ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ وردەكاری ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان ئاشكرادەكات
ڤالا فەرید سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەكات بۆ متمانەدان بە حكومەت و دەشبێتە وەزیر

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەدوای ئەوەی بەهۆی نەمانی كات بۆ ئەوەی ڕێواس فایەق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی پەڕلەمان بۆ متمانەدان بە حكومەتی داهاتوو بكات، ڤالا فەرید لەگەڵ ئەوەی خۆی سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات، بەڵام خۆشی سوێندنی یاسایی دەخوات و دەبێتە وەزیری هەرێم لە كابینەی داهاتوو.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە 11ی تەمموز كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە پەڕلەمانی كوردستان متمانەی پێ‌ دەدرێت و سوێندی یاسایی دەخۆن.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی كەم لەبەردەست ماوە بۆ ئەوەی سەرۆكی نوێ بۆ پەڕلەمان هەڵبژێرێت، كە بەركەوتەی یەكێتییە و ڕێواس فایەق كاندید كراوە تا سەرۆكایەتی دانیشتنی سوێندخواردنی كابینەی داهاتوو بكات، بۆیە ڤالا فەرید، سەرۆكی ئێستای پەڕلەمان سەرۆكایەتی ئەو دانیشتنە دەكات”.

ڕاشیگەیاند، هەرچەندە سەرۆكی ئێستای پەڕلەمان یەكێكە لە كاندیدكان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری هەرێم، بەڵام خۆی سەرەتا سوێندناخوات، چونكە بە سوێندخواردنی ڕاستەوخۆ لە پەڕلەمان بەدەستلەكاركێشاوە هەژمار دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ڤالا فەرید لەدوای سوێندخواردنی هەموو كابینەكە، لە بەردەم ئەندامانی پەڕلەمان سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە وەزیر و ڕاستەوخۆ كاری لە پەڕلەمان نامێنێت.

بە وتەی سەرچاوەكە، “لەدانیشتنێكی تایبەتدا، واتە ڕۆژی پێنج شەممە دەنگ بە ڕیواس فایەق دەدرێت و دەبێتە سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان، كە بەركەوتەی یەكێتیە لە خولی پێنجەمی پەڕلەماندا”.

پێشتریش (خەڵك) لە زاری سەرچاوەیەكی پەڕلەمانییەوە بڵاویكردەوە، كە لە دانیشتنی ڕۆژی چوار شەممەی پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، ڕێواس فایەق، كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان ناتوانێت سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكە بكات.

کوردستان

گەشتیارە كوردەكان لە توركیا ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، ژمارەیەك گەشتیاری خەڵكی پارێزگا دهۆك ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەشتیارانە ئازادكراون.

ئەمڕۆ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو گەشتیارانە ئازادبكرێن.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، لەكاتی سەردانیكردنی ناوچەی چیاكارای شاری ترابزۆن لە توركیا، گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنوری شارۆچكەی شێخان كچ و كوڕێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، كچ و كوڕێك لە شارۆچكەی شێخان كوژران.

پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژەكە كە برای كچەكە بووە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

دوای ڕووداوەكە تەرمی هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی دهۆك و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. لە كەلار دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار بڵاوی كردەوە، كە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی نەشیاو بۆ بەكارهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی”دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر خۆراكی لەقوتونراوی قۆپاو و خراپ لەگەڵ بابەتی ئارایشتگای بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە ڕادەگەیەنین”.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراك و كەرەستە نەشیاوانە لەكاتێكدا كە ڕۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و پێداویستی بەسەرچوودا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان