ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٧ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی منداڵەکەت والێبکەیت واز لە گڕووگرتن بهێنێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ ڕێنمایی گرنگە بۆ ئەوەی منداڵەکەت والێبکەیت واز لە گڕووگرتن بهێنێت:

 

-بەر لە هەموو شت لەکاتی گڕووگرتنیدا نابێت تۆش کۆنتڕۆڵی خۆت لەدەستبدەیت و پێویستە ئارام بیت.

 

-سەرەتا هەوڵبدە هۆکارەکەی بزانیت، چونکە لە منداڵدا ڕەنگە هۆکارەکەی خەوهاتن یان برسێتی بێت، لە کەمێک گەورەتریدا ڕەنگە سترێس و پەستانی خوێندنەکەی بێت، بۆیە خۆت بخەرە جێگەی منداڵەکەت و هۆکاری گڕووگرتنەکە بزانە.

 

– پاش ئارامبونەوە لەگەڵ منداڵەکەتدا دابنیشە و قسە بکەن، پێی بڵێ کە بۆچی نابێت بەوجۆرە هەڵسوکەوت بکات.

– بۆ داهاتوو پێشتر شتەکانیان پێبڵێ و ئاگاداریان بکەرەوە کە گەر کاری لەوجۆرە بکەن چی ڕوودەدات

– بەڵام لەبیریشت نەچێت، کاتێک کاری باش دەکەن و ئاقڵن، دەستخۆشیان لێبکەیت و دیاریان پێبدەیت.

 

– گرنگە هیچکاتیکیش منداڵەکەت نەشکێنیت لەبەرچاو خەڵکانی دیکە و بنەمای ڕێز بهێڵیتەوە.

– خاڵی گرنگیش ئەوەیە کە خۆت قدوە بیت بۆیان و ئەوەی لەوانی داوا دەکەیت خۆت ئەنجامی نەدەیت.

 

ژیاندۆستی

١٠ بیرۆکەی ناوازە بۆ گەرماوەکەت کە دڵنیاین هەر لەم ڕۆوە تۆش جێبەجێیان دەکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بیرۆکەی سادە و ئاسان و جوانە بۆ گەرماوەکەت کە دەتوانیت تۆش بە کەرەستەی ماڵەوە دروستی بکەیت و سودی لێببینیت:

 

دروستکردنی شوێن بۆ کەلوپەلەکانت بە جام

تاقێکی سادە و جوان کە زۆر کارت بۆ ڕادەپەرێنێت

دیواری موگناتیسی بۆ کەرەستە زۆرەکانت

تاقی سادە بەڵام جوان

دانانی سەبەتە بۆ شتەکانت

گرەی چێشتخانە بۆ شتهەڵواسین لە گەرماو

تاقێک بە تەختە

ڕاستەی موگناتیسی بۆ شتە وردەکانت

ئەم جۆرە سەرە بۆ مەعجونی ددانەکەت دابنێ

مەعجونی ددان بکەرە ناو فوڵچەی شت سڕین و نێوان کاشی گەرماوەکەتی پێ پاک بکەرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی گرنگ بۆ ڕۆژی ڕەش سوودی لێدەبینیت

خێزان

کاتێک بۆ چادرگەی دیدەوانی یان هەر هۆیەکی دیکە دەکەویتە دارستانەوە، کۆمەڵێک زانیاری گرنگ هەیە کە پێوسیتە بیزانیت بۆ ئەوەی لە کاتی خراپ دا کە لە کوردەواری بە ڕۆژی ڕەش ناسراوە فریات بکەوێت:

 

-پاکەتی هێلکە یان هەر کارتۆنێکی دیکە کە پێتە بۆ ئاگرکردنەوە بەکاربهێنە.

-بۆئەوەی جەستەت باشتر گەرم بێتەوە گیا بکەرە نێوان جلەکانتەوە

-بۆ دەستکەوتنی ئاوی پاک، ئاوە پیسەکە بکەرە دەفرێک و پارچەیەک قوماشی پێوە بکە بۆ دەفرێکی نزمتر، لە ماوەی کاتژمێرێکدا ئاوی پاکت بەدەستدەگات.

-مێش و مێشوولە حەزیان بە بۆنی گژ و گیایی سوتاو نییە.

-مەعجوننی ددان بدە لە شوێنی پێوەدانی مێشوولە

-بەو پێیەی پێوەدانی مار یەکێکە لە ئەو مەترسیانەی ئەگەری زۆرە کە ڕوبەڕوت بێتەوە، گرنگە کە ئەم زانیاریانەت هەبێت:

-ماری ژەگراوی جێگەی دوو کەڵبەکەی جێدەهێڵێت، لە کاتێکدا مارێک کە ژەهراوی نەبێت دانەکانی بەیەکسانی دەردەکەوێت.

-پێستی ماری ژەهراوی ڕەقتر و زبرترە لە پێستی ماری بێ ژەهر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ کاری ناوازە کە جەستەمان ڕۆژانە بۆخۆی ئەنجامی دەدات

خێزان

جەستەی مرۆڤ دەرئاسا (موعجیزە)یەکی تەواوەتییە کە بەردەوام زانیاری نوێی و شتی سەیر و سەمەرەی تێدا دەدۆزرێتەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە زانیاریەکانە لەسەر جەستەت:

 

– ڕۆژانە نزیکەی ٧٠ بلیۆن خانە لە جەستەماندا دەمرن  و خانەی نوێ دروستدەبێت، خڕۆکە سورەکان هەر ٣ مانگ جارێک نوێ دەبنەوە، هەندێ خانەی جەستە درەنگتر نوێدەبنەوە بە جۆرێک لە ماوەی ١٠ ساڵدا زۆربەی خانەکانی جەستەمان نوێدەبنەوە، هەندێک لە خانەکان بەتایبەت لە مێشکدا ١٠٠ ساڵ زیاتر دەژی.

 

– ناوکی مرۆڤ پیسترین شوێنی جەستەیە و بانکێکە بۆ میکرۆب، کە ژینگەیەکی تایبەت بە خۆیان دروستکردووە.

 

– ئەو ترشەڵۆکەی لە گەدەماندا هەیە پلەی گەرمی ٣٧ ی هەیە و دەتوانێت کۆینێکی ئاسن بتوێنێتەوە.

 

– گۆڕانکاری لە هەستی مرۆڤدا کاریگەری لەسەر ئەو زانیاریانە هەیە کە لە مێشکدا هەڵی گرتووە، بۆنمونە گەر توشی خەفەتێکی زۆر ببێت بەشێک لە زانیاریەکان دەسڕێنەوە.

– شیری دایک پێکهاتەکەی خۆی دەگۆڕێت، کە ئەمەش وادەکات منداڵ هەموو جۆرە خواردنێکی پێوسیتی پێبگات بە پێی جۆری خواردنی دایکەکە.

 

– جەستی ئێمە لە بەیانیاندا بەرزترە و کێشمان کەمترە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شەوانە جەستەمان ئاوی زیادە و ماددە زیادەکان فڕێ دەداتە دەرەوە.

– لە دەمدا زیاتر لە ١٠ هەزار هەستە ئەندام هەیە کە هەستی تامکردنمان پێدەبەخشێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی سەلماندووە کە بە شێکی زۆر لەو هەستە ئەندامانە لە دڵیشماندا بونیان هەیە و دڵیش کاریگەری هەیە لەسەر هەستی تامکردن.

– گەر ڕەنگە تەواوکاریەکان  لە گەڵ یەکدا تێکەڵبکەیت، لە ئەنجامداچاوت بە ڕەنگی سپی دەیبینێت.

 

لەم ڤیدیۆیەدا زانیاری زیاتری تێدایە لەسەر ڕەنگە تەواوکاریەکان:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان