ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم سەردانی فەڕەنسا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی فەڕەنسا دەكات و وابڕیارە لەو سەردانەدا دۆخی عیراق و ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ‌ بكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك، كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، “نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆكی فەڕەنسا، سەردانی پاریس دەكات و ڕۆژی چوار شەممە 10ی تەمموزی 2019 لە كۆشكی ئەلیزێ لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا كۆدەبێتەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، “سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەڕەنسا پەیوەندییەكانی فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عیراق و دۆخی ناوچەكە و چەند بابەتێكی تر تاوتوێ دەكەن”.

فەڕەنسا لە جەنگی دژ بە ڕێكخراوی داعش لە دوای ساڵی 2014وە، بەشداری لە هەوڵەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا كرد بۆ تێكشكاندنی ڕێكخراوە توندڕەوەكان و لەگەڵ ئەوەشدا هاوكارییەكی زۆری لەو ڕووەوە پێشكەش بە هێزەكانی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان كردووە.

کوردستان

حەسەن عەلەوی باسی ئەردۆغان و مەلا مستەفا و مام جەلال دەكات

خەڵك-ئیدریس جەبار
حەسەن عەلەوی، بیرمەندی و سیاسەتمەداری دەركەوتووی عیراقی، باسی سەرۆكی ئێستای توركیا و مەلا مستەفای بارزانی و مام جەلال دەكات و پێیوایە مەلا مستەفا “ئایین و نەتەوەی تێكەڵ بە یەك كردووە لە شۆڕشەكەی”.

حەسەن عەلەوی، بیرمەند و سیاسەتمەداری دەركەوتووی عیراقی، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ئەوەی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ڕوویدا، ڕێككەوتنی سیاسی بوو، ئەمریكا ڕێككەوتنی لەگەڵ توركەكان كردبوو تا جێگەی خۆی بۆ ئەوان چۆڵ بكات”، ئاماژەی بە هەڵوێستی ئێستای سەرۆكی توركیا دەكات و بە خراپ باسی دەكات.

بە وتەی عەلەوی، “وێڕای هەڵوێستی ئێستای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەڵام ئەو  نەتەوەیی و ئایینی پێكەوە گرێدا، ئەو نەتەوەییە و دینداریشە”.

ئەو بیرمەندە عیراقیە دەڵێت: “مەلا مستەفای بارزانیش پیاوێكی ئاینی و نەتەوەیی بوو لە هەمان كاتدا بەپێچەوانەی مام جەلال بوو”.

حەسەن عەلەوی لە درێژەی قسەكانیدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، “مام جەلال، پیاوێكی عەلمانی و بە تەواوەتی خۆی بۆ عەلمانی یەكلایی كردبووەوە، بەڵام مەلا مستەفا نەتەوە و ئاینی بەیەكەوە بەستبووەوە و ناسناوەكەشی كە مەلایە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پیاوێكی ئاینی بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەسەدە: 103 سەربازی تورك و چەكدار كوژراون
شەڕی هاوبەشی هەسەدە و سوریا لەگەڵ توركیا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
شەڕی هاوبەشی هەسەدە و سوپای سوریا لەگەڵ سوپای توركیا و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان لە تەل تەمر دەستی پێكرد.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری شەڕەكانی ۲٤ كاتژمێری ڕابردوو لە بەرەكانی شەڕ لە (سەرێكانی، گرێ سپی، درباسییە و دێرك) بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، ژمارەیەك تانك و زرێپۆشی هێزی دوژمن تێكشكێنراون.

ڕاشیگەیاندووە، لەو شەڕانەدا ۱٠۳ سەربازی توركی و چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراون و لە بەرامبەریشدا ۲۳ شەرەڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات شەهید بوون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە شەڕی هێزەكانیان و سوپای سوریا لە تەل تەمر لەگەڵ سوپای توركیا و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان دەستی پێ‌ كردووە و توانراوە هێزەكانی توركیا تێكبشكێنرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە چیای ئەزمەڕ تەقینەوەیەك ڕوویدا و قوربانی لێ‌ كەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەك لە (جی سی سی) سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەك لەسەر چیای ئەزمەڕ بیستراوە و ڕاستەوخۆ هێزەكانمان چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە دەستی پێ‌ كردووە.

جەختیشی كردەوە، كە تا ئێستا بەتەواوی یەكلایی نەبۆتەوە تەقینەوە بووە یان شتی دیكە، بەڵام دەنگی تەقینەوە بیستراوە و لێكۆڵینەوەش دەستی پێ‌ كردووە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان