ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

پێنج یاریزانی نه‌ناسراو به‌هۆی کۆپا ئه‌مریکای ٢٠١٩وه‌ خۆیان به‌ جیهان ناساند !

خه‌ڵک سپۆرت

کۆپا ئه‌مریکا کۆتایی هات و خاوه‌ن یاریگا ” هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل” نازناوه‌که‌ی بۆ نۆیه‌م جار له‌مێژوویدا چنییه‌وه‌ و جیاوازی کۆپی ٢٠١٩ له‌ کۆپیه‌کانی پێشوو ئه‌وه‌بوو که‌ ڕێژه‌ی به‌هره‌کانی لاوان که‌متر ده‌رکه‌وتن.

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ پێیان وایه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی ساڵی ٢٠١٩ هیچ به‌هره‌یه‌کی نوێ ده‌رنه‌که‌وتووه‌، ئه‌وه‌ش بۆ زۆری پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌نجامدراوه‌کان و دواکه‌وتنی تۆپی پێی کیشوه‌ره‌که‌ به‌گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێنج یاریزان توانیان ناوی خۆیان به‌ جیهان بناسێنن، له‌ کاتێکدا پێش ده‌ستپێکی خوله‌که‌ ناو و ناوبانگیان نه‌بوو.

پێشکه‌شکردنی ئاستی گونجاو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک یاریزانه‌وه‌ بێگومان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر داهاتوویان ده‌بێت، به‌ دوور نازانرێت له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا داوای گواستنه‌وه‌یان بکه‌ن:

  • ئێڤه‌رتۆن سۆزا: ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵه‌ و له‌پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل جێگه‌ی خۆیی کرده‌وه‌، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌، به‌ڵکو توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و نازناوی گۆڵکاری پاڵه‌وانێتیه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنێت، ناوبراو له‌ یانه‌ی گریمیۆی به‌رازیلی یاریی ده‌کات و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌داهاتوودا یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا داوای گواستنه‌وه‌ی بکه‌ن.

  • ئیدیسۆن فلۆریس: هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا ئاستێکی ناوازه‌ و چاوه‌ڕوان نه‌کراوی پێشکه‌ش کرد، گه‌یشتنه‌ یاریی کۆتایی و به‌رامبه‌ر به‌رازیل شکستیان هێنا، به‌ڵام توانیان چه‌ند ناوێک به‌ جیهانی تۆپی پێ بناسێنن له‌ نمونه‌ی ئیدیسۆن فلۆریس که‌ ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه‌ و بۆ یانه‌ی مۆنارکاس مۆریلیا له‌ مه‌کسیک یاریی ده‌کات، له‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌ دوو گۆڵی تۆمار کرد و وه‌ک یه‌کێک له‌ باشترین ناوه‌ندسازه‌کان نمایشی تواناکانی کرد.

  • پیدرۆ گالیسی: گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆیه‌ و ته‌مه‌نی ٢٩ ساڵه‌، له‌ سێ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆپا ئه‌مریکا گۆڵه‌که‌ی به‌ خاوێنی هێشته‌وه‌، له‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر ئۆرۆگوای ئاستێکی ناوازه‌ی نیشانی هانده‌رانی کۆپا دا و په‌ناڵتییه‌کی لویس سوارێزی ڕه‌تکرده‌وه‌، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گه‌یشتنیان بۆ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی یه‌کلایی کرده‌وه‌.

  • ئیریک پوڵگار: ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه‌ و له‌ ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی یاریی ده‌کات، یه‌کێک بوو له‌ یاریزانه‌ کاریگه‌ره‌کان و به‌ڕوحیه‌تێکی به‌رزه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی ڕکابه‌رانی ده‌بوه‌وه‌، له‌ یانه‌ی بۆلۆنیا له‌ خولی ئیتاڵیا یاریی ده‌کات، یانه‌کانی ناپۆلی و سڤیلیه‌ که‌وته‌نه‌ته‌ هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی.

  • ستیفان مێدینا: مێدینای کۆڵۆمبی وه‌ک یه‌ده‌گی سانتیاگۆ ئاریاس به‌شداری کۆپا ئه‌مریکای ٢٠١٩ی کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی کاتدا توانی پێگه‌ی سه‌ره‌کی مسۆگه‌ر بکات و متمانه‌ی کارلۆس کیرۆشی ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت، ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵه‌ و له‌ یانه‌ی مۆنتێری له‌ مه‌کسیک یاریی ده‌کات.

ڕاپۆرت و شیکاری

ئەو (١٠) لاوە بەهرەمەندەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزەدا دەبنە ئەستێرەی جیهانی

خەڵک سپۆرت

لەم وەرزەدا یانەکانی ئەوروپا پێکهاتەکانیان بە لاوان توندوتۆڵ کردۆتەوە و هەر یانەیەک بە بەهرەیەکەوە شانازی دەکات، ئەوەش ململانێی نێوان ئەو یاریزانانە دەگەیەنێتە لوتکە و پێدەچێت بە سود بۆ جیهانی تۆپی پێ بگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بە راپۆرتێک ئاماژەی بە ئاستی یانە بەشدارەکانی چامپیۆنز لیگی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ کردووە و نوسیویەتی، لەم وەرزەدا زۆرینەی یانە گەورەکان بەلایەنی کەمەوە خاوەنی یاریزانێکی لاوی بەهرەدارن و دەیانەوێت لەم خولەدا تواناکانیان هەڵبکۆڵن و بیانگەیەننە ترۆپکی توانا هونەرییەکانیان.

زۆرینەی ئەوانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە، لە یانەکانیان بەشێوەیەکی یەدەگ تا سەرەکی دەستیان بە یاریکردن کردووە و ئەگەر زۆرە لەم وەرزەدا لە لاوێکی بەهرەمەندەوە ببنە ئەستێرەی جیهانی و نرخیان سەدان ملیۆن یورۆ زیاد بکات.

  • جادۆن سانچۆ: بەهرەمەندە ئینگلیزیەکە لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یاریی دەکات، وەرزی ڕابردوو ١٣ گۆڵی تۆمار کرد و ١٩ گۆڵیشی دروست کرد، لەم وەرزەدا ئاستی بەرەوپێشچووە و چاوەڕوانی زیاتری لێدەکرێت.
  • جواو فیلێکس: بەبڕی ١٢٨ ملیۆن یورۆ لە یانەی بەنفیکاوە ڕوویکردە ئەتلەتیکۆ مەدرید، تەمەنی تەنها ١٩ ساڵە و بەدرێسی یانە ئیسپانیەکەیەوە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، شارەزایان و میدیاکان چاودێری دەکەن.
  • ماتیاس دی لیخت: لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا و بەدرێسی ئەیاکس ئەمستەردامەوە هاتە خانەی باشترین بەرگریکارەکانی جیهان، لەئێستادا درێسی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی پۆشیوە و بە داهاتووی بیانکۆنێری و هۆڵەندا وەسف دەکرێت.

  • ڤینیسیۆز جونیۆر: لەم وەرزە و وەرزەکانی ڕابردووشدا گەوهەرەکەی سیلیساو لەژێر چاودێری وردی شارەزایاندا بووە، چاوەڕوان دەکرێت لەم وەرزەدا بەسەرپەرشتی زینەدین زێدان بگاتە ترۆپکی توانا هونەری و تاکتیکیەکانی.
  • ئانسو فاتی: لەناکاو لەهەناوی لاماسیای بەرشلۆنەوە دەرکەوت و لە ١١٢ خولەکدا توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵێکیش دروست بکات، سودی لەپێکانی دیمبیلی و سوارێز و مێسی وەرگرتووە و لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی پێکهاتەی ڤاڵڤێردی، داهاتویەکی پرشنگدار چاوەڕوانی دەکات.
  • کای هاڤێرتز: تەمەنی ٢٠ ساڵە و یەکێکە لە لاوە بەهرەمەندە سەرەکیەکان لەپێکهاتەی یانەی بایەرلیڤەرکوزن، لەلایەن چەندین یانەی زەبەلاحەوە چاودێری تواناکانی دەکرێت و شارەزایانی ئەڵمانیا پێیان وایە لەم وەرزەدا دەگاتە ئەوپەڕی تواناکانی و یانەکەشی ڕووەو یانەیەکی زەبەلاح دەگۆڕێت.
  • ماسۆن ماونت: وەرزێکی لە دێربی کاونتی لەگەڵ فرانک لامپارد بەڕێکرد، دواتر ماوەی خواستنەکەی کۆتایی هات و دووبارە لە چێڵسی گەڕایەوە ژێر دەستی لامپاردی ڕاهێنەر، ناوەندسازە ئینگلیزیە لاوەکە لە پێنج ڕووبەڕوبونەوەدا ئاستی ناوازەی نیشانداوە و سێ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • فیران تۆرێس: لاوە ئیسپانیەکە یاریی بۆ هەڵبژاردەکانی لاوانی خوار ١٧ و ١٩ ساڵی ئیسپانیا کردووە و نازناویمۆندیالی بەدەستهێناوە، لەم وەرزەدا بووە بچوکترین یاریزان کە بەدرێسی یانەی ڤالێنسیاوە گۆڵ تۆمار بکات.
  • فیل فودین: گواردیۆلا لەبارەیەوە دەڵێت :”فیل فودین یەکێکە لەباشترین ئەو بەهرەمەندانەی مەشقم پێکردوون”، یاریزانە ئینگلیزیەکە ١٤٧٦ خولەک بەدرێسی مان سیتیەوە یاریی کردووە و خاوەنی حەوت گۆڵە.
  • فلۆرنتینۆ: بەهۆی پێکانەوە یەکەمین جەولەی خولی یانە پاڵەوانەکان لەدەست دەدات، هەر لەقۆناغی گروپەکاندا لەپێکان دەگەڕێتەوە، ئەم لاوە بەهرەدارە لەهەر ڕووبەڕوبونەوەیەکدا بەشداری بکات یانەی بەنفیکا بەرەو ئاستێکی بەرزتر دەبات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(چامپیۆنز لیگ) لەم وەرزەدا کریستیانۆ و مێسی دەتوانن ڕیکۆردە مێژوییەکانی یەکتر هاوتا بکەنەوە؟

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ململانێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەن و چەندین ڕووبەڕوبونەوەی ئاگرین ئەنجام دەدرێن، لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینیش بە درێسی بەرشلۆنەوە رووبەڕوی دۆرتمۆند دەبێتەوە.

ئەمشەو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەفەرمی دەستپێدەکاتەوە و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەیاریگای خۆیدا “کامپ نو” میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات، لەم ڕووبەڕوبونەوەیەشدا لیۆ مێسی ئەفسانە هەوڵ بۆ تۆماری زۆرترین ڕێژەی گۆڵ دەدات بۆ هاوتا کردنەوەی ڕیکۆردێکی مێژوویی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

لەبەرامبەردا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی لەیاریگای “واندا میترۆ پۆلیتانۆ” دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەم یاریزانەش بەهەمان شێوە هەوڵی هاوتاکردنەوەی ڕیکۆردێکی مێژوویی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە دەدات.

مێسی چی پێویستە؟

لە وەرزی ٢٠١٥/٢٠١٦ دۆنی پورتوگال بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ توانی (١١) گۆڵ تۆمار بکات، بەو ڕێژەیەشەوە بووە تاکە یاریزان کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، لەم وەرزەدا لیۆ بەهەموو توانایەوە هەوڵدەدات بگاتە ئەو ڕێژەیە تا سەرجەم ڕیکۆردەکانی خولەکە بکات بەناوی خۆیەوە.

کریستیانۆ چی پێویستە؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەدرێژایی ماوەی بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا توانیویەتی (٦١) گۆڵ تۆمار بکات، لەبەرامبەردا لیۆ مێسی لەهەمان قۆناغدا خاوەنی (٦٦) گۆڵە، پێویستە ئەستێرە پورتوگالیەکە بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە پێنج گۆڵ تۆمار بکات بۆ هاوتاکردنەوەی ڕێژەی گۆڵەکانی لیۆ (ئەگەر مێسی گۆڵ تۆمار نەکات).

پلەی سێیەمی گۆڵکارانی خولەکەش بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسییە بە (٤٣) گۆڵەوە و لەم وەرزەدا تۆماری گۆڵی لە ساڵانی ڕابردوو بەرزتر بووە، بۆیە بە تاکە یاریزان وەسف دەکرێت کە لەتوانایدا هەیە ڕیکۆردەکەی لیۆ و کریس هاوتا بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

بەهۆی پێنج هۆکارەوە بەرشلۆنە بەردەوامی بە “گەوهەرە ئەسمەرەکە” دەدات و نایمار پشتگوێ دەخات !

خەڵک سپۆرت

ئانسو فاتی ئەستێرەی غینیا بیساو، بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە ئاستێکی نمونەیی پێشکەش دەکات و ئەوەش وایکردووە هەمووان گواستنەوەی نایمار دا سیلڤا لەبیر بکەن.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، لە کاتێکدا یانەی بەرشلۆنە خاوەنی ئانسو فاتی بەهرەمەندە گواستنەوەی نایمار لەم کاتەدا هیچ بەرژوەندیەکی یانەکەی تێدا نییە، بەڵکو بەهۆی ئاست بەرزی ئەم ڕەش ئەسمەرە ناوازەیەوە گواستنەوەی بەرازیلیەکە دەچێتە خانەی (ناپێویستەکان)وە.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، لەبەر پێنج هۆکاری هونەری و وەرزشی، ئانسو فاتی لەلایەن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە گرنگی زیاتری پێدەدرێت و لەهەمان کاتیشدا ڕەگەزنامەی ئیسپانی وەردەگرێت و دەبێتە یەکێک لە باشترینەکانی ئەو وڵاتە.

١. نرخی نایمار: گواستنەوەی نایمار زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت، لەکاتێکدا گرنگیدان بە ئانسو فاتی هیچی تێناچێت.

٢. هاندەرانی بارسا: لەکۆتا ڕووبەروبونەوەکاندا هاندەرانی ئازولگرانا زیاد لەپێویست پاڵپشتی ئەستێرە لاوەکەی لاماسیا بوون و هاوشێوەی سەرەتاکانی مێسی هانیان داوە و هەمووانی یەکخستووە، لەبەرامبەردا گەڕانەوەی نایمار هاندەران دەکات بە دوو بەشەوە، بەشێک لەگەڵ گواستنەوەکە دەبێت و بەشێک بە ئاشکرا دژایەتی دەکات.

٣. مێسی: ئەفسانە زیندووەکەی بارسا کە کێشی لە ژووری جلگۆڕینەکاندا هەیە، زۆر سەرسامە بە فاتی و متمانەی پێیەتی، بەڵگەش ئەوەیە کە لە تۆڕی ئینستاگرامەوە وێنەکانی بڵاودەکاتەوە، واتا لەگرنگیدان بە فاتی مێسی و ئیدارەی یانە یەکدەگرنەوە.

٤. نایمار کێشەیە: گەڕانەوەی نایمار بۆ بارسا لێدانە لە پڕۆسەی بەرەوپێشچوونی فاتی و وا دەکات ئەو لاوە بەهرەمەندە نەتوانێت لەڕووی دەرونی و وەرزشیەوە بگاتە ترۆپک.

٥. سەرکەوتنی لاماسیا: سەرکەوتنی فاتی بەندە بە سەرکەوتنی فێرگەی لاماسیاوە، ئەگەر ئەم ئەستێرەیە بگاتە ترۆپکی تواناکانی و ناودەربکات ئەوا بێگومان سەرکەوتنە بۆ فێرگە ناوازەکە و دووپاتیدەکاتەوە، هێشتا کارەکان بەباشی بەڕێدەکات نەک بەو شێوەیەی میدیاکان ئاماژەی بۆ دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان