ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕایۆلا په‌یامێکی نوێی ئاڕاسته‌ی یونایتد کرد و ڕیاڵ ده‌یه‌وێت پۆگبا به‌ ئاڵوگۆڕ دابین بکات !

خه‌ڵک سپۆرت

مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاره‌کانی پۆل پۆگبای فه‌ره‌نسی دووپاتیده‌کاته‌وه‌، داوای ده‌ستبه‌رداربونیان له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد کردووه‌ و هه‌مووان له‌ناوخۆی یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌ ڕاستیه‌کان ده‌زانن.

مینۆ ڕایۆلای ئیتاڵی ناسراو به‌ “ڕێوی گواستنه‌وه‌کان” که‌ لێپرسراوی کاروباره‌ ئیداریه‌کانی پۆل پۆگبای فه‌ره‌نسیه‌، له‌چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ مانچسته‌ر یونایتد کارده‌که‌ن له‌ ڕاهێنه‌ره‌وه‌ بۆ خاوه‌نی یانه‌ ده‌زانن، که‌ پۆگبا ده‌یه‌وێت بڕوات و له‌ژیانی وه‌رزشییدا هه‌نگاوێکی تر بنێت”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خه‌ونه‌کانی پۆگبا و داواکاریه‌کانی جێبه‌جێ بکه‌ین، ناتوانم ده‌رباره‌ی ڕۆیشتنیبریکاره‌که‌م له‌ یونایتدله‌وه‌ زیاترتان پێبڵێم، چونکه‌ ئێمه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ کار له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کان ده‌که‌ین”.

پۆگبا له‌ یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه‌ به‌بڕی ١٠٥ ملیۆن یورۆ ڕوویکرده‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کان له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ران و دابه‌زینی ئاستی یانه‌ و نه‌گه‌یشتنیان به‌ کێبڕکێکانی چامپیۆنز لیگی وه‌رزی نوێ، یاریزانه‌که‌ به‌ ئاشکرا ڕایگه‌یاند که‌ ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا ڕوو له‌یانه‌یه‌کی تر بکات.

ڕۆژنامه‌ی مارکا له‌ هه‌واڵێکی جیاوازدا ئاشکرای کردووه‌، گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نزیکه‌، به‌ڵکو یانه‌ی شاهانه‌ ده‌یانه‌وێت ئاڵوگۆڕی به‌ گاریس به‌یلی وێڵزی پێبکه‌ن و نوێنه‌رانی هه‌ردوو یانه‌ له‌ئێستادا بیر له‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌که‌نه‌وه‌.

جیهانی

بەندێکی یاسایی ڕێگە بە مباپێ دەدات مانبگرێت بۆ ڕیاڵ مەدرید، بەڵام …

خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی ناوداری یانەی پاریس سانت جێرمان، چەندین ساڵە داواکراوی یانەی ڕیاڵ مەدریدە و سەرچاوەکان پێیان وایە لەچەند ساڵی داهاتوودا پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیاوە دەکات.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی نزیک لە یانەی شاهانە ئاشکرای کردووە، مەرجێکی یاسایی لە بۆندەکەی کیلیان مباپێدا جێگیرکراوە بەهۆیەوە دەتوانێت مانبگرێت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و یانەکەی ناچار بکات بە یاسا دەستبەرداری بن.

بەپێی سەرچاوەکە، هەموو یانەیەک کە بۆند لەگەڵ یاریزانانیدا ئیمزا دەکات نوێنەری یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ئامادە دەبێت بەتایبەت ئەو یاریزانانەی تەمەنیان کەمە.

یەکێک لە مەرجەکانی فیفا ئەوەیە هەر یاریزانێک تەمەنی لەخوار ٢٨ ساڵەوە بوو دەتوانێت پاش سێ ساڵ بێزاربوون لە یانکەی بۆندەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە بابەتەکە ئاگادار بکاتەوە، هەنگاوەکانیش بە یاسایی ئەنجام دەدرێن بێئەوەی یانەی فرۆشیار بتوانێت ڕێگری لە یاریزانەکەی بکات.

مباپێ تەمەنی لە خوار ٢٨ ساڵەوەیە و دەتوانێت ئەم ڕێکارە یاساییانە بگرێتە بەر، بەڵام تا ئەم ساتە پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرماندا گونجاوە، جگە لەوەش پەیوەندی نێوان یانە فەرەنسیەکەیی و یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر بەهێزە، بۆیە ئەگەر زۆرە ئەو مەرجە یاساییەی بۆندەکەی بەکارنەخات.

دیفێنسا نوسیویەتی، مباپێ دەزانێت ئەگەر بیەوێت بگاتە لوتکە پێویستە بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە مێژوو بنوسێتەوە، پلانی ئەوەیە لە داهاتوودا و پاش بەدەستهێنانی ئەزمون هەنگاو بەو ئاڕاستەیە بنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

تۆتنهام تا کۆتا ساتی گواستنەوەکان هەوڵ بۆ قەناسەکەی میلان دەدات

خەڵک سپۆرت

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەهۆی پێکانی هاری کەینی هێرشبەرەوە دووچاری قەیرانی تاکتیکی هاتووە و جوزێ مۆرینیۆ داوای دابینکردنی شوێنگرەوەیەکی بەتوانا دەکات.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی لەسەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی تۆتنهامەوە بڵاویکردۆتەوە، جوزێ مۆرینیۆ بەهۆی لەدەستدانی هاری کەینەوە دووچاری قەیرانی تاکتیکی هاتووە، ناتوانێت کار بە لوکاس مۆرا و سۆن بکات لەپێگەکەیدا، چونکە ئەم دووانەیە زیاتر بۆ پێگەکانی باڵی هێرشبەری و پشت هێرشبەری سەرەڕم گونجاون.

لەماوەی ڕابردوودا توانیان لە گواستنەوەکاندا جیدسۆن فێرناندێز لە یانەی بەنفیکاوە دابین بکەن، بەڵام ئەم لاوە لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریی دەکات و بەهەمان شێوە توانای پڕکردنەوەی کەلێنی هاری کەینی نییە.

کالچیۆ میرکاتۆ ئاماژەی کردووە، لەئێستادا ئیدارەی تۆتنهام سەحنی داواکارییەکانیان ڕووە و میلان سوڕاندووە و دەیانەوێت بۆند پێشکەشی کریزتۆف پیۆنتیکی پۆڵەندی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان بکەن.

وەک سەرەتایەک دەرگای گفتوگۆکانیان واڵاکردووە و تائێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نەخراوەتە سەر مێزی گفتوگۆکان، بەڵام لە دوو ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی کەیسەکە دەکرێت.

لەم وەرزەدا پیۆنتیک لە ١٩ یاریی تەنها پێنج گۆڵی تۆمار کردووە، بەهۆی گواستنەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە پێگە سەرەکیەکەی لەدەستداوە و خەون دەبینێت لە یانەیەکی تر چانسی یاریکردنی پێبدرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ (چوارشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانە ئەوروپیەکان بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێنم، گرنگترینیان ئەمانەن

جامی ئیتاڵیا (چارەکی کۆتایی)

ئینتەرمیلان – فیورنتینا (١٠:٤٥)

جامی ڕابیتەی یانە پیشوەرەکانی ئینگلتەرا (نیوەی کۆتایی)

مانچستەر سیتی – مانچستەر یونایتد (١٠:٤٥)

خولی ئینگلیزی (یاریی دواخراوی هەفتەی ١٨)

وێستهام – لیڤەرپوڵ (١٠:٤٥)

جامی شای ئیسپانیا (قۆناغی ١٦)

کوڵتورال لیۆنیسا – ڤالێنسیا (٩:٠٠)

ڕایۆ ڤالیکانۆ – ڤیاڕیاڵ (٩:٠٠)

زاراگۆزا – ڕیاڵ مەدرید (١١:٠٠)

باداجوز – گرانادا (١١:٠٠)

سۆسیداد – ئۆساسۆنا (١١:٠٠)

جامی فەرەنسا (قۆناغی ١٦)

ئەبیناڵ – لیل (٨:٣٠)

پاو ئێف سی – پاریس سانت جێرمان (٨:٣٠)

مارسیلیا – ستراسبۆرگ (١١:٠٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان