ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارەیەكی زۆر لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە بەشێك لە پارەی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران گەیشتە ھەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە، كە بڕی‌ 15 ملیار دینار وەكو بەشێك لە پارەی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران گەیشتۆتە ھەرێمی كوردستان و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.

حەداد وتیشی، “بەردەوام دەبێت لەهەوڵەكانی بۆ خەرج كردنی تەواوی شایستە داراییەكانی جووتیارانی كوردستان بۆ ساڵەكانی (۲٠۱٤ ـ۲٠۱٥ ـ۲٠۱٦ـ ۲٠۱۷ـ ۲٠۱۸)و پارەی قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەكانی هەرێمی كوردستان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا حكومەتی عیراق پارەیەكی زۆری جووتیارانی هەرێم قەرزدارە و سەرەڕای بڕیاری دادگا بۆ خەرجكردنی ئەو پارەیە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە، بەڵام تا ئێستا حكومەت پابەند نەبووە و پارەكە بۆ جووتیاران خەرج نەكراوە.

ئابوری

هەوڵی خستنەوەكاری دراوی ئاسنی عیراقی دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی ئابوری عیراقی، باس لە لێدوانەكانی لیژنەی دارایی پەڕلەمان دەكات سەبارەت بە هەوڵی حكومەتی عیراقی بۆ بەگەڕخستنەوەی دراوە كانزاییەكان و ئەو هەوڵە بە نەرێنی وەسف دەكات.

سادق مەشات، ئەندامی ئەنجوومەنی ئابوری عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هەنگاونانی عیراق لەئێستادا بۆ بەگەڕخستنەوەی دراوە كانزاییەكان نەرێنییە، چونكە پەرەسەندنە داراییەكان لە زۆربەی وڵاتاندا ڕوو لە دراوە ئەلیكترۆنییەكانە، مامەڵەكردنیش لە عیراق لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕەواجێكی باشی پەیدا كردووە”.

بە وتەی سادق مەشات، “باشتر بوو دەوڵەت بەشێوەیەكی گشتی كاری بۆ كەمكردنەوەی مامەڵەكردن بە دراوەكان بكردایە و بەكاربەری عیراقی هانبدایە پەنا بۆ لایەنی ئەلیكترۆنی ببات، چونكە ڕێوشوێنێكی لەو جۆرە بارگرانی دەوڵەت سوكتر دەكات لەڕووی لێدانی سكەی دراوی ئاسن و لەچاپدانی دراوی كاغەز”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی ئابوری عیراق، جەختی لەسەر گرنگی كاركردن بە دراوی ئەلیكترۆنی كردۆتەوە لەبری گەڕانەوە بۆ دراوی كانزایی و دەڵێت: “دراوی ئەلیكترۆنی دەكرێت جۆرە دراوە بچوكەكانی لەخۆبگرێت لە یەك فلسەوە تا یەك دینار”.

سادق مشات پێشبینی دەكات، لەماوەی 30 ساڵی داهاتوودا بەهۆی زۆری بەكارهێنانی دراوی ئەلیكترۆنی، دراوی كاغەز نەمێنێت.

لە 19ی ئەم مانگەدا، لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، بۆ مەبەستی بەهێزكردنی ئابوری عیراق، حكومەت ڕووی لەوەیە كار بە دراوە كانزاییەكان بكات و سفرەكان بسڕێتەوە لەسەر دراوە كاغەزەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عیراق وەڵامی هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدانی دایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵدرا موچەی كەسوكاری شەهیدانی هەرێمی كوردستان هاوتابكرێت لەگەڵ موچەی كەسوكاری شەهیدانی عیراق، بەڵام حكومەتی عیراق بە چەند مەرجێكی قورس ڕازی بووە.

هەدار بارزانی، ئەندامی لیژنەی شەهیدانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی عیراق بە چەند پێشنیازێك وەڵامی داوەتەوە، لەوانە وەزارەتێك دروستبكرێت و كار لەسەر كۆكردنەوەی تەواوی شەهیدانی عیراق بكات، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

وتیشی”پێشنیازەكە كاری زۆری دەوێت، دەبێت لە پەڕلەمان پەسەند بكرێت و دواتر كار لەسەر هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان بكرێت”.

وەڵامەكەی حكومەتی عیراق لەكاتێكدایە كە پێشتر چەند بەرپرسێكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، عیراق ڕازی بووە كە موچەی كەسوكاری شەهیدانی هەرێمی كوردستان هاوتای كەسوكاری شەهیدان لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی عیراق بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كار بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراوی ئێرانی دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران پڕۆژەیەكی بۆ لابردنی 4 سفری دراوی وڵاتەكەی دایە پەڕلەمانی ئێران.

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران پڕۆژە یاسایەكی بۆ پەڕلەمانی وڵاتەكەی ناردووە سەبارەت بە لابردنی 4 سفری سەر دراوی ئێران.

ئاژانسەكە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هۆكاری ناردنی پڕۆژەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەهای دراوی ئێرانی دابەزیوە، ئەویش بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتە سەر ئەو وڵاتە و هاوكات هاتنە دەرەوەی ئەمریكایە لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی.

ئاشكراشیدەكات، گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بە تەواوەتی بەهای تمەنی ئێرانی هێناوەتە خوارەوە و ڕووبەڕووی داڕوخانی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان