ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

دی یۆنگ له‌ترسی به‌راوردکاریه‌کان درێسی ژماره‌ (١٤)ی به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

فرانکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی نایه‌وێت له‌سه‌ره‌تاکانیه‌وه‌ به‌درێسی به‌رشلۆنه‌وه‌ بخرێته‌ ژێر فشاری قورسه‌وه‌ و به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌ ده‌کات.

دی یۆنگی به‌هره‌مه‌ندی هۆڵه‌ندی‌ له‌ هاوینی ٢٠١٩ به‌بڕی ٧٥ ملیۆن یورۆ له‌ ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردامه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رشلۆنه‌وه‌ کرد، ئه‌م بۆنده‌ش بۆ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ به‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ هه‌ژمارکرا به‌وپێیه‌ی ناوبراو یه‌کێکه‌ له‌ باشترین لاوه‌کان له‌ هێڵی ناوه‌ند و له‌توانایدایه‌ بۆ داهاتوو ببێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی ناودار و کاریگه‌ر.

ڕۆژنامه‌ی “سپۆرت”ی که‌ته‌لۆنی ئاشکرای کردووه‌، وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ یاریزانه‌که‌ ئیداره‌ی بارسا درێسی ژماره‌ (١٤)یان پێشکه‌ش کردووه‌ که‌ هه‌مان درێسی یۆهان کرۆیفی هاونیشتیمانی و ئه‌فسانه‌ی یانه‌که‌ ده‌کات، به‌ڵام یاریزانه‌ لاوه‌که‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ پۆشینی درێسی ئه‌فسانه‌یه‌کی وڵاته‌که‌ی ده‌یخاته‌ گێژاوی به‌راوردکاری و شوبهاندنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ داهاتوو کاریگه‌ری له‌سه‌ر توانا هونه‌ریه‌کانی دروست ده‌کات و ڕێگه‌ ناده‌ن به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی ئاستی به‌ره‌وسه‌ر ببات.

“سپۆرت” نوسویه‌تی، دی یۆنگ له‌بری ژماره‌ (١٤) داوای ژماره‌ (٢١)ی کردووه‌، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ته‌مه‌نی ٢١ ساڵیدا باپیری کۆچی دوایی کردووه‌، لێره‌وه‌ ئیداره‌ی ئازولگرانا داوایان له‌ کارلۆس ئالینا کردووه‌ ژماره‌ ٢١ ڕاده‌ستی دی یۆنگ بکات و ژماره‌ ١٤ به‌ده‌ست بهێنێت.

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڕووداوێکی دڵتەزێنە) کریستیانۆ بەدوای ئەو ژنەدا دەگەڕێت کە پاشماوەی خواردنەکەی خۆیی پێداوە !

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس بە یادگارییەکانیدا دەچێتەوە و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژە بە ڕووداوێک دەکات کە لەسەردەمی  لاوێتیدا بەسەری هاتووە.

“دۆنی پورتوگال” لەچاوپێکەوتنێکی کراوەدا بە کەناڵی “ئای تی ڤی” بەریتانی ڕاگەیاندووە :” کاتێک تەمەنم ١٢ ساڵان بوو پارەم نەبوو، هێندە پارەم پێنەبوو ئەوانە بکەم کە پێویستە کەسێکی ئاسایی ڕۆژانە ئەنجامیان بدات، لەگەڵ چەندین یاریزانێکی تر بەیەکەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پورتوگال ژیانمان بەسەردەەبرد، دووربووم لە خێزانەکەم، ئەو ڕۆژانە زۆر ناخۆشبووم، ئاستەنگی زۆرم بۆ دروست بوو”.

دواتر ئاماژە بە رووداوێکی دڵتەزێن دەکات و دەڵێت :” لەو نشینگەیەی لێی نیشتەجێ بووین ڕیستورانتێکی ماکدۆناڵد نزیکبوو لێمانەوە، جارێکیان داوامان لە ژنێک کرد کە خۆیی و دوو منداڵەکەی بوون، ئەو پاشماوەی هەمبەرگەر و خواردنەمان پێبدات کە داوایان کردبوو، ئەویش بەبێ دوو دڵی خواردنەکەی پێداین و ئێمەش سوپاسمان کرد، ئەو ڕۆژە بە خواردنی ئەو ژنە خێزخوازە سکمان پڕکرد، هیوادارام ئەو ژنە لەڕێگەی ئەم چاوپێکەوتنەوە من بدۆزێتەوە و بمناسێتەوە، دەمەوێت بانگهێشتی بکەم بۆ ئێوارەخوانێک لە تۆرینۆ یان لشبۆنە یان هەر جێگەیەک کە حەزی پێدەکات، دەمەوێت چاکەی ئەو چاکەیەی بدەمەوە کە بەرامبەرم کردی، هەرگیز ناتوانم ئەم ڕووداوە لەبیر بکەم”.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانە لەئێستادا دەوڵەمەندترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانە، بەڵام هەرگیز نکوڵی لەوە نەکردووە کە لەسەرەتاکانیەوە بەتایبەت لە تەمەنی منداڵیدا زۆر هەژاربوون و هەندێجار دایکی و خێزانەکەی ناچاربوون کار بکەن لەو پێناوەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نۆیەر ڕێگە بۆ تێر شتگن خۆشدەکات و ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات !

خەڵک سپۆرت

ململانێ و کێبڕکێی نێوان مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەفسانەیی یانەی بایرن میونشن و ئەندرێ تێر شتیگنی هاونیشتیمانی بە سودی گۆڵپارێزەکەی یانەی بەرشلۆنە کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، کاتێک لە دوای شکستی مۆندیال ڕۆژنامەوانان پرسیاریان سەبارەت بە داهاتووی لە نۆیەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە، ناوبراو ڕایگەیاندووە :” تا مۆندیالی ٢٠٢٢ نازانم چی ڕوودەدات، بەلایەنی کەمەوە ڕەنگە تا ئەوکاتە وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕابگەیەنم، چونکە نازانم تا پاڵەوانێتیەکی تر جەستەم بەهەمان توانستەوە بەردەوام دەبێت یان نا، هەروەها چەندین بابەتی تر هەیە دەبێت کاری لەسەر بکەین و بیری لێبکەینەوە”.

سەرچاوەکە لە زاری کەسە نزیکەکانی نۆیەرەوە ئاشکرای کردووەی، گۆڵپارێزەکەی بایرن میونشن لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا واتا وەرزێکی تر ئەگەر زۆرە وازهێنانی یەکجارەکی لەهەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕابگەیەنێت، لەئێستاشدا هەموو ئامانجێکی ئەوەیە بەشداری پاڵەوانێتی یورۆی ٢٠٢٠ بکات و لەدوای ئەو پاڵەوانێتیە ڕێگە بۆ تێر شتیگنی هاوڕێی خۆشدەکات پێگەی سەرەکی پێکهاتەی مەکینەکان وەربگرێت.

ئەم زانیاریانە پاش ئەوە بڵاوکرانەوە، کە شتیگن بەتوندی ڕەخنەی لە یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گرت بەوەی کە لە پێکهاتە سەرەکیەکانیدا جێگەی ناکاتەوە و نۆیەری بەسەردا فەرز کردووە، لەکاتێکدا ئەم خۆی بە گۆڵپارێزی باشترین یانەی جیهان دەزانێت “بەرشلۆنە” و لە باشترین ئاستی هونەریدایە، دواتریش نۆیەر بە بێزاریەوە وەڵامی ئەم لێدوانانەی دایەوە و جەختی کردەوە، تا ئەم ساتەش گۆڵپارێزی ژمارە یەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆیە ڕاهێنەر پشت بەتواناکانی دەبەستێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان