ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆڵبەرێكی كورد بە تەقەی پاسداران شەهیدكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، كە كۆڵبەرێكی لاو لە سنووری شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە ٧ی تەمموزی ٢٠١٩ هێزە چەكدارەكان لە سنوری كانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێكی لاویان كوشتووە.

ئاشكراشی كردووە، ئەو كۆڵبەرە لاوە ناوی “مەنسوور”ە.

یەكێك لە كۆڵبەران لەمبارەیەوە ڕاگەیاندووە، كە ئەو كۆڵبەرە لاوە، كۆڵەكەی سیگار (جگەرە) بووە، لە مەودایەكی نزیكەوە تەقەی لێكراوە.

کوردستان

ئاماری ئەمڕۆی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەندروستی سلێمانی دواین ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە تەنها دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروسستی سلێمانی ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی ئاب، تەنها 34 كەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خراونەتە ناو نەخۆشخانە و لە هەمان كاتدا 8 كەس چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا 135 نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون و ژمارەیەكیان لە چاودێری چڕ خەوێنراون و تەنها 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیس دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاووڵاتییەكدا دەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك دوای دزرانی ئۆتۆمبێلێك، لەلایەن هێزەكانیانەوە توانراوە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شار بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاووڵاتییەكدا گرت و دوای ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە .

ئاشكراشی كردووە، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەكەوە، كە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان بۆ كڕینی كەلوپەل لەماركێتێك لەنزیك پاركی ئازادی دابەزیوە و ئۆتۆمبێلەكەی بەكارپێكراوی بەجێهێشتووە و لێی دزراوە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانییان شەوی ڕابردو لەگەڕەكێك لەشاری سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

پۆلیس دەشڵێت: “لەئێستادا ئۆتۆمبێلەكە، كە لەجۆری كامارۆیە لەبەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە” .

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لەكاتی دابەزینیان، ئۆتۆمبێلەكانیان بە كارپێكراوی بەجێ‌ مەهێڵن تا تووشی ڕووداوی لەو شێوەیە نەبنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێشمەرگەیەك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێشمەرگەیەك لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تەزووی كارەبا گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە:”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی2020، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كارمەندی دیوانی وەزارەتمان (ن.ع / سامان سادق مستەفا) پێگەیشت”.

وەزیری پێشمەرگە دەڵێت: “كۆچكردوو، ماوەی چەندین ساڵە لەخۆشەویستی بۆ باخچەكانی وەزارەت و دڵسۆزی لە پێشمەرگایەتیدا خۆنەویستانە لە ئەركەكەی بەردەوام بوو، ئەمڕۆش لەكاتی كاركردندا، كە چەندین ساڵە باخەوانی وەزارەتە بەهۆی رووداوی كارەباوە گیانی لەدەستدا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت” پرسە و سەرەخۆشی لەخۆمان و كەسوكارو خانەوادەكەیان دەكەین ئومێدەوارین دواناخۆشی هەموولایەك بێت، رۆحی كۆچكردووش شاد بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان