ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی دەستیکرد بە پەرەپێدانی ئینتەرنێتی 5G لە وڵاتێکی گەورەی جیهاندا

خەڵک

پاش بەربەستە زۆرەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا و حکومەتەکەی بۆ کۆمپانیای هواوی سەرەنجام ئەو دوو کۆمپانیایە گەشتنە ڕێککەوتن.

وا بڕیارە کۆمپانیا چینییەکە لە شەش شاری ئەو وڵاتە بە هاوکاری ڤۆداڤۆن دەست بکەن بە پەرەپێدانی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم لە وڵاتی بەریتانیا کە ئەم ئینتەرنێتە خێراییەکی بەرزی هەیە بۆ داگرتن و بارکردنی فایل و پەڕگەکان لە ئینتەرنێتدا.

Image result for ‫شركة هواوي تبدأ عمليات تطوير شبكات الجيل الخامس في المملكة المتحدة‬‎

ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم بۆ جێگیرکردنی لەسەر مۆبایلەکان پێویستی بە ئەتێنایەکی نوێیە بۆ سەر پڕۆسێسەرەکان تاوەکوو بتوانێت خێرایی دیاریکراوی ئەم نەوە نوێیەی ئینتەرنێت بەردەست بخات، و هەروەها پێشبینی دەکرێت ئینتەنێتی 5G سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت و لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سەرجەم مۆبایلەکان پشتگیری لەم ئینتەرنێتە بکەن.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئاماری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانی سنووری سۆران ئاشكرا دەكرێت

خەڵك – نزار مستەفا

بەپێی بەدواداچوونێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران لە سنووری سۆران كە سنووری چوار قەزا لەخۆدەگرێت، بە هەزاران ئۆتومبێلی بێ‌ سەرەتا بوونیان هەیە.

دلاوەر لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەرفراوانە و هەرچوار قەزاكانی (سۆران، ڕەواندوز، مێرگەسۆر، چۆمان) لەخۆدەگرێت، كە بەپێی زانیارییەكانمان لەهەر چوار قەزاكەدا، زیاتر لە 4 هەزار ئۆتومبێلی بێ‌ سەرەتا بوونیان هەیە.

وتیشی”بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆ پێدانی تابلۆ و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا‌ و هەڵگری تابلۆی بیانی لە مۆدێلی (1994 تا 2015)، خستە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕیارەكەش تاكو 4-6-2019 كاری پێكرا.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شەڕی نێوان دۆناڵد ترامپ و فەیسبووک لەسەر پارە ئەلیکترۆنیەکە درووست دەبێت

خەڵک-

پاش ئەوەی مانگی رابردو كۆمپانیای فەیسبوك رایگەیاند، پارەیەكی دیجیتاڵیە تایبەت بە خۆیان دروستدەكەن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەوبارەیەوە هۆشداریدایە كۆمپانیاكە، کە پێویستە رێساكان پێشێلنەكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، سەبارەت بە دروستكردنی پارەی دیجیتاڵی تایبەت بە فەیسبوك لە لایەن ئەو كۆمپانیایەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هۆشداری دایە كۆمپانیاكە و رایگەیاند “پێیوستە بەپێی رێساكان مامەڵە بكات”.

دەبێت بەپێی رێسا بانكیەكان كارەكانیان ئەنجامبدەن، لەوبارەیەوە ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند “ئەگەر فەیسبوك یاخود هەر كۆمپانیایەكی دیكە دەیەوێت ببێت بە بانك، دەبێت بەپێی سەرجەم یاسا و رێسا بانكیەكان بەڕێوەبچن و كارەكانیان ئەنجامبدەن”.

“سەرجەم پارە ئەلیكترۆنیەكان لای من پەسەند نیە”، لە زنجیرەیەك تویتی یەك لەداوی یەكدا، ترەمپ سەبارەت بەو پارە دیجیتاڵیەی فەیسبوك كە ناوی (لیبرا)یە، بۆچونی خۆی خستوەتەڕو و نوسیویەتی “من پارەی بیتكۆین و سەرجەم پارە ئەلیكترۆنیەكان لای من پەسەند نین، چونكە نرخیان زوو نامێنێت و بێبەنەمان”.

كۆشكی سپی لە رابردودا سەبارەت بە پارەی ئەلیكترۆنی بێدەنگی هەڵبژاردبوو :سەرەڕای ئەوەی بڵابونەوەی بیرۆكەی پارەی ئەلیكترۆنی مشتومڕێكی زۆری بەداوی خۆیدا هێناوە لە جیهاندا، لەكاتێكدا تەنانەت رێكخەرانی فیدراڵیشی هێنایە دەنگ، بەڵام لەماوەی رابردودا كۆشكی سپی لەوبارەیەوە بێدەنگەی هەڵبژاردبو.

پێدەچێت وتەكانی ترەمپ كاریگەریەكی گەورە بۆ سەر ئەو بازرگانیە دروستبكات، بەپێی وتەی شارەزایان پێشبینیدەكرێت وتەكانی ترەمپ لەسەر ئەو پارەیە، كاریگەرییەكی گەورە دروستبكات لەسەر گەشەسەندنی پارەی ئەلیكترۆنی بە گشتی و بەكارهێنەران و بازرگانانی ئەو بوارە.

رێكەوتی 19ی حوزەیرانی ئەمساڵ، جێنیفەر کریجل، شارەزایەکی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، کۆمپانیای فەیسبوک “هەوڵدەدات ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ”، پاش ئەوەی کۆمپانیاکە، پرۆژەیەکی نوێی ئابوری ئاشکرا کرد و رایگەیاند” دراوێکی ئەلکترۆنی تایبەت بەخۆیان دروست دەکەن، بەناوی لیبرا”.

سەرچاوە: کاروان ئای تی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینستگرام بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام لە ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان ژمارەی لایكی پۆستەكانی بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە.
تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشكرایدەكات، بەهۆی لابردن و كەمكردنەوەی فشاری دەروونی لەسەر بەكارهێنەرانی تۆڕەكە بڕیاری لابردنی ژمارەی (لایك)مان لەسەر پۆستەكان لابرد.

وڵاتانی ژاپۆن و ئوستورالیا و ئیرلەندا و ئیتالیا و بەڕازیل لەو وڵاتانەن كە ئەو سیستمە نوێیە دەیانگرێتەوە، بابەتەكە چەند مانگێك لەمەوپێش لە كەنەدا كاری لەسەر كراوە و سیستمەكەش ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ژمارەیەك لە وڵاتانی دیكە دەست پێدەكات و چیتر بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستگرام ژمارەی لایكی پۆستەكان نابینن جگە لە خاوەنی پۆستەكە.
ئینستگرام ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارە دەروونیەیە كە لەسەر بەكارهێنەران و بەتایبەت گەنجان دروست بووە و بەهۆیە ئەو فشارە كەمتر دەبێتەوە.
میاگارلیك بەڕێوەبەری سیاسەتی فەیسبووك لە ئوستورالیا و نیوزلەندا ڕایگەیاند، ئومێدەوارم ئەم تاقیكردنەوەیە كە لابردنی ژمارەی لایكەكانە لەسەر پۆستەكان كاریگەری باشی هەبێت لەسەر كەمكردنەوەی فشارە دەروونییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان