ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

پیاوێک بە ڕووتی و بە یەک ملیۆن دۆلارەوە بەرەو فڕۆکەیەک دەچێت، چیرۆکەکەی سەیر و سەمەرەیە

خێزان

لە ڕوداوێکی مێژووی سەیر و سەمەرەدا گروپێک بەناوی (هێزی ڕەشە ئازادیخوازەکان) کە گروپێکی ناسیۆنالستی ڕەشپێست بوون، لە ئەمریکا فرۆکەیەکی کۆمپانیای دەلتایان ڕفاند.

ڕووداوەکە بە دیاریکراوی لە ڕۆژی دووشەمە ٣١ی تەمووزی ١٩٧٢ دا بوو، کاتێک فڕۆکەکە بە ٧ کارمەند  و ٩٤ سەرنشینەوە لە شاری دیترۆیتەوە  بۆ میامی لە ئەمریکا دەڕۆشت، بەڵام ٥ لە سەرنشینەکان لەگەڵ ٣ منداڵ، دەستیان  بەسەر فڕۆکەکەدا گرت، کە یەکێک لە ڕفێنەرەکان جلی قەشەی لەبەرکردبوو، دەمانچەکەشی لە نێو کتێبێکی ئنجیلدا شاردبویەوە.

ڕفێنەرەکان، لە فڕۆکەخانەی بۆستن نیشتنەوە، کە لەوێ ئەندازیارێکی FBI بەناوی Ronald S. Fudge بەبێ ئەوەی جلوبەرگی لەبەردابێت و بە تەنها شۆڕتێکەوە بڕی ١ ملیۆن دۆلار و گۆشتی بەراز و جگەرە و سێو و پەنیری لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو کە لەلایەن ڕفێنەرەکانەوە داواکرابوو، وەک لە وێنەکەشدا دیارە لەم کاتەدا پێداویستیەکان دەبات بۆ ناو فڕۆکەکە.

 

دواتر فڕۆکەکە لە شەقامێکی خێرا لە جەزائیر نیشتبویەوە و ڕفێنەرەکان و پارەکە برابوون، بەڵام سەرنشینەکان هیچیان لێنەهاتبوو، دواتریش گەڕێندرانەوە بۆ ئەمریکا.

لە پاش چوار ساڵ، ٤ لە ڕفێنەرەکان لە فەڕەنسا دەستگیرکران و تا ساڵی ١٩٨١ لە زینداندا مانەوە و دواتر ئازاد بوون، یەکێکی دیکەش لە ڕفێنەرەکان کە رەگەزنامەی پرتوگالی هەبوو لە ساڵی ٢٠١١ لە پرتوگال دەستگیرکرا.

 

ئەو ڕفێنەرەی پاش ٤٠ ساڵ لە ڕوداوەکە دەستگیرکرا

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کەس کە ڕەنگە بیرۆکەکەیان لە مەریخەوە هێنابێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک داهێنانی سەرشێتانە و کۆمیدیە کە هەم زیرەکانەیە و هەمیش پێکەنیناوییە:

بۆ پارێزگاری لە سووتان

دژەخۆرێکی ناوازە

ئامێرێک بۆ ڕێگری لە کەوتن بەلادا لە نێو میترۆ و پاس

داوای شەحنی مۆبایلەکەم لە دایکم کرد، پێی وتم بانگی سەگەکە بکە

قاپشتنیشی ناوێت

کارێکی ناوازە

کاتێک دایک و باوک داهێنان دەکەن

سەرم شت و نەمویت ماکیاژەکەم تێک بچێتەوە

شوێنێکی خۆشە

سەگ خۆی پیاسە بە خۆی دەکات

کێشەی شوێنی مۆبایل نەما

جێگای هێدفۆنەکەی

قۆپی کردن بە شێوازی تازە

ئەمە کە گەورەبوو داهێنەر دەردەچێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

پێنج وەڵامی کەسی درۆزن کە دەتوانیت یەکسەر بیناسیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو وەڵامە جۆربەجۆرانەیە کە کەسی درۆزن بۆ دەربازکردنی خۆی لە درۆکە پێت دەڵێت، مەرج نییە ئەم وەڵامانە لە هەموو کات ڕاست بێت بەڵام زۆرکات کەسە درۆزنەکان بەم جۆرە هەوڵدەدەن خۆیان بپەڕێننەوە:

 

-هەوڵدەدات هاوسۆزیت بۆ دەرببرێت بە جۆرێک کە پێویست بەوە ناکات، بەڵام دەیەوێت بەوە خۆی بپەڕێنێتەوە

 

-هێرشکردن وەک بەرگری بەکار دەهێنێت!

-وەڵامی ناڕوون و ئاڵۆزت دەداتەوە!

-سوێند زۆر دەخوات و شتەکە زۆر بە توندی دەگرێت

-خۆ گێلکردن و دورخستنەوەی تەواوەتی لە بابەتەکە

-بۆ ناسینەوەی کەسی درۆزن تەماشاکردنی چاوەکان زۆر گرنگە، چونکە لە کاتی درۆدا گلێنەی چاوەکان ئەمسەراو سەر دەکەن!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات مێشکت شۆردراوەتەوە و کەسانی دیکە کۆنتڕۆڵیان کردویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانە و ئاماژەیەکە کە دەری دەخات لەلایەن حیزب و ڕێکخراو و کۆمپانیا بازرگانیەکانەوە مێشکت شۆراوەتەوە بۆ ئەوەی بە خواستی خۆیان بەکارت بهێنن.

 

-زۆر سەرقاڵدەکرێیت بە بابەتی هونەری و کۆمەڵاتی و وەرزشییەوە بەجۆرێک کە بیرت نییە باس لەسەر کێشە سەرەکیەکانی ئابوری و سیاسەت بکەیت.

-لە خۆت دڵنیانیت و بەردەوام ترسی ئەوەت هەیە کە کەسانێک پەلامارت بدەن، هەر بۆیە هەستی ئەوەت لا درووستدەبێت کە  پێویستی زۆرت بەوە هەیە کەسانی کە بتپارێزن و بەوەش کۆنتڕۆڵت دەکەن.

-کەسانیک وا خۆیان دەردەخەن کە خۆت لە خۆت باشتر دەناسن، هەر بۆیە لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵت بکەن.

 

-واتلێدەکەن کە لە بەرامبەر شتی سادەدا هەست بەتاوان بکەیت، لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدرێت ڕەفتارەکانت بگۆڕدرێت.

-ناچار دەکرێیت وابەستەبیت بە خواستی خەڵکەوە تا تەنها نەکەویت، بۆنمونە پێویستە بەشداری ئاهەنگەکان بکەیت و سوپڕاز بکەیت ئەگەر نا تۆ دواکەوتویت!

-کەسانێک وا ڕەفتار دەکەن کە تۆ منداڵیت و ئەوان لە تۆ ژیرترن، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە کۆنتڕۆڵت بکەن

-شتەکانی خۆیانت وردە وردە بەسەردا ساغ دەکەنەوە، سەرەتا بیرۆکەیەکی ئاسایی دەبێت و دواتر دەبێتە پێویستیەکی سەرەکی ڕۆژانەت یاخود هەموو ڕۆژێک گوێبیستی دەبیت.

-هەوڵدەدرێت تەنهات بکەن لە کۆمەڵەکەت، بەو جۆرە باشتر کاریگەریت لەسەر دادەنێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان