ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

چەند نهێنیەک کە خوشکە گەورەکەت پێت ناڵێت، بەڵام تۆ لێرە بیزانە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکە کە خوشکە گەورەکەت پێت ناڵێت، بەڵام تۆ لێرە بیزانە بۆ ئەوەی قەدری خوشکە گەورەکەت بگریت:

 

-ئه‌و له‌ ژێر یاسای قورستردا گه‌وره‌ بووه‌

-به‌و پێیه‌ی منداڵی یه‌كه‌م بووه‌، دایك و باوك توندتر چاویان له‌سه‌ری بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی بكه‌ن، زۆرجاریش به‌هۆی ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویكردنه‌وه‌ بێزاریان كردووه‌.

 

-پێی ده‌ڵێن تۆ گه‌وره‌یت

-خوشكی گه‌وره‌ به‌هۆی تۆوه‌ چیدیكه‌ ناتوانێت وه‌ك مندالێكی نازدار مامه‌ڵه‌ بكات و دایك و باوك بیری ده‌خه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و گه‌وره‌ بووه‌.

 

-هه‌وڵده‌دات مۆدێلێكی باش بێت بۆ تۆ

-خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ت ده‌زانێت كه‌ تۆ زۆرجار له‌ له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگدا ته‌ماشای ئه‌و ده‌كه‌یت، بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات نمایشكارێكی جلوبه‌رگی باش بێت بۆ تۆ.

 

-زۆركات تۆ كێشه‌ی گه‌وره‌یت بۆ ئه‌و

-زۆرجار به‌هۆی تۆوه‌ توشی كێشه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێت له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایك و باوك تا كاروباری خوێندنگه‌و چاودێریكردنی تۆ و پاراستنت له‌وه‌ی توشی كێشه‌ نه‌بیت.

 

-ده‌زانێت كه‌ هه‌ڵه‌ ده‌كه‌یت

-هه‌ندێك ئه‌زمون هه‌یه‌ له‌ ژیاندا كه‌ زۆرێكما پێیدا ده‌ڕۆین و ده‌بێت بۆخۆمان ئه‌زمونی هه‌ڵه‌كه‌ی بكه‌ین، ئه‌ویش له‌وه‌ تێده‌گات، به‌ڵام چاودێریت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵانه‌ته‌وه‌ فێرببیت و ئه‌زمون وه‌رگریت.

 

-هه‌وڵده‌دات دایك و باوكی تێبگه‌یه‌نێت

-زۆرجار كاتێك تۆ هه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپ به‌رامبه‌ر دایك و باوكت ئه‌نجام ده‌ده‌یت و ئاماده‌ش نیت ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌وه‌ بده‌یت، ئه‌و هه‌وڵده‌دات دایك و باوكت له‌ هۆكاری ئه‌م دۆخه‌ تێبگه‌یه‌نێت.

 

-له‌ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كوڕاندا ده‌ترسێت

-كاتێك ده‌بیته‌ هه‌رزه‌كار ئه‌و قه‌له‌قه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانت له‌گه‌ڵ كوڕان و له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات ئاگای لێتبێت و ئامۆژگاریت بكات.

 

 

-هه‌ندێكجار ڕه‌قه‌ له‌ گه‌ڵت

-له‌ هه‌ندێك دۆخدا وا هه‌ستده‌كه‌یت كه‌ ئه‌و پشتت ناگرێت و دوره‌ لێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و ده‌یه‌وێت فێری ئه‌وه‌ت بكات پشت به‌ خۆت ببه‌ستیت.

 

-هه‌ندێك كات سه‌ری لێده‌شێوێت

-خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ت له‌ یه‌ك كاتدا ده‌بێت وه‌ك نزیكترین هاوڕێت، وه‌ك مامۆستایه‌ك بۆت، وه‌ك پارێزه‌رێكت مامه‌ڵه‌ بكات، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ندێكجار له‌ بڕیارداندا به‌رامبه‌ر به‌ تۆ توشی قه‌له‌قی و ڕاڕای ده‌كات.

 

-هه‌موو كات ئاماده‌یه‌ بۆ هاوكاری

-خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ت هه‌موو كات حه‌زده‌كات یه‌كه‌م كه‌سبێت كه‌ له‌ كاتی پێویستیدا هاوكاریت بكات.

بەزمەسات

کۆمەڵێک وێنەی سەرنجڕاکێش دیوە سەرسوڕهێنەرەکەی ژیانت پیشان دەدات

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی ئێجگار جیاواز و سەرنجڕاکێشن و پێمان دەڵێت ئێمە لە ژیانێکی ئێجگار جیاواز و پڕ لە جوانیدا دەژین.

گەڵاکانی ناویشی چرۆیان کردووە.

پشیلەیەک لەوانەیە هەرگیز نەیبینیتەوە!

تۆرنادۆی باڵندەکان.

پەتی جاڵجاڵۆکەکە کونی گەڵاکەی پڕکردووەتەوە.

پڵنگەکە تێر دەکات لە کاتێکدا دەکرێت خۆی نێچیرێکی باش بێت.

خزمەتی درەختەکان بکە باشتر خزمەتت دەکەنەوە.

نیوەی گوڵەکەی کرابوویەوە.

بەلەمێکی نوقوم بوو لە ئەنتارکیا

بەردێکی سەرنجڕاکێش

خۆرئاوابوون بەسەر ئەوروپادا.

شانەیەکی هەنگوین.

بۆینگی 787ی چۆڵ.

وەکوو چاو دەردەکەوێت.

ماسییەکەی لەدەم دایە.

پردێکی ئاوی لە بەلجیکا

دیمەنێکی زۆر جوانە و دەیەوێت لە ئاوەکە بێتە دەرەوە.

هەرچەند بیری لێکەیتەوە لە جوانی وێنەکە تێناگەیت.

هەورە برووسکەیەک لێی داوە!

دیمەێکی جوانی تێکەڵکردنی ڕەنگەکان لە ئاسماندا و لە هەوایەکی پاکژ و خێرادا.

مووشەکێک بەرەو بۆشایی دەنێردرێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

دوو مەتەڵ کە پێویستە بیرکردنەوەت بخەیتە کار تا وەڵامەکەی بزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە دوو مەتەڵە کە پێویستە بیرکردنەوەت بخەیتە کار تا وەڵامەکەی بزانیت:

 

١- هونەرمەندێک لە کۆتایی مانگی سێ ئەم وێنەیەی گرتووە، ئەو هەڵانە کامانەن کە تێیدا ئەنجام داوە؟

 

 

٢- ئەگەر مریشک پانتۆڵ لەپێ بکات، پێویستە چۆن لەبەری بکات؟

 

 

 

پرسیاری یەکەم:

هەڵەکان:

١- لەو کاتەدا کەروێشکەکە ڕەساسی دەبێت

٢- لەو وەرزەدا مراوی بەچکەی نابێت

٣- بەڕوو نییە بە دار بەڕووەوە

٤- درەختەکان هێشتا میوەیان نەگرتووە.

٥- لەم وەرزەدا هێشتا قارچک پێنەگیەشتووە.

 

پرسیاری دووەم:

پێویستە بەمجۆرە لەبەری بکات، چونکە ئەگەر وانەبێت دەکەوێتە خوارەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

تێست: تا چەند یاساکانی ئەتەکیەت دەزانیت؟ ئەم تاقیکردنەوەیە بکە

خێزان

تا چەند یاساکانی ئەتەکیەت دەزانیت؟ ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و بۆ وەڵامی ڕاست کلیک لە وێنەکان بکە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان