ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیمارات هێزەكانی لە یەمەن كشاندەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئیمارات بڕیاریدا بە كشاندنەوەی هێزەكانی لە یەمەن و بڕیاریشیدا ستراتیجی وڵاتەكەی بگۆڕێت.

كەناڵی (جزیرە) بە پشت بەستن بە هەواڵی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی، كە لە زاری بەرپرسێكی ئیماراتیەوە بڵاویكردۆتەوە، ئیمارات بڕیاریداوە بە كشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە یەمەن.

ئاشكراشی كردووە، ئەبوزەبی بڕیاریداوە ستراتیجی وڵاتەكەی لە یەمەن لە “جەنگەوە بۆ ئاشتی” بگۆڕێت.

جیهان

“ئەمریكا سوود لە ڕێكخراوی قاعیدە وەردەگرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

سیناتۆرێكی ئەمریكایی ئاشكرایدەكات، ئەمریكا بۆ هێرشكردنەسەر حكومەتی سوریا سوود لە ڕێكخراوی قاعیدە وەردەگرێت.

تۆڕی سپۆتنیك بڵاویكردەوە، تولسی گبرد سیناتۆرێكی ئەمریكا لە حزبی دیموكراتەكان و كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاند، بۆ گۆڕینی حكومڕانی لە سوریا ئەمریكا سوود لە ڕیكخراوی قاعیدە وەردەگرێت.

وتیشی”ئێمە پشتیوانییەكانمان بۆ چەكدارانی قاعیدە ڕادەگەیەنین لەبەرانبەر هێرشكردنیان بۆ حكومەتی ئەسەد”.

پێشتر دیمەشق و مۆسكۆ ئاشكرایانكرد، وڵاتانی ئەوروپا ڕێگری دەكەن لەوەی كە ڕووبەرووی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان ببینەوە، چونكە ئەوان دەیانەوێت سوودیان لێوەربگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ سوپای سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپانیا بڕیاریدا هەناردەكردنی چەك بۆ توركیا ڕابگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی هێرش و داگیركارییەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) حكومەتی مەدرید بڕیاریدا هەناردەكردنی چەك بۆ ئەنقەرە ڕابگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی داگیركاری توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، هەریەك لە وڵاتانی (بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، نەرویج، هۆڵەندا، سوید و ئەڵمانیا) بڕیاریانداوە فرۆشتن و هەناردەكردنی چەك بە توركیا ڕابگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڤیدیۆ.. زرێپۆشێكی سوپای توركیا كەوتە دەست شەڕڤانان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سوپای توركیا دوای شكستهێنانی هێرشێكی بۆ سەر قامیشلۆ زرێپۆشێكی سەربازی لێجیماوە و كەوتە دەستی شەڕڤانان.

شەڕڤانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردووەتەوە و تیایدا دەردەكەوێت، لەدوای بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی سوپای توركیا سەربازەكانی ئەو وڵاتە هەڵاتوون و چەك و زرێپۆشە سەربازییەكەیان جێهێشتووە.

#قامیشلۆزرێپۆشێکی تورکی لە ژێر دەستی شەڕڤاناندایە پاش شکاندنی هێرشەکانیان

Posted by ‎ڕۆژئاڤا نیوز – Rojava News‎ on Tuesday, October 15, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان