ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک کە فرۆشگاکانی فرۆشتنی جلوبەرگ بەکاری دەهێنن و گرنگە تۆش بیزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە کە فرۆشگاکانی فرۆشتنی جلوبەرگ بەکاری دەهێنن و گرنگە تۆش بیزانیت:

 

-فرۆشیار بۆ خزمەتی دوکانەکەیە، نەک تۆی کڕیار

-کاتێک دەتەوێت جلێک بکڕیت فرۆشیارەکان خۆیان دەکەن بە هاوڕێ لەگەڵتداو  پێت دەڵین “واو چەن لێت جوان”، تۆش وا هەستەکەیت لە دڵسۆزیانە بۆتۆ لەکاتێکدا ئەوە ئەرکەکەیانە تا واتلێبکەن بیکڕیت، جگە لەوەی هەندێکجار دوکانەکانی جلوبەرگ بەتایبەت لە بۆنەکاندا نرخەکان بەرز دەکەنەوە، بەڵام لێی دەنوسن داشکاندنی گەورە!

 

-سایز و قەبارەکان وەک یەک نین

-بەشێک لە کۆمپانیاکان و بەتایبەتی کۆمپانیاکانی دروستکردنی جلوبەرگی خانمان قەبارەکان بچوکتر دەنوسن، بۆ ئەوەی خانمان وا هەستنەکەن کە کێشیان زیادی کردووە و بە دڵخۆشی جلوبەرگەکان بکڕن.

 

 

-جلی دیزانیەرەکان باشتر نییە

-زۆرجار خانمان ناچاردەکرێن جلی دیزاینەرێکی دیاریکراو بكڕن و وا نیشانی دەدەن کە زۆر باشترن، هەر بۆیە پارەیەکی زیاتر دەدەن، لەکاتێکدا جیاوازیەکەی ئەوتۆیان نییە.

 

 

-ناڕێکی بەشی فرۆشتن

-ڕەنگە تێبینی ئەوەت کردبێت لە فرۆشگاکاندا جلوبەرگەکان زۆر بە ڕێکی داندراون، بەڵام لە شوێنی فرۆشتن ناڕێکە و قەرەباڵغیەکی زۆر هەیە، ئەمەش بە مەبەستە و بۆی ئەو هەستە لای تۆ دروستبکات کە ئەوەی کڕیوتە جوان و دانسقەیە.

 

 

-ماددەی زیانبەخش

-هەرچەندە بوترێت کە جلوبەرگەکە لە کەرەستەی سروشتی تەواو دروستکراوە، بەڵام بەردەوام ماددەی زیانبەخشی تێدا بەکار دەهێندرێت.

 

 

-تێچوی جلەکان وەک یەکە

-زۆرجار جلێکت بەگرانتر پێدەفرۆشن چونکە دەڵێن لۆکەیە یاخود خورییە و سرووشتیە، لەکاتێکدا تێچوەکەیان هەر وەک یەکە لەگەڵ جلەکانی دیکەدا.

 

 

-کوالێتی خراپ

-ڕەنگە ئێستاش جلوبەرگمان لە باوانمانەوە بۆ مابێتەوە کە تێک ناچێت و هەر وەک خۆیەتی، بەڵام جلی ئەم سەردەمە بە شۆردنێک تێکدەچێت، چونکە ئامانجیان ئەوەیە کە بەرهەمی هەرزان بە ماوەی کەم بفرۆشن.

 

-مۆدێل هەفتانە دەگۆڕێت

-دیزاینەرەکان ئێستا لەوەدا نەماون کە وەک جاران مۆدێلی وەرزانە بخەنە بازاڕەوە، ئێستا هەفتانە مۆدێلی نوێ دێت و گەر دوای ئەوان بکەویت دەبێت تەنها سەرقاڵی جل کڕین بیت.

ژیاندۆستی

ئەم دوو خوشکە هەمان کێشەیان هەبوو، بە ڕێگایەکی ئاسان بۆیان چارەسەر کرا!

خێزان

دوو خوشک بەناوەکانی (نینا و ڕاندا نیسڵسۆن) هەمان کێشەیان هەبوو، ئەوەش پاش ئەوەی لە تەمەنی ٢٠ ساڵیەوە هەموو ڕوخساریان بووە زیپکە و شێوەیەکی ناشرینی هەبوو.

ئەم دوو خوشکە خۆیان ئاماژەیان بەوە داوە کە هەموو ڕێگایەکیان تاقی کردۆتەوە بەڵام بێسوود بووە، هەر بۆیە دواجار بە پێشنیاری باوکیان پەنایان بردۆتە بەر زانیاریەکانی  Dr. John McDougall کە ڕێژیمێکی خواردنی بۆ داناون و چارەسەری زیپکەکانیان کراوە.

بەپێی ڕێژیمەکە ئەم دوو خوشکە نابێت خواردنەکانی (سۆیا و خواردنە چەور و زەیتیەکان بخۆن) تەنانەت بە خواردنە ڕووەکیە چەورەکانیشەوە وەک شیری چەور و حومس و کەرە و ئەگۆڤادۆ، چونکە جەستەیان هەستیارە بەرامبەر چەوری و نابێت بەهیچ جۆرێک بچن بەلایدا.

پاش جێبەجێکردنی ڕێجیمەکە و لە ماوەی ٥ هەفتەدا ڕوخساریان بەتەواوەتی پاکبۆتەوە لە زیپکەکان و هیچ زیپکەیەکیان پێوە نەماوە، دواتریش کتێبێکیان لەسەر ئەزمونی خۆیان نووسیوە بەناوی The Clear Skin Diet و بڵاویان کردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک کە شازادەکان بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی لە وێنەگرتندا جوان دەربچن، تۆش سوودیان لێوەربگرە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە کە شازادەکان بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی لە وێنەگرتندا جوان دەربچن، تۆش سوودیان لێوەربگرە:

– هەوڵەدەن تا دەتوانن بە سرووشتی و سادە دەربکەون

– هیچکات ڕاستەوخۆ تەماشای کامێراکە ناکەن

– کەمێک لەسەر لا دەوەستن بۆ ئەوەی گۆشە جوانەکەیان دەربکەوێت

– کاتێک دەوەستن بەڕێکی دەوەستن و پشتیان خوار ناکەنەوە

– ڕەنگی زەق  و قوماشی باش لەبەر دەکەن بۆ ئەوەی لە وێنەکانیاندا جوان دەربکەون

– کاتێک دادەنیشن بەشێوەیەکی خانەدانانە دادەنیشن و لە وێنەدا جوان دەردەچن.

– هەمیشە سەرنجیان لەسەر ئەوەیە کە لە وێنەدا زەردەخەنەیان هەبێت

– بۆ دەستیان زۆرجار جانتایەکی بچوک بەدەستەوە دەگرن یاخود دەست لەسەر دەست دادەنێن

– جگە لەوەی لە وێنەدا ئێکسسواراتەکانیان دەردەخەن

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

پێنج پرسیاری ژیری کە ئاسانە، بەڵام بۆ وەڵامەکەی سەرت لێدەشێوێنێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکی ژیرییە کە ئاسانە بەڵام بۆ وەڵامەکەی سەرت لێدەشێوێنێت:

 

پرسیارەکان:

١- ئەگەر لەپێشبڕکێەکی ڕاکردندا ،تۆ پێشی دووەم کەست دایەوە و تێت پەڕاند ئەبیتە چەنەم لەڕیزبەندی براوەکان؟

٢- ئەگەر لەپێشبڕکێکەی پێشوو تۆ پێشی کەسی ئەخیرت دایەوە ئەبیتە چەندەم؟

٣- (پێویستە لەمێشکتدا ژمارەکان کۆبکەیتەوە، نەک بەحاسیبە و قەڵەم):
۱۰۰۰ هەزار ٤۰ بۆ زیاد بکە، پاشان ۱۰۰۰ بۆ زیاد بکە،پاشان ۳۰ بۆ زیاد بکە دواتر ۱۰۰۰ زیا بکە،ئێستا ۲۰ بخە سەر و پاشان هەزار زیاد بکە دواتر ۱۰ زیاد بکە.

٤- باوکی مریەم سێ کچی هەیە ناوی یەکەمیان نانا دووەمیان نی نی سێهەم ناوی چیە؟

٥- کەسێکی لاڵ چووە دەرمانخانە ئەیویست فڵجەی دان بکڕێ، بۆیە تا کابرای دەرمانگە تێ بگات، ئیشارەتی بۆ دەمی کردوو دەستی لەشێوەی فڵچە بۆ سەرو خوار ئیشارەتی دا ،کابرا تێگەشتوو فڵچەی دایە.

کابرایەکی کوێریش دێت عەینەکی ڕەشی دەوێت چۆن کابرای دەرمانگە تێگەیەنێ؟

 

وەڵامەکان:

١- ئەگەر وەڵامەکەت ئەوەیە ووتت یەکەم ئەوا هەڵەیت، چونکە تۆ دووەمت بڕیوە خۆت بویتە دووەم یەکەمت نەبڕیە تایەکەم بیت.

٢- ئەگەر وەڵامت ئەوەیە کە ئەبیتە کەسی ئەخیر ئەوە هەڵەیت دیسان،چونکە تۆ ناتوانی پێشی کەسی ئەخیر بەیتەوە، چونکە تۆ لەدوایەوە نیت وتما کەسی ئەخیر ،ئەگەر تۆ لەدوایەوەبیت و پێشت دابێتەوە کەوایە تۆ ئەخیر بوی نەک ئەو .

٣- ئەگەر وەڵامەکەت ٥۰۰۰ هەزارە دیسان هەڵەیت،وەڵامی ڕاست ٤١٠٠

٤- ئەگەر وەڵامەکەت نونو بوو هەڵەیت جوان پرسیارەکە بخوێنەوە باوکی مریەم کەوایە سێهەم ناوی مریەمە.

٥- ئەگەر وەڵامەکەو ئەوەیە دەست بۆ چاوی ئەبا هەڵەیت کابرا بەئاسانی ئەڵێ عەینەکم دەوێت خۆ لاڵ نیە، کوێرە…

 

 

ئەنجامەکان

۱ـ ئەگەر هەر پێنجیت زانی ئەوا تۆ زۆر زیرەکی
۲ـ ئەگەر چوارت زانی کەوایە تۆ وریایت
۳ـ ئەگەر دوو یا سێ پرسیارت زانی ئەوا کەسێکی ئاساییت
٤ـ ئەگەر یەک دانەت زانی ئەوا تۆ کەسێکی ورد نابیتەوە لەشتەکان
۵ـ ئەگەر هیچت نەزانی ئەوا ئاستی زیرەکیت لاوازە.

 

ئێستا تۆ چەند وەڵامت زانی و چ ئاستێکت بەدەست هێنا لەکۆمێنت بینووسە.

 

سەرچاوە: سۆشیال میدیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان