاتژمێر و نیو بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان