تەندروستی جیهانی: بوومەلەرزەكە كارەساتی سەدەیە


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێیوایە، بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا كە بووە مایەی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 37 هەزار كەس، گەورەترین كارەساتی سروشتییە لەماوەی سەدەیەكدا كە بەسەر ئەو دوو وڵاتە هاتوو.


هانز كلۆگە، بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای ڕێكخراوەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەڕێی ئینتەرنێتەوە ڕایگەیاند:”ئێمە شایەتحاڵی گەورەترین كارەساتی سروشتیین لە ناوچەی لقی ئەوروپای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەماوەی ئەم سەدەیەدا كە تائێستاش قەبارەكەی هەڵدەسەنگێنین”.

بە وتەی كلۆگە:”تێچووی ڕاستەقینەی كارەساتەكە هێشتا دیاریی نەكراوە، چاكبوونەوە و قوتاربوون لێی كات زیاتر و هەوڵی گەورەی دەوێت”.

ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت:”نزیكەی 26 ملیۆن كەس پێویستییان بە یارمەتی مرۆییە لە توركیا و سوریا”.

 

 

 

سودانی و بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەردەكەن
پێشت سودانی و بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەردەكەن
لە هەرێمی كوردستان سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت
دواتر لە هەرێمی كوردستان سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار