ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کۆمپانیای “ئه‌دیداس” هه‌وڵده‌دات گاریس به‌یل له‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ به‌ره‌و زه‌به‌لاحێکی تر په‌لکێش بکات !

خه‌ڵک سپۆرت

کۆمپانیای ئه‌دیداسی ئه‌ڵمانی یه‌کێکه‌ له‌ مارکه‌ گه‌وره‌ و به‌هێزه‌کان له‌بواری تۆپی پێدا و قورسایی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بۆ بایرن میونشن به‌کارخستووه‌.

پۆرتاڵی “ئۆکه‌ی دیاریۆ” له‌زاری ئیدواردۆ ئیندای ڕۆژنامه‌وانی ناوداری ئیسپانیه‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌، گاریس به‌یلی وێڵزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ڕێگه‌ی جوناسان بارنێتی لێپرسراوی کاره‌کانیه‌وه‌ چه‌ندینجار په‌یامی ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید کردووه‌، که‌ بریکاره‌که‌ی له‌ مه‌درید به‌خته‌وه‌ره‌ و نایه‌وێت ڕوو له‌هیچ یانه‌یه‌کی تر بکات، ئه‌وه‌ش نه‌ سودی بۆ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ و نه‌ خودی یاریزابه‌که‌ هه‌یه‌ به‌وپێیه‌ی زینه‌دین زێدان وه‌رزی داهاتوو ده‌یخاته‌ لیستی یاریزانه‌ ناپێویسته‌کانه‌وه‌.

لێره‌وه‌ کۆمپانیای “ئه‌دیداس”ی ئه‌ڵمانی ده‌ستوه‌ردانی له‌ بابه‌ته‌که‌دا کردووه‌، چونکه‌ شه‌مه‌ندۆفێره‌که‌ نوێنه‌ری کۆمپانیا ناوداره‌که‌یه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ڕوخساره‌ به‌هێزه‌کان.

“ئه‌دیداس” هه‌ریه‌ک له‌ ئارێن ڕۆبن و فرانک ڕیێری نوێنه‌رانی له‌یانه‌ی بایرن میونشن له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌یه‌وێت به‌ دوو ناوی گه‌وره‌یتر قه‌ره‌بوویان بکاته‌وه‌، ناوه‌کانیش له‌نێوان جولیان دراکسله‌ر و سانێ و تیمۆ ڤێرنه‌ردا په‌نگ ده‌خۆنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچکام له‌و ناوانه‌ ناچنه‌ ئاستی ناوه‌ گه‌وره‌کانی وه‌ک ڕۆبن و ڕیبێریه‌وه‌ که‌ به‌ “ڕۆبێری” ناوده‌برێن.

به‌پێی زانیاریه‌کانی ئیندا، ئه‌دیداس له‌هه‌وڵدایه‌ به‌یل به‌ بایرن میونشن قایل بکات و به‌ڵێنیشیداوه‌ به‌شداربێت له‌ پێدانی موچه‌ی ساڵانه‌ی که‌ تا ٢٠٢٢ به‌بڕی ١٥ ملیۆن یورۆی ساڵانه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕووی داراییه‌وه‌ قه‌ره‌بوی ته‌واوی یاریزانه‌که‌ ده‌کاته‌وه‌ و له‌هه‌مان کاتدا یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ سودمه‌ند ده‌بێت له‌تواناکانی، له‌کۆتاییشدا کۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌که‌ براوه‌ ده‌بێت به‌ بوژاندنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ ڕوخساره‌ ناوداره‌کانی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بابه‌تێکی نوێ نییه‌ و له‌پێشوودا هه‌مان هه‌نگاویان بۆ گواستنه‌وه‌ی جه‌یمس ڕۆدریگێز له‌ ڕیاڵه‌وه‌ بۆ بایرن ناوه‌.

جیهانی

سەرۆکایەتی بەرشلۆنە لە کڕینی نایمار پەشیمان بۆتەوە و بیر لە بۆندێکی تر دەکەنەوە !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی گواستنەوەی نایمار دا سیلڤای بەرازیلی هاوشێوەی بەهەدەردانی پارەیە و بڕیاریانداوە هەوڵ بۆ گواستنەوەیەکی گەورەی تر بدەن.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، لەوادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا ئیدارەی ئازولگرانا ئەوپەڕی هەوڵیانداوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی نایمار دا سیلڤا لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا، بەڵام لەکۆتاییدا بەهۆی پێداگری ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان لەبەدەستهێنانی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ تەواوی گفتوگۆکان شکستیان هێناوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، ئیریک ئەبیدال و ئۆسکار گورۆی بەڕێوەبەرانی بارسا لە هاوینی ٢٠١٩ ناوی پێنج یاریزانیان خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆکان، بەڵام نوێنەرانی پاریس سانت جێرمان ئامادە نەبوون نایمار بەهیچکام لەو یاریزانانە ئاڵوگۆڕ بکەن و لەئێستاشدا بیرکردنەوەی کەتەلۆنیەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئەبیدال و هاوەڵانی پەشیمانن لەهاوینی ٢٠١٩ هەوڵیان بۆ ئەستێرەکەی سیلیساو داوە، بەڵکو پێیان وایە ئەم یاریزانە بەهۆی پێکانەوە هەرگیز ناتوانێت وەک ڕابردوو بگاتە ترۆپکی تواناکانی و لەئێستادا زیاتر گرنگی بەبوارە بازرگانیەکان دەدات، پێشنیاریشیان کردووە ئەو پارەیەی بۆ گواستنەوەی “نێی” تەرخان کراوە دووبارە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا دەست بخرێتەوە و لەپێناو ئەستێرەیەک بۆ پێگەی هێرشبەری سەرەڕم بەکاربخرێت.

“موندۆ” نوسیویەتی، نوێنەرانی بارسا دەیانەوێت دەرفەتی زیاتر بە ئانسو فاتی بدەن و گەڕانەوەی نایمار ئەو دەرفەتە لەناودەبات، بەم هۆیەشەوە لەناوخۆی بارسا پێیان وایە گەڕانەوەی نایمار مەحاڵە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەرۆکایەتی بەرشلۆنە لەبارەی خۆپشاندانەکان و کلاسیکۆوە بڕیاری کۆتایی دا !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی جەخت لە ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆی چون دەکاتەوە لە کات و وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، بەهۆی دەستگیرکردنی چەند سەرکردەیەکی هەرێمی کەتەلۆنیاوە دانیشووانی هەرێمەکە بڕیاریانداوە خۆپشاندانی بەرفروان ئەنجام بدەن، بڕیاری کۆتاییشیان ڕێکخستنی خۆپشاندانێکە لەئێوارەی ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ وادەی ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆی چون لە یاریگای “کامپ نو”.

بەم هۆیەوە هەندێک لە شارەزایان و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و ڕابیتەی یانە پیشوەرەکان داوایان کردووە یەکەم کلاسیکۆ لە یاریگای “کامپ نو” بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت، یاخود بەلایەنی کەمەوە چەند ڕۆژێک دوای وادەی دیاریکراو ئەنجام بدرێت، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ڕووبەڕوبونەوە مێژووییەکە کاتژمێر یەک بەکاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت و لەهەمان کاتدا خۆپشاندانەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچن.

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە لەم بارەیەوە نوسراوێکی ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە و تیایدا نوسراوە: ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی کلاسیکۆ و هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواخستنی، ئاسایشی یاریزانان و یاریگا لە ئەستۆی یانەکەماندایە و بەباشترین شێوە کاروبارەکان بەڕێدەکەین.

یانەی ڕیاڵ مەدرید حاڵی حازر لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگادایە، یانەی بەرشلۆنە لەکلاسیکۆی کامپ نوو هەموو هەوڵێکیان بۆ بردنەوە دەبێت، کە دەبێتە هۆی پێچەوانەکردنەوەی هاوکێشەکان، بەوپێیەی دوو خاڵ لەنێوان دوو یانە زەبەلاحەکەدایە و بردنەوەی بارسا واتای گرتنەوەی لوتکە دەبەخشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ناوی ئەو (٢٠) یاریزانە بخوێنەرەوە کە کاندیدن بۆ خەڵاتی باشترین لاوی ساڵ

خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ناوی تەواوی یاریزانە کاندیدەکانی بۆ خەڵاتی باشترین لاوی ساڵ ئاشکرا کرد، لەنێوانیاندا ماتیاس دی لیخت و ئانسو فاتی بونیان هەیە.

وەک پیشەی ساڵانەی خۆی، ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی بەخشەری خەڵاتی “باشترین لاوی ساڵ” ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە تایبەت بە ساڵی ٢٠١٩ کاندیدن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، بەهێزترین کاندیدەکانیش بریتین لە ماتیاس دی لیختی ئەستێرەی بەرگری یانەی یوڤانتۆس و ئانسو فاتی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە لەپاڵ جواو فیلێکسی ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

وەرزی ڕابردوو ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، لەم وەرزەشدا دی لیخت و جواو فیلێکس بەهێزترینی کاندیدەکانن و بڕیارە لە ١٦ی دیسێمبەری ٢٠١٩ بەدەنگی ڕۆژنامەوانانی ڕۆژنامە ناودارەکانی ئەوروپا ناوی براوە ئاشکرا بکرێت.

لیستی کاندیدەکان:

  • ماتیاس دی لیخت (یوڤانتۆس)
  • ئالفۆنسۆ دیڤیس (بایرن میونشن)
  • جیانلویجی دونارۆما (میلان)
  • ئانسو فاتی (بەرشلۆنە)
  • فیلیپ فۆدین (مانچستەر سیتی)
  • ماتیۆ جیندۆزی (ئارسیناڵ)
  • ئێرلینگ هالاند (ڕێدبول سالزبۆرگ)
  • کای هاڤێرتز (بایەرلیڤەرکوزن)
  • جواو فیلێکس (ئەتلەتیکۆ مەدرید)
  • مۆیس کین (ئێڤەرتۆن)
  • کانگ ئین لی (ڤالێنسیا)
  • ئاندرێ ئۆڵکسیگۆڤیچ (ڤەلەدوەلید)
  • جانیێل مالین (ئایندهۆڤن)
  • ماسۆن مۆنت (چێڵسی)
  • ڕۆدریگۆ (ڕیاڵ مەدرید)
  • جادۆن سانچۆ (دۆرتمۆند)
  • فیران تۆرێس (ڤالێنسیا)
  • ڤینیسیۆز جونیۆرز (ڕیاڵ مەدرید)
  • نیکۆلۆ زانیۆلۆ (ڕۆما)
  • دیان جوڤیلیچ (ئینتراخت فرانکفۆرت)
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان