ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕایۆلا کۆتایی به‌ گواستنه‌وه‌ی دی لیخت هێنا: چاوه‌ڕێی ئه‌یاکس ده‌که‌ین !

خه‌ڵک سپۆرت

مینۆ ڕایۆلا ئیتاڵی لێپرسراوی کاره‌کانی ماتیاس دی لیختی دووپاتی ده‌کاته‌وه‌، هه‌موو شتێک له‌نێوانیان و یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی کۆتایی هاتووه‌.

“ڕێوی گواستنه‌وه‌کان” له‌ چاوپێکه‌وتنێکی خێرادا به‌ “توتۆ سپۆرت”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” دی لیخت به‌ ته‌واوی ورده‌کاریه‌کانی بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یوڤانتۆس قایل بووه‌، له‌ئێستادا ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی ده‌که‌ین له‌نێوان یوڤانتۆس و ئه‌یاکس”.

ناوبراو زانیاری زیاتر ئاشکرا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که‌ بۆندی نێوان به‌رگریکاره‌ به‌هره‌داره‌که‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی یوڤانتۆس بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا موچه‌ی ساڵانه‌ به‌بڕی نۆ ملیۆن یورۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ئه‌م لێدوانانه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ یانه‌کانی پاریس سانت جێرمان و به‌رشلۆنه‌ به‌ته‌واوی له‌ هاوکێشه‌ی به‌رگریکاره‌ هۆڵه‌ندیه‌که‌ هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و هیچ چانسێکیان نه‌ماوه‌، به‌ڵکو له‌ماوه‌ی داهاتودا نوێنه‌رانی خانمه‌ پیره‌که‌ ده‌چنه‌ هۆڵه‌ندا و به‌فه‌رمی ته‌واوی ورده‌کاریه‌کان یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه‌.

له‌ماوه‌ی ڕابردوودا یوڤانتۆس بۆندێکی به‌بڕی ٥٥ ملیۆن یورۆ و زیاده‌ی ١٠ ملیۆن پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام ئه‌یاکه‌س ئه‌مسته‌ردام ڕه‌تی کرده‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا داوای بڕی ٨٦ ملیۆن یورۆیان کرد، هه‌ندێک له‌سه‌رچاوه‌کان پێیان وایه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌ تێهه‌ڵکیشکردنی ناوی مۆیس کین ئه‌و بڕه‌ که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌که‌ هاوشێوه‌ی ئاڵوگۆڕێک لێده‌که‌ن، ئه‌گه‌ره‌کانیش به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یاریزانه‌که‌ به‌ میدیاکان بناسێنرێت.

جیهانی

دی لیخت ساڵی (٢٠٢١) پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە دەکات

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەهەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی سەنتەرێکی بەرگری ناوازە نەوەستاون، بەڵام وا دیارە ناچارن تا هاوینی ٢٠٢١ چاوەڕێ بکەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی ڕابردوودا یانەی یوڤانتۆس بۆندێکی مێژوویی لەگەڵ ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی ئیمزا کردووە، پاش ئەوەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کێبڕکێیەکی قورس و ئێسک شکێنیان ئەنجامدا، لەئێستاشدا یاریزانەکە پێناچێت لە خولی ئیتاڵیا بەختەوەر بێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لەهاوینی ٢٠٢١ دووبارە کەتەلۆنیەکان لە ئیدارەی بارسا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە دەستپێدەکەنەوە و ئۆفەری بەهێزی دەخەنە بەردەست و ئەگەر زۆرە بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل بێت.

سەرچاوە ئیتاڵیەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەپێی یاسایەکی نوێی فەرمانگەی باجی ئیتاڵیا هەر یاریزانێک دوو وەرز و زیاتر لە ئیتاڵیا یاریی بکات، فەرمانگەی باج و باجدان لەسەدا پەنجامی باجی سەپێنراو بەسەریدا خۆشدەبێت و لەسەدا پەنجای موچەکەی لێبڕینی دەبێت، ئەوەش لە سودی یاریزانانە، بەڵام ئەگەر بەر لەوادەی دوو ساڵەکە ماڵئاوایی بکات ئەوا ناچارە سەرجەم باجە کەڵەکەبووەکانی پێشکەشی حکومەتی ئیتاڵیا بکات.

ئەگەر دی لیخت لە هاوینی ٢٠٢١ بە بۆندی بارسا قایل بێت، ئەوا یانەی یوڤانتۆس ناچارە لەسەدا پەنجای باجی کەڵەکەبووی سەر یاریزانەکە پێشکەش بکات، بۆیە ئەگەر زۆرە لەو کاتەدا گواستنەوەکە سەرکەوتوو بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی کیشوەری ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین ڕووبەڕوبونەوەی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی

بێرنڵی – لیستەر سیتی (٥:٠٠)

لیڤەرپوڵ – مانچستەر یونایتد (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا

ڕیاڵ مایۆرکا – ڤالێنسیا (٢:٠٠)

ڕیاڵ بیتیس – ڕیاڵ سۆسیداد (٤:٠٠)

ڤیاڕیاڵ – ئیسپانیۆل (٦:٠٠)

ئەتلەتیک بلباو – سێلتا ڤیگۆ (٨:٣٠)

بەرشلۆنە – گرانادا (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

میلان – ئودینێزی (٢:٣٠)

بۆلۆنیا – هیلاس ڤیرۆنا (٥:٠٠)

بریشیا – کالیاری (٥:٠٠)

لیچی – ئینتەرمیلان (٥:٠٠)

جەنەوا – ڕۆما (٨:٠٠)

یوڤانتۆس – پارما (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

هێرتا بەرلین – بایرن میونشن (٥:٣٠)

پادربۆرن – بایەرلیڤەرکوزن (٨:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سیتی و ئارسیناڵ وتۆتنهام یەکسانبوون و نیوکاسڵ لەکۆتا چرکەدا لەچێڵسی بردەوە

خەڵک سپۆرت

کێبڕکێکانی هەفتەی (٢٣)ی خولی ئینگلتەرا ئەنجامدران یانەکانی مان سیتی و ئارسیناڵ و تۆتنهام یەکسانبوون و یانەی نیوکاسڵیش بردنەوەی بەرامبەر چێڵسی تۆمار کرد.

لە یاریی دەستپێکی هەفتەدا واتفۆرد یەکسانبوونی بەرامبەر تۆتنهام تۆمار کرد و لەڕووبەڕوبونەوەکەشدا پەناڵتییەکی یەکلاکەرەوەیان لەدەستدا، لەلایەکی ترەوە یانەی مانچستەر سیتی دووچاری یەکسانبونێکی چاوەڕوان نەکراو بووەوە کە بەهۆیەوە ئەگەر زۆرە ئەنجامی نێوانیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵی یەکەمی ڕیزبەندی فراوانتر ببێت.

جینک تۆوسن یاریزانی کریستاڵ لە خولەکی ٣٩ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات (١ – ٠).

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی لە لە تایمی دووەمدا بەهێزەوە گەڕایەوە و لە خولەکەکانی (٨٢ و ٨٧) دوو گۆڵی لەسەریەک بۆ مانچستەر سیتی تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی (٩٠) فێرناندینیۆی بەرازیلی بەهەڵە گۆڵی یەکسانکردنەوەی لەسەر یانەکەی تۆمار کرد و لەکۆتا ساتەکاندا ئەنجامەکەی کردە (٢ – ٢) و هەر بەوشێوەیەش کۆتایی هات.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەدا یانەی نیوکاسڵ میوانداری چێڵسی کرد و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەنیان پەکخست.

ئەستێرەکانی نیوکاسڵ لە تایمی یەکەمدا باشتر دەرکەوتن و چەندین هەلی گۆڵکردنیان دروستکرد، بەڵام هەلەکان بۆ گۆڵ ئاڕاستە نەدەکران و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا چێڵسی هاوسەنگی وەرگرتەوە و فشاریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا، بەڵام لە چنینەوەی هەلەکان و تۆماری گۆڵدا تامی ئەبراهام و هاوڕێکانی نەیانتوانی تۆڕی گۆڵ بهەژێنن.

لە خولەکی (٩٤) و لەساتێکی چاوەڕوان نەکراودا ئیسحاق هایدن ناوەندکاری ماگپایس” بەلێدانی سەر تاکە گۆڵێکی تۆمار کرد، هەر بەو گۆڵەش سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی ئەمشەو:

واتفۆرد ٠ – ٠ تۆتنهام

مانچستەر سیتی ٢ – ٢ کریستاڵ پاڵاس

ساوزهامپتۆن ٢ – ٣ وڵڤەرهامپتۆن

وێستهام ١ – ١ ئێڤەرتۆن

نۆریچ سیتی ١ – ٠ بۆرنماوس

برایتۆن ١ – ١ ئەستۆن ڤێلا

ئارسیناڵ ١ – ١ شیفێڵد یونایتد

نیوکاسڵ ١ – ٠ چێڵسی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان