ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هۆكاری دووكەڵە سپیەكەی بەشی خوارەوەی شاری سلێمانی ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دروستبوونی ئەو دووكەڵە سپیەی لە ناوچەی تانجەرۆ سلێمانی دەبینرێت لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی چەندین مەتر خۆڵ و خاشاكە، دەشڵێت: “ئەوەی ئێستا دەبینرێت ئاگر نیە، بەڵكو گەرمبوونی ماددەی پلاستیكە لە چینەكانی ژێرەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا باس لەو دووكەڵە سپیە دەكات، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دەبینرێت و دەڵێت: “لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی چەندین مەتر خۆڵ و خاشاكە، كە وەك شاخێكی لێهاتووە، گەرچی لەیەكەم ڕۆژەوە تیمەكانمان ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە، بەڵام دووكەڵێكی سپی لە قوڵایی زیاتر لە ۱۰مەتر لە ژێر خۆڵ و خاشاكەكەوە دروست بووە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی ئێستا دەبینرێت ئاگر نیە، بەڵكو گەرمبوونی ماددەی پلاستیكە لە چینەكانی ژێرەوە، بەردەوام تیمەكانمانەوە ڕۆژانە لە هەوڵی نەهێشتنی ئەوكێشەیەدان، بەهیچ جۆرێك لەلایەن ئێمەوە پشتگوێ نەخراوە و كارمەندانمان لە ئەركی خۆیان كەمتەرخەم نەبوون.

دروست بوونی ئەو دوکەڵە سپیەی لە ناوچەی تانجەرۆ سلێمانی دەبینرێت لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی چەندین مەتر خۆڵ و خاشاکە کە وەک شاخێکی لێهاتووە ،گەرچی لەیەکەم ڕۆژەوە تیمەکانمان ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە بەڵام دوکەڵێکی سپی لە قوڵای زیاتر لە ۱۰م ژێر خۆڵ و خاشاکەکەوە دروست بوو، ئەوەی ئێستا دەبینرێت ئاگر نیە بەڵکو گەرم بوونی ماددەی پلاستیکە لە چینەکانی ژێرەوە،بەردەوام تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕۆژانە لە هەوڵی نەهێشتنی ئەوکێشەیەدان بەردەوام، بەهیچ جۆرێ لە لایەن ئێمەوە پشتگوێ نەخراوەو کارمەندانمان لە ئەرکی خۆیان کەمتەرخەم نەبوون

Posted by ‎بەرگری شارستانی سلێمانی‎ on Monday, July 8, 2019

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان