ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

جارێكی دیكە دەستكاری پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پڕۆژەیەك بۆ هەمواری پلەبەندی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عیراق ئامادە كراوە و لیژنەی یاسایی پەڕلەمانیش ڕەتیدەكاتەوە، دەستكارییەكە بۆ كەمكردنەوەی مووچە بێت.

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ناوبەناو هەندێك لە میدیاكان و پێگە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵی ناڕاست و پڕوپاگەندە بڵاودەكەنەوە، سەبارەت بە بوونی ئاڕاستەیەك بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت”.

بە وتەی قەدۆ، “هەمواركردنی یاسای خزمەتی شارستانی فیدڕاڵی، زیان بە مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ناگەیەنێت، پەسەنكردنیشی نابێتە مایەی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران”، تەئكیدی لەسەر بەردەوامبوونی كاركردن بۆ تەواوكردنی شێوازی كۆتایی یاسای خزمەتی شارستانی فیدڕاڵی لەپێناو داڕشتنی كردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) پلەبەندی مووچە لە یاسای خزمەتی شارستانی و یاسای مووچەی ساڵی 2008 دەستكاری دەكرێت و جیاوازی مووچە و دەرماڵەی نێوان وەزارەتەكان ناهێڵدرێت بۆ دروستكردنی دادپەروەری لەنێوان فەرمانبەرانی وەزارەتەكان و بۆ ئەوەی فەرمانبەران داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان نەكەن بۆ ئەو وەزارەتانەی دەرماڵەیان زیاترە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، مووچەی پلەكانی خوارەوە (10 تا 5) زیاد دەكرێت تاوەكو جۆرێك لە هاوسەنگی لەگەڵ پلەكانی دیكە دروست ببێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتووگۆكانی ڕێككەوتن بۆ مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوامیان هەیە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”ئەگەری ڕێككەوتن زۆرە و شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوام گفتووگۆ دەكەن”.

هەدار بارزانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو پێشبینی ئەوەی لێدەكرا لە ڕووی داراییەوە قورس بێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەپێی دەرئەنجامی گفتووگۆكانی هەرێم و بەغدا بێت، ڕێككەوتن دەكرێت.

وتیشی”ئەوەیشی دەربارەی خۆپیشاندانەكان و كاریگەریان لەسەر هەرێم دەوتران ڕاست دەرنەچوون، چونكە ئەوكاتە خۆپیشاندەران دەیانوت ئێمە پێمانباشە بەغداش وەكو هەرێمی كوردستانی لێبكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و گفتووگۆكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی مانگی تەموزی ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و چەند ڕۆژێك دواكەوت و تائێستاش تەنها پێشمەرگە، پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابوری و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە.

هەفتەی داهاتوو مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و هەریەك لە خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمریكا داوای ڕێككەوتنی نوێ‌ لە ئێران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پێویستی بە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێیە لەگەڵ ئێران.

(سكای نیوز) لە زاری برایان هۆك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران بڵاویكردەوە، “كار بۆ ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە دەكەین لەگەڵ تاران، كە هەردوو بەرنامە ئەتۆمی و موشەكی و پرسی پشتیوانی لە تیرۆر لەخۆبگرێت”.

بە وتەی هۆك، “دەستدرێژییەكانی ئەم دواییەی سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە، ئابوری جیهانی كردە ئامانج، بۆیە پێویستە پێشێلكارییەكانی ئێران لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەدا ئیدانە بكرێت”.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایگەیاندووە، “پێویستە ئێران دەستبەرداری سیاسەتی گێچەڵكردن ببێت و هەڵسوكەوتی خۆی لەناوچەكەدا بگۆڕێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان