ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شەڕ لەنێو یەكێتیدا لەسەر پۆستێكی دیكە دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆستی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كەوتووە و چەند كەسێك دەیانەوێت ئەو پۆستە وەربگرن، بەڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە و پەیوەست كراوە بە چەند پۆستێكی دیكەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نێو یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەریەك لە جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و چەتۆ ساڵح، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی گەرمیان دەیانەوێت ئەو پۆستە وەربگرن.

سەرچاوەكە كە ناوەكەی لای (خەڵك) پارێزراوە ڕونیكردەوە، بێجگە لەو كەسانە چەند ئەفسەرێكی دیكەش دەیانەوێت ئەو پۆستە وەربگرن، بەڵام چانسی ئەو دوو كەسە زیاترە، چونكە هەریەكە و لەلایەن باڵێكی یەكێتییەوە پشتیوانی دەكرێت.

جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كورستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو پۆستە لەلایەن لیژنەیەك لە یەكێتییەوە بڕیاری لێدەدرێت و تائێستاش بڕیاری كۆتایی نەدراوە.

وتیشی”هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە من دەبمەوە بە بریكار یان نا، چونكە بێجگە لە بریكار، تائێستا بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش بڕیاریان لێنەدراوە”.

جەلال شێخ كەریم ماوەی سێ‌ خولە بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و زیاتر كاروباری ناوخۆ لە سنوری ئیدارەی پێشووی سلێمانییدا بەریَِوەدەبات.

(خەڵك) چەندجارێك پەیوەندی بە چەتۆ ساڵحەوە كرد، بەڵام موبایلەكەی داخرابوو.

کوردستان

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگەكە: ڕەوشی كەركوك پاشاگەردانییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی پارێزگەكە پشێوی و پاشاگەردانییە، و چەندان هێزە لە كەركوكدا هەن، ئاماژە بە خراپی خزمەتگوزارییەكانیش دەكات لە كەركوك.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”ڕەوشی كەركوك پشێوی و پاشەگەردانییە، لەلایەك پۆستی پارێزگار بە وەكالەت بەڕێوەدەچێت، لەلایەكی ترەوە هێزە ئەمنییەكان هەهەجۆرن و دەسەڵاتی جیاجیایان هەیە و یەك هێزن نیین، ڕەوشی خزمەتگوزارییەكان خراپە”، ئەو دەنگۆیانەشى ڕەتكردەوە كە باس لە باشبوونی ڕەوشی كەركوك دەكەن.

سەبارەت بە سەرنەگرتنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوكیش، ئەحمەد عەسكەری وتی:”ڕێژەی یاسایی بۆ سازدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگە تەواو نابێت، ئەگەرنا ئەنجومەن بەشێوەی ئاسایی دانیشتنەكانی خۆی سازدەكات”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە بۆ دانانی پارێزگاری نوێ‌ بۆ كەركوك خراونەتەگەڕ و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:”پارتی و یەكێتی لەسەر دانانی پارێزگاری نوێ‌ ڕێكەوتوون، لەئێستاشدا ئەوەی ماوە لایەنەكانی عەرەبی و توركمانییە كە گفتووگۆكان لەگەڵیاندا بەردەوامن”، ڕەتیشیكردەوە گفتووگۆكان لەگەڵ ئەو لایەنانەدا ئەنجامی هەبوبێت بەو هۆیەی “هەر لایەكیان ڕاوبۆچوونی جیاوازییان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چاودێری تەندروستی سلێمانی؛ دەست بەسەر زیاتر لە 1تۆن خۆراكی خراپدا گیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیراوە بە سەر نزیكەی یەك تۆن و350 كیلۆگرام خۆراكی خراپ و ماوە سەرچوودا، دەشڵێت ،” لێپێچینەوەی یاسای لەگەڵ خاوەنەكانیان كراوە و سەرجەمیان بەشێوەیەكی تەندروست لەناوبرا” .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە خۆراكی نا تەندروست و ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنەكانمانەوە دەستگیرا بەسەر نزیكەی یەك تۆن و 350 خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا.

ڕاشیگەیاندووە، لە لایەن تیمەكانی چاودێری تەندروستی دەستگیرا بەسەر نزیكەی (۳۰۰) كگم خۆراك و چەند كەل و پەلكی خراپ و ناتەندروستدا ، لە سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕینیش لەیەك نانەواخانەدا دەستگیرا بەسەر (٥۰۰)كگم ئاردی خراپ و ئە سپێیاوی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە مەڵبەندی تەندروستی كاریزەوشك لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرا بەسەر نزیكەی (۲٥۰)كگم خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو، هەروەها مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵیش لەسنوری گەڕەكی ماموستایان تیمەكانمان دەستیان گرتوە بەسەر نزیكەی (۱٥۰)كگم خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا.

ئەوەشخراوەتەوە، لە مەڵبەندی تەندروستی سەروەری لە سنوری گەڕەكەكەیان دەستگیرا بەسەر نزیكەی ( ۱۲۰) كگم خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوودا، كە سەرجەمیان لێپێچینەوەی یاسای لە گەڵ خاوەنەكانیان كراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لە ناوبرا .

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ هەولێر لەناوبردنی ئەو زەویانەی سەوزەیان بە ئاوی پیس بەرهەم دەهێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش- هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دەستكرا بە پاككردنەوەی ئەو زەوییانەی، كە سەوزەواتیان بە ئاوەڕۆی پیسی زێراب دەدا مەترسی ترسناكی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان هەیە، دەشڵێت،” هاونیشتمانیان دڵنیا دەكەینەوە ئەم جۆرە هەڵمەتانە بەردەوام دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش- هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2019 هەڵمەتێكی گەورەی لابردنی سەوزەوات، كە بە ئاوەڕۆی پیسی زێراب بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەكانی تەندروستی ئاودانیان بۆ دەكرا لە نزیك شەقامی سەرەكی هەولێر ـ موسڵ دەستی پێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو شوێنانەی بەشێوەی زێدەڕۆیی دروستكرابوون، كە مەترسی ترسناكی هەیە لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان، دەست كرا پاككردنەوەی شوێنەكانیان لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلەكانی وەك ماكینەی ئاو.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش ـ هەولێر، لە ڕاگەیەنراوەكەدا باسی لەوەشكردووە، كە هاووڵاتیان دڵنیادەكەنەوە ئەو جۆرە هەڵمەتانە بەردەوام دەبن.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى شەش - هەولێر‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان