ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە قەرەداغ و بازیان 45 دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەماوەی (2) ڕۆژی ڕابردوودا لە دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەدا لە سنووری قەرەداغ و بازیان (45) دۆنم پووش و پاوان سووتان.

عەمید هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگریكی بەرفراوان كەوتەوە لەسنوری قەرەداغ لە گوندی جافەران و شاخی سۆڵە، بۆیە دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سێوسێنان و بارەگای بەش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و خوشبەختانە توانرا بەهاوكاری هاووڵاتیانی سنوورەكە و ئاگركوژێنەوە كۆنترۆڵ كرا.

ڕاشیگەیاند، زیانی ئاگرەكە مەزندە دەكرێت بە سووتانی (35) دۆنم لە پووش و پاوان و (18) داری سروشتی و هەروەهای باخی هاووڵاتیەك سووتاوە.

ئاشكراشی كرد، لەلایەكی دیكەشەوە ئاگریكی بەرفراوان لەسنوری ( تاسڵوجە و ئەڵایی و تەیناڵ) كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و خوشبەختانە توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت .

عەمید هێمن كمرخان وتیشی، “زیانی ئاگرەكە (10) دۆنم لە پووش و پاوان سووتاوە و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە”.

ژینگە

لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێم تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، لە شارۆچكەیەكی پارێزگای سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێم تۆماركرا و گەیشتە نزیكەی 50 پلەی سەدی و ئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركراو لەمساڵدا دادەنرێت لە سەرتاسەری هەرێم.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، “لە شارۆچكەی دوكان لە سلێمانی پلەی گەرما گەیشتۆتە 49 پلەی سەدی” ئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرما لەمساڵدا هەژمار دەكرێت، سەرەڕای ئەوەی شارۆچكەی دوكان ناوچەیەكی شاخاوییە و دەریاچەی دوكانی لێیە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە خانەقین پلەی گەرما 48 پلە بووە و لە هەڵەبجەش 47 پلە تۆمار كراوە.

كەشناسی هەرێم دەڵێت: “نزمترین پلەی گەرما لە شارەدێی حاجی ئۆمەران تۆمار كراوە، كە 34 پلە بووە و بەوەش بە فێنكترین ناوچە دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە وێنە.. 200 دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێر سوتان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە سنوری شارباژێر نزیكەی 200 دۆنم پوش و پاوان سوتان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سەرچاوەی ئاگركەوتنەوەكە نادیار بووە و توانراوە كۆنترۆڵبكرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

شارباژێڕ بەهۆی ڕوداوی ئاگركەوتنەوە ( 200) دۆنم لە پوش و پاوان سووتا.

لە سنوری گوندی ( بەوزان ) ی سەر بەقەزای شارباژێڕ ئاگرێك كەوتەوە كە بووە هۆی سووتانی (200) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچەكە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندوو بونێكی زۆر بەهاوكاری ئاگركوژێنەوەی شارباژێر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن .
هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارەو لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە وێنە.. لەسنوری ماوەت چەندین دۆنم پوش و سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ئاگرەوە لە سنوری چەند گوندێكی سنوری ماوەت چەندین دۆنم پوش و پاوانی هاووڵاتیان سوتان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی باسی لەوەكردووە، بەهۆی پاشماوەی مینەوە نەتوانراوە بە خێرای كۆنترۆڵبكرێت و دوای هەوڵێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
لە سنوری گوندەكانی ( گەورەدێ / بەرزەدێ/ كانی میو / كانی چناران / وڵاخڵو ) سەر بە قەزای ماوەت ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین دۆنم پوش و پاوانیش سوتان. لەیەكەم ساتی ڕووداوەكە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە بە هاوكاری لەگەڵ هاووڵاتیانی گوندەكان بەردەوام بوون لەكوژاندنەوەی ئاگرەكە ، بەڵام بەهۆی بوونی (مین و تەقەمەنی ) لە ناوچەكە كوژاندنەوەی ئاگرەكە سەخت بوو . دوای هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆر توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت .
زیانی ئاگرەكە چەندین دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان
هۆكاری ئاگركەوتەوەكە نادیارە لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە .

جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە هەموو ئەو هاوڵاتی و گوندنشینە خۆبەخشانە بكەین كە دڵسۆزانە هاوكارو پشتیوانی پۆلیسی دارستان بوون لە كوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی سروشت و ژینگەدا دەورو كاریگەری بەرچاویان هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان