ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی دەگۆڕدرێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) بەمنزیكانە پارێزگاری سلێمانی دەگۆڕدرێت و یەكێتی نیشتمانی كوردستان پۆستەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەردەگرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان عیزەت سابیر سەرۆكی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان و سەرۆكی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی قوباد تاڵەبانی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی كوردستان كاندید دەكات بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی.

لەوبارەیەوە (خەڵك) پەیوەندی بە عیزەت سابیرەوە كرد، ناوبراو نە هەواڵەكەی ڕەتكردەوە نە پشتڕاستیشی كردەوە و ئامادەنەبوو هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە بدات.

ئێستا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانییە لە سەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان و بەپێی یاسای نوێی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە ئەمڕۆ لە پەڕلەمانی كوردستان پەسەند كراوە، لە دوای 30 ڕۆژ لە یەكەم دانیشتن دەبێت پارێزگاری نوێ هەڵببژێرن.

یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 2014 ڕێككەوتن دوو ساڵ بە دووساڵ پارێزگار بۆ هەر لایەكیان بێت، ئێستا هەر لایە و دوو ساڵی خۆی تەواو كردووە، كە دوو ساڵی سەرەتا ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاربوو، دوای ئەویش هەڤاڵ ئەبوبەكر پۆستەكەی وەرگرت.

لەگەڵ ئەوەی كە دەبوو لە دوای چوار ساڵ هەڵبژاردن بكرێت و ڕێككەوتنەكەش كۆتایی بێت، بەڵام بەهۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا پەڕلەمان یاسایەكی بۆ چاسەركردنی كێشەی كۆتاییهاتنی وادەی یاسایی خولی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەندكرد و چارەنووسی ڕێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان بۆ قۆناغی نوێ دیارنییە كە ئایا بەردەوام دەبێـت یان گۆڕانكاری تێدا دەكەن.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان