ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەو وڵاتانەی کە پێشەنگن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و داهێنان دا

خەڵک

لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا تەکنەلۆجیا وەک دەرفەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا و مۆبایلە زیرەکەکان و بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی پارەدان بە شێوەیەکی بەرچاو بووەتە سەرچاوەی ئابوری جیهان. بۆ دیاریکردنی ئەو وڵاتانەی کە پێشەنگن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و داهێناندا، راپۆرتە نوێیەکان ریزبەندیان کردووە بۆ پێنج وڵات کە لە ئاستێکی بەرزی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێتی خێراوە لە ژیانێکی سەردەمیانەی دیجیتاڵیدان:

1. ئەستۆنیا (ئیستۆنیا): بە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی ئەو وڵاتانەی پێشەنگن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیادا، لە وڵاتی ئیستۆنیا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێسنوور بەکاردێت لەگەڵ خزمەتگوزاری ئۆنلاینی حکومی. وڵاتی ئیستۆنیا لە دوای ڕاگەیاندنی جیابونەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991دا، بەشی زۆری ژێرخانی ئابوری تەرخان کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەردەمیانەی دیجیتاڵی.
حکومەتی ئیستۆنیا پاڵپشتی ماددی بەرنامەی ئەلیکترۆنی ئیستۆنیا دەکات کە ناسراوە بە پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی دەنگدان و تەندروستی و بانک و نیشتەجێبوون کە ئەمەش ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ ئەو هاووڵاتیانەشی کە خەڵکی ئیستۆنیا نین بتوانن سودمەندبن لە بەکارهینانی خزمەتگوزاری بانکی و هەبوونی کارتی ناسنامە وکارتی ئەلیکترۆنی پارەدان و ڕێگەیان پێدراوە کە بتوانن کۆمپانیا دابمەزرێنن لەو وڵاتەدا کە لە ئاکامدا، بۆتە هۆکاری دروستبوونی دەرفەتی نوێی ئابوری بۆ وڵاتی ئیستۆنیا.

2. فینلەندا: بە پلەی دووەم دێت لە ڕیزبەندی وڵاتانی پێشەنگ لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیادا و بەیەکەم وڵات دادەنرێت لە پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی پارەدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێسنوور بۆ پەنابەران و ئەو هاووڵاتیانەی مافی نیشتەجێبوونیان هەیە لە فینلەندا.
ئاسانکاری کردووە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە زمانی فینلەندی نازانن بە دابینکردنی ئینتەرنێتی حکومی و وەرگێڕانی خزمەتگوزارییەکان بۆ چەند زمانێک و پێدانی دەرفەتی خوێندن بە یەکسانی بۆ هەموو هاووڵاتیەکی نیشتەجێی ئەو وڵاتە.

3. ئیسرائیل: بە پێشەنگی وڵاتانی تەکنەلۆجی دادەنرێت بە هەبوونی هەردوو خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێت و ژمارەی مۆبایلی ناوخۆیی، وڵاتی ئیسرائیل سەنتەرێکی بەهێزی ئەلیکترۆنی و داهێنانی هەیە کە دانیشتوانەکەی دەتوانن بە ئاسودەیی تیایدا بژین، تەنیا بەشێکی کەم لە دانیشتوانەکەی دوورن لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەپەکانی پەیوەندیکردنەوە، هەتا کەسە بەتەمەنەکانیشیان دەتوانن مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنن و لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیی و نامەی دەنگییەوە پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانیانەوە بکەن لە وڵاتێکی دیکە، زۆرێک لە گەشتیاران سەردانی شاری (تەل ئەبیب)دەکەن کە ناسراوە بەو (شارەی کە هەرگیز نانوێت)، لەم شارەدا هێڵی ئینتەرنێت زۆر خێرا و هەرزانە و متمانە پێکراویشە لە زۆرێک لە کۆفی شۆپەکان و شوێنە گشتییەکاندا وای فای بێ بەرامبەر و گشتی هەیە و لە زۆرێک لە میترۆپۆلەکاندا وای فای هەیە بۆ کڕیارەکان کە دەتوانن بێ بەرامبەر بەکاری بهێنن.

4.کەنەدا: وڵاتی کەنەداش بە یەکێک لەو وڵاتە پێشەنگانە دادەنرێت کە ژیانێکی سەردەمیانەی دیجیتاڵییان هەیە لەوانە خزمەتگوزاری هیڵی ئینتەرنێتی خێرا و سەرچاوەکانی پەیوەندی و هەبوونی ئینتەرنێتی حکومی و بەکار‌هێنانی کارتی ئەلیکترۆنی پارەدان. لەگەڵ ئەوەش لە وڵاتی کەنەدا هێڵەکانی پەیوەندیکردن بەراورد بە وڵاتانی دیکە گرانترە، بەڵام دابینکردنی هێڵی ئینتەرنیت بۆ شوێنە دوورەکان جێگای بایەخە.
کەنەدا بە پلەی یەکەم دێت لە هەبوونی گرانترین هێڵی ئینتەرنێت، بەڵام بە هەبوونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی حکومی بێسنوور یارمەتی هاووڵاتییان دەدات بۆ بەڕێوەبردنی کار و بازرگانییەکانیان لە هەرشوێنێک بن.

5. کۆریای باشور: بە پلەی یەکەم دێت بە هەبوونی خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێتی خێرا لە ماڵەکانیاندا، ژیانی ڕۆژانەی کۆریای باشوور زۆر بە خێرایی بەڕێدەکرێت بەهۆی هەبوونی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و خێرا لەو وڵاتەدا، دەتوانیت بە تەنیا لە ماوەی پێنج چرکەدا داوای خواردنێک بکەیت و پێتبگات و پارەکەشی بدەیت.
لەنێو شەمەندنەفەرەکانی کۆریای باشوردا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابینکراوە بۆ ئەوەی سەرنشینەکان بێزار نەبن لە ماوەی گەشتەکەیاندا و حکومەتی کۆریای باشور ڕێگەدەدات بە دانیشتوانەکەی بە یەکسانی هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێنن بە پێچەوانەی وڵاتی کۆریای باکورەوە.

سەرچاوە:کاروان ئای تی.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئاماری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانی سنووری سۆران ئاشكرا دەكرێت

خەڵك – نزار مستەفا

بەپێی بەدواداچوونێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران لە سنووری سۆران كە سنووری چوار قەزا لەخۆدەگرێت، بە هەزاران ئۆتومبێلی بێ‌ سەرەتا بوونیان هەیە.

دلاوەر لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەرفراوانە و هەرچوار قەزاكانی (سۆران، ڕەواندوز، مێرگەسۆر، چۆمان) لەخۆدەگرێت، كە بەپێی زانیارییەكانمان لەهەر چوار قەزاكەدا، زیاتر لە 4 هەزار ئۆتومبێلی بێ‌ سەرەتا بوونیان هەیە.

وتیشی”بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆ پێدانی تابلۆ و تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا‌ و هەڵگری تابلۆی بیانی لە مۆدێلی (1994 تا 2015)، خستە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕیارەكەش تاكو 4-6-2019 كاری پێكرا.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شەڕی نێوان دۆناڵد ترامپ و فەیسبووک لەسەر پارە ئەلیکترۆنیەکە درووست دەبێت

خەڵک-

پاش ئەوەی مانگی رابردو كۆمپانیای فەیسبوك رایگەیاند، پارەیەكی دیجیتاڵیە تایبەت بە خۆیان دروستدەكەن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەوبارەیەوە هۆشداریدایە كۆمپانیاكە، کە پێویستە رێساكان پێشێلنەكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، سەبارەت بە دروستكردنی پارەی دیجیتاڵی تایبەت بە فەیسبوك لە لایەن ئەو كۆمپانیایەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هۆشداری دایە كۆمپانیاكە و رایگەیاند “پێیوستە بەپێی رێساكان مامەڵە بكات”.

دەبێت بەپێی رێسا بانكیەكان كارەكانیان ئەنجامبدەن، لەوبارەیەوە ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند “ئەگەر فەیسبوك یاخود هەر كۆمپانیایەكی دیكە دەیەوێت ببێت بە بانك، دەبێت بەپێی سەرجەم یاسا و رێسا بانكیەكان بەڕێوەبچن و كارەكانیان ئەنجامبدەن”.

“سەرجەم پارە ئەلیكترۆنیەكان لای من پەسەند نیە”، لە زنجیرەیەك تویتی یەك لەداوی یەكدا، ترەمپ سەبارەت بەو پارە دیجیتاڵیەی فەیسبوك كە ناوی (لیبرا)یە، بۆچونی خۆی خستوەتەڕو و نوسیویەتی “من پارەی بیتكۆین و سەرجەم پارە ئەلیكترۆنیەكان لای من پەسەند نین، چونكە نرخیان زوو نامێنێت و بێبەنەمان”.

كۆشكی سپی لە رابردودا سەبارەت بە پارەی ئەلیكترۆنی بێدەنگی هەڵبژاردبوو :سەرەڕای ئەوەی بڵابونەوەی بیرۆكەی پارەی ئەلیكترۆنی مشتومڕێكی زۆری بەداوی خۆیدا هێناوە لە جیهاندا، لەكاتێكدا تەنانەت رێكخەرانی فیدراڵیشی هێنایە دەنگ، بەڵام لەماوەی رابردودا كۆشكی سپی لەوبارەیەوە بێدەنگەی هەڵبژاردبو.

پێدەچێت وتەكانی ترەمپ كاریگەریەكی گەورە بۆ سەر ئەو بازرگانیە دروستبكات، بەپێی وتەی شارەزایان پێشبینیدەكرێت وتەكانی ترەمپ لەسەر ئەو پارەیە، كاریگەرییەكی گەورە دروستبكات لەسەر گەشەسەندنی پارەی ئەلیكترۆنی بە گشتی و بەكارهێنەران و بازرگانانی ئەو بوارە.

رێكەوتی 19ی حوزەیرانی ئەمساڵ، جێنیفەر کریجل، شارەزایەکی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، کۆمپانیای فەیسبوک “هەوڵدەدات ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ”، پاش ئەوەی کۆمپانیاکە، پرۆژەیەکی نوێی ئابوری ئاشکرا کرد و رایگەیاند” دراوێکی ئەلکترۆنی تایبەت بەخۆیان دروست دەکەن، بەناوی لیبرا”.

سەرچاوە: کاروان ئای تی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینستگرام بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام لە ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان ژمارەی لایكی پۆستەكانی بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە.
تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشكرایدەكات، بەهۆی لابردن و كەمكردنەوەی فشاری دەروونی لەسەر بەكارهێنەرانی تۆڕەكە بڕیاری لابردنی ژمارەی (لایك)مان لەسەر پۆستەكان لابرد.

وڵاتانی ژاپۆن و ئوستورالیا و ئیرلەندا و ئیتالیا و بەڕازیل لەو وڵاتانەن كە ئەو سیستمە نوێیە دەیانگرێتەوە، بابەتەكە چەند مانگێك لەمەوپێش لە كەنەدا كاری لەسەر كراوە و سیستمەكەش ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ژمارەیەك لە وڵاتانی دیكە دەست پێدەكات و چیتر بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستگرام ژمارەی لایكی پۆستەكان نابینن جگە لە خاوەنی پۆستەكە.
ئینستگرام ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارە دەروونیەیە كە لەسەر بەكارهێنەران و بەتایبەت گەنجان دروست بووە و بەهۆیە ئەو فشارە كەمتر دەبێتەوە.
میاگارلیك بەڕێوەبەری سیاسەتی فەیسبووك لە ئوستورالیا و نیوزلەندا ڕایگەیاند، ئومێدەوارم ئەم تاقیكردنەوەیە كە لابردنی ژمارەی لایكەكانە لەسەر پۆستەكان كاریگەری باشی هەبێت لەسەر كەمكردنەوەی فشارە دەروونییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان