ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پاسداران: هەژموونی ئەمریكامان تێكشكاند

خەڵك –بەشی هەواڵ

فەرملاندەی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت “بە تێكشكاندنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكایی لە گەروی هورمز هەژموونی ئەمریكامان تێكشاند”.

محەمەد پاكپور لە كۆبوونەوەی فەرماندە و كاربەدەستە لەشكرییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەشهەد ئاماژەی بەوەدا كە دەسەڵاتی ئێرانی ئیسلامی بەرچاوە لە ناوچەكە و ئەمریكا ئەوەی بۆ قەبوڵ ناكرێت كە ڕاستییە ئەمڕۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد، كردنە ئامانجی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەستدرێژیكاری ئەمریكا لەو دواییەدا ڕەوشەكەی لەبەرژەوەندی ئێران گۆڕی و بەو كارە هەژموونی ئەمریكا تێكشكا، پاش ئەو ڕووداوە هەمووان هێزی ئێرانیان زانی.

ڕاشیگەیاند، نابێت ئێران بەرامبەر دوژمنەكانی پاشەكشە بكات، دەبێَت پێشچوونی خۆیان خۆش بكەن، بۆیە پلانی بەرەوڕووبوونەوەی پەیمانشكێنەكانی ڕێككەوتنی ناوەكی لە بەرنامەی ئێراندایە.

جیهان

خامنەیی هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە بەریتانیا دەكات لەبەرانبەر دەستبەسەركردنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە لە جەبەل تارق.

ئەمرۆِ سێ‌ شەممە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، “بەریتانیای شەڕەنگێز ڕۆڵی چەتەكانی دەریا دەبینێت و كەشتییەكانمان دەدزێت و سیمایەكی یاسایی دەبەخشێتە دزییەكەی، بۆیە وڵاتەكەمان و ئەوانەی بڕوایان بە نیزامی ئێمە هەیە، ڕێگە نادەن ئەو كردەوە شەڕەنگێزە بەبێ‌ وەڵام تێبپەڕێت”.

بە وتەی خامنەیی، “گومانی تێدانییە، تاران بەردەوام دەبێت لەسەر سنورداركردنی بەڵێنەكانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دەریاوانی شاهانەی بەریتانیا، دەستی گرت بەسەر نەوتهەڵگرێكی ئێرانی، كە گومانی لێكردووە سزاكانی ئەوروپای پێشێلكردووە لەڕووی گواستنەوەی نەوت بۆ سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە هاریكارەكانی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری توند دەداتە ئەو وڵاتانەی هاوكاری ئەمریكا دەكەن.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە كەناڵی (BBC) ڕاگەیاند، ئەمریكا مێزی دانوستانی بەجێهێشت، ئێرانیش جارێكی دیكە ناچێتە دانوستانێكی نوێوە، ئەوان دەبێ بگەڕێنەوە بۆ دانوستان، ئێمە جارێكی دیكە دانوستان ناكەین.

سەبارەت بە بەشداری سەربازی هەریەك لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و چەند وڵاتێكی دیكە دژ بە ئێران وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، هەر وڵاتێك لە دژی ئێران پشتیوانی ئەمریكا بكات، ڕووبەڕووی كاردانەوەی توندی ئێران دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان: 2020 ئێس 400 تەواو دەبێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا، ڕایگەیاند “لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییماندا، دەبینە یەكێك لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەكرێین”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە ڕایگەیاند “دەستمان بە كڕینی S-400 كردووە. وتیان ‘ناتوانن بیكڕن’، ئەمڕۆ فڕۆكەی ھەشتەمیش ھات. ئینشائەڵڵا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا خاڵی كۆتایی دادەنێین”.

ڕاشیگەیاند “لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەكێك لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەكرێین”.

دەشڵێت “ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ ڕووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان