ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن پەڵەکانی سەر دەستت لادەبەیت؟ ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنە

خێزان
زۆرجار  پەڵەی قاوەیی لەسەر دەستەکانت درووستدەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەیت:

 

-دەستەكانت بپارێزە لە تیشكی خۆر چونكە گەرماو خۆر گەورەترین هۆكارن بۆ ڕەشبونی پێست و سوتانی و دەركەوتنی پەڵەی رەش لەسەر دەستت، بۆیە گرنگە بۆ هەمووچونەدەرەوەیەك كرێمی دژەخۆر بەكاربهێنین.

-هەوڵبدە هەمیشە كرێمی شێداركەرەوە بۆدەستت بەكاربهێنیت لەگەڵ ئەو كرێمانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین EوC چونكە دەستت دەپارێزن و پەڵەرەشەكان كاڵدەكەنەوە.

-ئاو زۆربخۆرەوە چونكە شێداری پێست تەنها لەدیوی دەرەوە نابێت بەڵكو پێویستە ئاوی زۆریش بخۆیتەوە بۆ پاككردنەوەی جەستە لە مادەی زیانبەخش و پاراستنی لە زوو پیربون.

-بۆ چارەسەری پەڵەی رەشی سەر پێستی دەستیش دەتوانی جێڵی گوڵی ئالۆڤیرا بەكاربهێنیت،  ئەم جێڵە تایبەتمەندی زۆری هەیەو دەوڵەمەندە بەو ڤیتامینانەی خانە مردووەكانی پێست زیندو دەكەنەوە و پەڵە رەشەكانی سەر پێست ناهێڵن..

– چۆنێتی بەكارهێنانی:

 

-تەنها ئەو جێڵە بدە لە دەست و سەر پەڵە رەشەكان و بۆماوەی 30خولەك پێوەی بهێڵەرەوە پاشان دەستت بە ئاوی سارد بشۆ، دەتوانی هەموو رۆژێك جارێك یان دووجار بەكاری بهێنیتەوە و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوامبە بۆ ئەنجامێكی باشتر.

تەندروستی

ڕێجیمی مرۆڤی کۆن کە وادەکات لە ماوەیەکی کەمدا کێشێکی زۆر داببەزێنیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ڕێجیمێکی تاقیکراوەیە کە لە لایەن پسپۆڕی خۆراکی ئەمریکی Loren Cordain داندراوە و پشتی بەستووە بە خواردنی مرۆڤی کۆن کە وایکردووە جەستەیەکی جوان و ڕەشیقیان هەبێت.

بەپێی ڕێجیمەکە پێویستە بۆ خواردنی ڕۆژانەت زیاتر پشت بە (میوە و سەوزە و هەنگوین و قارچک و بادەم و ماسی ببەستیت) و بە هەموو جۆرێک لە خواردنەکانی وەک (شیرەمەنیەکان، شەکر، خوێ و باقلەمەنیەکان) دوور بکەویتەوە.

ڕێجیمەکە ڕێگەی ئەوەی پێدەدات کە ناوە ناوە کەمێک گۆشت بخۆیت، بەڵام پێویستە گۆشتی بەستوو بخۆیت بەوپێیەی کالۆری کەمترە و کاریگەری کەمتر دەبێت لەسەر جەستەت.

ئەم ڕێجیمە هەرچەندە تاقیکراوەتەوە و بەسوود بووە، بەڵام مەترسی ئەوەشی هەیە کە ڕێژەی کالیسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم لە جەستەدا دببەزێنێت، بۆیە دەتوانیت بۆ ماوەی کورت بەکاری بهێنیت و نابێت زۆر لەسەری بەردەوام بیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هه‌شت هه‌ڵه‌ی باو كه‌ خانمان له‌ كاتی لادانی مووی ڕوخسار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن

خێزان

خانمان بۆ لادانی موی زیاده‌ی روخساریان چه‌ند رێگایه‌كی جۆراوجۆر ده‌گرنه‌ به‌ر، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه‌ هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته‌ لێیان دور بكه‌وینه‌وه‌ كه‌ دیارترینیان:

-به‌ر له‌وه‌ی مووی روخسارت لابده‌یت پێویسته‌ جۆری پێسته‌كه‌ت بزانیت، چونكه‌ بۆنمونه‌ نابێت له‌ رێگه‌ی مه‌عجونی موو لابردنه‌وه‌، مووی روخسار بۆ پێستی هه‌ستیار لابدرێت.

-گه‌ر چاره‌سه‌ری زیپكه‌ی ده‌مووچاو به‌كار ده‌هێنیت ئه‌وا له‌و كاته‌دا مووی روخسارت لامه‌ده‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی هه‌وكردن.

-ئه‌گه‌ر مووی سه‌ر روخسارت زۆر نییه‌ ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك لێزه‌ر به‌كارمه‌هێنه‌و لێی دوربكه‌وه‌.

-به‌هیچ جۆرێك گوێزان و كه‌ره‌سته‌ی ریشتاشین بۆ لێكردنه‌وه‌ی مووی روخسار به‌كارمه‌هێنه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌هێزتری ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بێته‌وه‌.

-ماسكی روخسارت بیر نه‌چێت : هه‌فته‌ی جارێك ماسكی سروشتی بۆ روخسارت به‌كاربهێنه‌ به‌ پێی جۆری پێسته‌كه‌ت.

-ئه‌و كاته‌ی مووی ده‌موچاوت ده‌كه‌یت، هه‌وڵبده‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر خۆر له‌ ده‌موچاوت نه‌دات، چونكه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ستیاره‌.

-به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی مووی روخسارت لێ مه‌كه‌ره‌وه‌، بۆنمونه‌ گه‌ر مۆم یاخود كرێمی تایبه‌ت به‌كارهێنا، ئه‌وا به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی موه‌كه‌ لێی بكه‌ره‌وه‌ و دواتر هه‌مووی به‌و ئاراسته‌یه‌ بكه‌.

-زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ له‌ لابردنی مووی روخسار، لانیكه‌م هه‌وڵبده‌ مانگی جارێك ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌یت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

به‌م گیراوه‌یه‌، به‌ یه‌كجاری چاره‌سه‌ری غازاتی گه‌ده‌ بكه‌!

خێزان

گیراوه‌ سروشتیه‌كان گه‌ر به‌شێوازێكی باش دروستبكرێن سودی ته‌ندروستی زۆریان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ گیراوه‌یه‌كی زۆر به‌سوده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی غازاتیان هه‌یه‌ و ده‌توانن سودی لێوه‌ربگرن.

پێکهاتەکان:

-دوو لیتر ئاو

-لیمۆیه‌ك

-خه‌یارێك

– 12 گه‌ڵای نه‌عناع

-كه‌وچكێك زه‌نجه‌فیلی هارڕاو

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

بۆ دروستكردنی گیراوه‌كه‌ دوو لیتر ئاوەکە بهێنه‌و لیمۆکەی  به‌ قاشكراوی بكه‌ره‌ ناو، پاشان خه‌یارێكەش قاش قاش بكه‌و بیكه‌ره‌ ناوی، دواتر 12 گه‌ڵای نه‌عناع و كه‌وچكێك زه‌نجه‌فیلی هارڕاوی تێبكه‌ و بیكه‌ره‌ به‌فرگره‌وه‌، بۆ ڕۆژی دواتر ئاوه‌كه‌ بپالێوه‌و رۆژانه‌ په‌رداخێكی لێبخۆره‌وه‌، به‌و كاره‌ش به‌ ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بونی كێشه‌ی غازات له‌ گه‌ده‌تدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان