ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

باندێكی ساختەكردنی پارە لەسلێمانی دەستگیركران

سلێمانی ـ نزار جەزا

باندێكی ساختەكردنی پارە لەشاری سلێمانی دەستگیركران، كە بڕێك پارەی زۆریان ساختەكردبوو و دەیانویست لەبازاڕەكانی هەرێم ساغیبكەنەوە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كەسێكی تەمەن 28 ساڵیان لەماڵەكەی خۆیدا دەستگیركرد، كە كەمتر لە یەك دەفتەر دۆلار و 71 وەرەقەی 200 یۆرۆیی و 77 وەرەقەی 100 یۆرۆیی و یەك وەرەقەی 500 یۆرۆیی تەزویر و بڕێك حەشیش و كریستاڵ هەڵگرتبوو، لەلایەن پۆلیسەوە دەستیبەسەرداگیرا.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەم كەسە كەسێكی دیكەشی لەگەڵدابووە و ئەویش دەستگیركراوە، كە ویستویانە ئەو پارەیە لەماركێت و سوپەرماركێت و بەنزینخانەكان ساغبكەنەوە.

باسی لەئەوەشكرد، ئێستا بەفەرمانی دادوەر بەندكراون و لەوانەیە فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسانی دیكەش دەربچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی ڕانجڕۆڤەریشدا گیراوە، كە ئەو كەسانە بۆ ساغكردنەوەی پارە ساختەكە بەكاریانهێناوە.

کوردستان

پاسپۆرتی سلێمانی: بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە سلێمانی بكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە سلێمانی بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2019 بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، دوای چەندین گفتوگۆ و كۆبوونەوە بە ھەوڵ و هەماهەنگی ھەر یەك لە د.بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و د. ھەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی، توانرا حكومەتی عیراق شاندێك بنێریت بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی تا بتوانن پێش ھاتنی ساڵی نوێ ئەم نووسینگەیە دەست بەكاربێت و بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەكردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە سلێمانی كارئاسانی زۆرتر بۆ هاووڵاتیان دەكرێت و چیتر پێویست ناكات ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئەو ھاووڵاتیانەی كە لە ھەندەرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ پشتڕاستكردنەوە ( تصدیق)كردنی بەڵگەنامەكانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بكەن لە بەغدا و لە سلێمانی كاروبارەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم دەیەوێت چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەكن بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكەن لە هەرێمی كوردستان.

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،”بە هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان وكۆمەكی دارایی ڕێكخراوی USAID و لەژێر سەرپەرشتی ڕێكخراوی UNDP گرێبەستی لەگەڵ كراوە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند چاكسازییەك و نووسینی یاسایەكی نویێ كارەبا.

وەزیری پلاندانان ڕاشیگەیاندووە،”بڕیارداوە پەلە بكرێت لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای كارەبا بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت.

د.محەمەد حسێن سەرۆكی ليژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: سبەینێ سێشەممە 19/1/2019، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی لەلایەن سەنتەرەكانەوە ڕادەگەیەنرێت، كە لەڕێكەوتی (9 تا 14)ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی بەشداربووان بۆ سەرجەم ئاستەكان بەڕێوەچو بوو.

سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە، كە كاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانی سەنتەرەكان یان وێب سایتی سەنتەرەكانی زمان و وێب سایتی زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان.

هەروەك وتیشی، لە دوای دەرچوونی ئەنجامەكان بۆ ماوەی 48 كاتژمێر كاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپگرتن لە ئەنجامەكانیان تا كۆتایی دەوامی فەڕمی ڕۆژی پێنج شەممە 21/11/2019.

د.محەمەد حسێن ئەوەشیخستەڕوو: لە داهاتوویەكی نزیكدا خولی نوێی ئاستەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی بەسیستمێكی تازە لەسەرجەم سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكان دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان