ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

غالب محەمەد: بە ڕێكەوت دوێنێ‌ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبڕدرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

غالب محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فڕاكسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، دوێنێ‌ بە ڕێكەوت “سوتفە” موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبڕدراوە و مەترسی زۆری لەسەرە ببڕێت، چونكە حكومەتی هەرێم پابەند نابێت بە جێبەجێ‌ كردنی چەند ڕێككەوتن و بڕیارێكەوە.

ناوبراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەڕلەماندا تەنها 49 پەڕلەمانتار لەگەڵ ئەوەبوون، بەرامبەر بە ڕادەستنەكردنی نەوت، موچەی فەرمانبەران ڕابگیرێت.

وتیشی”پێش ئەوە نزیكەی 25 پەڕلەمانتار چوونە دەرەوەی هۆڵەكە و ژمارەیەكی دیكەش لەوێو نەبوون، ئەگینا دەستكاری یاساكە دەكرا و مەترسی بۆ سەر موچە دروست دەبوو”.

لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەڕلەمانی عیراقدا گفتووگۆ لەسەر پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم كرا بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا و پابەندنەبوون بە ڕادەستكردنی نەوتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە باسی لەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی هەرێم هەوڵی جدی نەدات و نەوتەكە ڕادەستنەكات، دژایەتی زۆر بۆ موچە و پشكی هەرێم دروست دەبێت و ئەوكاتە بەرپرسیارەتی دەكەوێتە ئەستۆی هەموو حزبەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێم.

سەبارەت بە چارەنووسی موچە لە ساڵی داهاتوودا ناوبراو وتی”ئیش بەم شێوەیەی ئێستا ناڕوات، حكومەتی هەرێم ساڵانە نزیكەی 5 ترلیۆن دینار لە عیراق وەردەگرێت و یەك دینار بۆ سەر بودجەی گشتی لە بەغدا زیادناكات، هەر 58 پەڕلەمانتارەكەی كورد بێنە دەرەوە و هەڵوێست وەربگرن بۆ ساڵی داهاتوو، بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت و داهات، موچەی فەرمانبەران بەم شێوەی ئێستا نانێردرێت”.

مانگانە حكومەتی عیراق 453 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم موچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵی نەداوە بە فەرمانبەران.

ئابوری

تائێستا پارەی بەغدا نەنێراوە
هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

خشتەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران وەك مانگەكانی پێشوو دانراوە، بەڵام وەك مانگەكانی پێشوو پارەكەی بەغدا لەكاتی خۆیدا نەنێراوە، ئەوەش ئەو گومانەی دروستكردووە، كە ئایا هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت، یان نا؟.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەگەر پارەكەی بەغدا بگات لەكاتی خۆیدا دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت و ڕۆژی 23ی مانگ دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان تەواو دەبێت.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، وتیشی”خشتە وەك مانگەكانی پێشوو دانراوە و ئەگەری زۆرە وەك مانگەكانی پێشوو موچە دابەش بكرێت، ئەوەشی دەربارەی دواكەوتنی پارەكە دەوترێت، ئەگەرێكی بێهێزە، لەبەرئەوەی یاسا و جێبەجێ‌ كراوە لە مانگەكانی پێشوودا و ئەم مانگەش وەك پێشوو دەبێت”.

مانگەكانی دیكە زیاتر لە ناوەڕاستی مانگدا پارەكەی بەغدا دەنێرا، كە بڕەكەی 453 ملیار دینار و موچەی بەشێكی فەرمانبەرانی پێدەدرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینار هەیە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگانە و بەشێكی پارەی موچە لەلایەن بەغداوە دابین دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گرژییەكانی كەنداو نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەكاریگەری گرژییەكانی تەنگەی هۆرمز بەرزبووەوە.

دوای ئەوەی ئەمریكا خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە نزیك یەكێك لە كەشتییە جەنگییەكان لە تەنگەی هۆرمز ڕاگەیاند، نرخی نەوت بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 62.74 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك و بە ڕێژەی 1.31% بەرز بووەوە.

هاوكات نرخی گرێبەستەكانی خاوی ئەمریكایی لە نەوتی تێكساسی نێوەڕاست بە ڕێژەی 0.78% بەرزبووە و گەیشتە 55.73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

ئەو بەرزبوونەوەیە هاوكاتە لەگەڵ گرژییە نوێیەكانی ناوچەی كەنداو، دوای ئەوەی ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان خستووەتەخوارەوە دوای ئەوەی لە كەشتی جەنگی یوئێس بوكسر نزیكبووەتەوە بۆ چەند هەزار مەترێك لە تەنگەی هۆرمز.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێرانیش دوێنێ دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوت هەڵگردا گرت لە كەنداو كە سوپای پاسدارانی ڕایگەیاند، بارەكە قاچاخ بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق: دەستكاری دەرماڵەی فەرمانبەران دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، كە پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ دەستكاریكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران و دەستكاریكردنەكەش لەسەر بنەمای موچەی بنەڕەتی نابێت.

ئیخلاس دلێمی، بە میدیاكانی عیراقی وتووە”بە لە بەرچاوگرتنی ڕاگرتنی باڵانس و دۆخی ئابوری وڵات و ئیش و كاری فەرمانبەر و بڕوانامە، جارێكی دیكە دەستكاری دەرماڵە دەكرێتەوە”.

وتیشی”ئەوەی تائێستا دڵنیابووینەتەوە كە هەریەك لە وەزارەتەكانی نەوت و كارەبا مافی ئەوەیان هەیە لە وەزارەتەكانی دیكە دەرماڵەیان زیاتر بێت”.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەڕلەمانتارە ڕونیكردووەتەوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا پڕۆژەكە پەسەند دەكرێت و ساڵی داهاتوو لە كۆی گشتی موچەدا جێگەی دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان