ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبدولمەهدی بۆ سەدر و عامری: یان لەگەڵ حكومەتدا بن یان ببن بە ئۆپۆزسیۆن

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە هەنگاوێكی لەناكاودا، سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئیدانەی ڕێبازی كاری هەردوو هاوپەیمانی سائیرون و فەتحی كرد، كە پشتیوانی دەكەن.

بەپێی میدیاكانی عیراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕاگەیاندووە، “شێوازی هەڕەشەكردن لە حكومەت و سەرۆكەكەی لەلایەن ئەو فراكسیۆنانەی پێشتر خۆیان حكومەتیان پێكهێناوە، لە جیهانی سیاسەتدا ڕووینەداوە”.

بە وتەی عەبدولمەهدی، “گەر پشتیوانی هەڕەشەكردن بێت بە لێپێچینەوە لە حكومەت و وەزیرەكانی، چی بۆ ئۆپۆزسیۆن جێدەهێڵن؟”، داواشی لە موقتەدا سەدر، سەركردەی هاوپەیمانی سائیرون و ڕەوتی سەدر و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كرد، بەرگری لە بەرنامە و سیاسەتەكانی حكومەت بكەن.

سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەپێویستی زانیوە، سەدر و عامری ڕێگە نەدەن پیاوێكیان لە حكومەتدا بێت و پیاوێكی تریان لە ئۆپۆزسیۆن، هەڕەشەی ئەوەشی لێكردن، كە هەموویان لە یەك كەشتیدان، گەر ڕزگارببن یان نوقم ببن هەموویان پێكەوەن.

پێشتر جەواد موسەوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، هەڕەشەی سەندنەوەی متمانەی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران كردبوو، گەر پابەندی وادەی دیاریكراو نەبێت بۆ تەواوكردنی دانانی هەموو پلە تایبەتەكان و ڕێوشوێنەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

عێراق

(خەڵك) نهێنی زیاتری هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشی كردەسەر بنكەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی لە نزیك دوزخورماتوو و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و تائێستا نازانرێت چی وڵاتێك یان لایەنێك ئەو هێرشەكەی كردووە و بۆ چی مەبەستێك بووە.

وتیشی”تیمێكی شارەزا لە بەغداوە گەیشتوون و لێكۆڵینەوە دەكەن، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.

پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە دوو چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و دووانی تریش برینداربوون.

عەلی حسێنی ڕونیكردەوە، ئەو بارەگایە تەنها بۆ بەرێكردنی كاروباری ئیداری چەكدارانی حەشدی شەعبی بەكارهاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فڕۆكەیەكی نەناسراو هێزێكی حەشدی شەعبی كردە ئامانج

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەیەكی نەناسراو لە پارێزگای سەڵاحەین بارەگایەكی حەشدی شەعبی كردە ئامانج و بەهۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، هێرشەكە بارەگای شەهیدانی لە نزیك شارۆچكەی خورماتووی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەكداری حەشدی شەعبی كوژراوە و دوو چەكداری دیكەش برینداربوون.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر فڕۆكەكە ئاشكرانەكراوە و هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارەتی هێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە وێنە.. ئاگر لە كۆگایەك كەوتەوە لە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاگر لە كۆگایەكی گەورەی شاری بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی زۆری ماددی لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئاگرەكە لە كۆگایەكی ئامێری كارەبای لە ناوچەی كەڕادە كەوتووەتەوە و تائێستا هۆكارەكەی نازانرێت.

بەپێی زانیارییەكان كۆگاكە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی دەكرێت و دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە لە ماوەیەكی دیاریكراودا كۆنترۆڵكراوە، بەڵام زیانی زۆری ماددی لێكەوتووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان