ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

وێنەیەکی یارجان بەبێ ماکیاژ بڵاودەبێتەوە، لە نێو ئارایشگادا گیراوە

خێزان

خانمە ئارایشتکار (ناز بەدرخانی) وێنەیەکی خانمە مۆدێل یارجان بڵاودەکاتەوە کە لە نێو ئارایشتگاکەی و بەر لە ماکیاژکردن گیراوە.

ناز لەسەر وێنەکەی یارجان نوسیویەتی”خۆی هەر جوان، بەڵام ماکیاژەکەی من بۆم کردووە جوانتری کردووە”

وێنەکەی یارجان بەبێ ماکیاژ

 

پاش ماکیاژ

هەواڵەکان

زیبا لەسەر وێنە نیمچە ڕوتەکانی لە ماجدی مۆڵ بۆ (خەڵک) دەدوێت

خێزان

خانمە مۆدێل زیبا عەدنان (٢٣ ساڵ) کە ناسراوە بە زیزۆ پاش بڵاوبونەوەی کۆمەڵێک وێنەی بە نیمچەڕووتی کە لە (ماجدی مۆڵ) لە شاری سلێمانی گرتویەتی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڕەخنەی زۆری لێگیراوە.

زیبا لەبارەی ئەو وێنانەوە بە بەشی (خێزان”)ی وت”ئەو جۆرە جلوبەرگە لەکوردستان زۆرە و خەڵکانێکی زۆر لەبەری دەکەن و وێنەشی پێوە دەگرن، بەڵام چونکە ئێمە دیارین و خەڵک دەمان ناسێت هەر بۆیە بەو جۆرە ڕەخنەمان لێدەگرن”

زیبا وتیشی”ئەو جلوبەرگەی من لەبەرم کردووە تەنها بۆ وێنەکەیە، چونکە بۆ کاتی ئاسایی نابێت و خەڵک زۆر تەماشادەکات و ئاسوودە نابیت پێوەی، بەڵام زۆرێک لە کچانی خۆمان کاتێک بۆنمونە دەچنە تورکیا هەمان جلوبەرگ لەبەردەکەن بەشێوەی ڕۆژانە و کەسیش هیچ ناڵێت لەسەریان”

ئەم کچە مۆدێلە وتیشی”کۆمەڵێک کاری نوێی فۆتۆگرافیم بەدەستەوەیە کە وێنەکان لەوەش ڕووترە، ئەو کەسانەی کە قسەشم پێدەڵێن بەهۆی ئەوەوەیە کە خۆیان ناتوانن ئەو جۆرە جلوبەرگە لەبەر بکەن”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

بەفەرمی: لەمەودوا تایتانیک پڕداهاتترین فیلمی جیهان نییە و Endgame ڕیزبەندییەکی لێ وەرگرت

فیلمی Avengers: Endgame که‌ ده‌بێته‌ ته‌واوکه‌ری فیلمه‌کانی مارڤیڵ و چواره‌م به‌شی زنجیره‌ فیلمی تۆڵه‌سه‌نه‌ره‌وه‌کانە، هەر لەسەرەتای بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرانەوە یەکەم ئامانجی مارڤڵ ئەوەبووە فیلمەکانی بگەیەنێتە داهاتێکی خەیاڵی و ببێتە پڕبینەرترین فیلم لە هۆڵەکانی سینەمای جیهاندا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەرە جیهانییەکان ئەڤێنجەرز ئێندگەیم ئەمڕۆ بوویە پڕداهاتترین فیلمی جیهان و پێش فیلمی بەناوبانگی جیهانی تایتانیک کەوت بە داهاتی $2,789.2 ملیار دۆلار کە نزیکی ٥٠٠ هەزار دۆلار لە پێش فیلمی تایتانیکەوەیە.

مارڤڵ بە فیلمە کۆمیکە جۆراوجۆرەکانی سەرنجی جیهانی سینەمای بۆخۆی ڕاکێشاوە و چەند ساڵێکە ڕکابەرییەکی سەرسەختی هەیە لەگەڵ دی سی کۆمیکدا.

جیھانی سینەمایی مارڤڵ بریتییە لە زنجیرە فیلم و دراما و یاری ڤیدیۆی و چیرۆکە نەخشێندراوەکان کە دەکەویتە ھەمان جیھانی ھاوبەش کەوا سەرنج دەخاتە سەر زنجیرە فیلمی سوپەرھیرۆ کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن ستۆدیۆکانی ماڕڤڵ بەرھەم دەھێنرێت بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک کۆمیکی ئەمەریکی بڵاودەکرێتەوە لەلایەن کۆمیکەکانی ماڕڤڵ، زنجیرەکە فراوان بووە تا کتێبی کۆمیک، و کورتە فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان بگرێتەوە. جیھانەکە ھاوبەشەکە پشتی بە کۆمیکەکانی بەستووە لە ڕووی بەیەک گەیشتی کەسایەتیەکان و شێوازی کەسایەتی و چیڕۆکەوە. فیل کۆڵسن کەوا ئاکتەر کڵارک گرێگ ڕۆڵەکەی دەبینێت تاکە کەسایەتی ماڕڤڵە کەوا لە ھەموو جۆرە بەرھەمەکانی ئەم گەردوونە سینەماییە دەرکەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هێڵی لەڤ: زۆر حەزدەکەم بەبی ماکیاژ بچمە بازاڕ، بەڵام ناتوانم

خێزان

خانمە هونەرمەند هێڵی لەڤ لە نوسینیکیدا ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو سەرکەوتن و ناوبانگەی پێی گەیشتووە هەروا ئاسان نەبووە و هەوڵی زۆری بۆداوە.

هێڵی لەڤ نوسیویەتی”بەر لەوەی من ببینیت و بڕیارم لەسەر بدەیت ئەوە بزانە کە من بە زۆر ئازار و قورسیدا تێپەڕیوم، زۆر کەس هەبووە لە دەوورم کە هەوڵمداوە هاوکاریان بکەم بەڵام دواتر لەدەستم داون، هەندێکجار سەرکەوتن و ناوبانگ ئازاربەخشە”

هێڵی لەڤ دەڵێت”زۆر جار حەزدەکەم بەبێ ماکیاژ و بە بیجامەیەکەوە لەگەڵ هاوڕێکانم بچمە بازاڕ و ئایسکرێم بخۆم بەبێ ئەوەی ترسم لەوە هەبێت کە بە دزیەوە وێنەم بگرن، ماوەی ٥ ساڵە تا ئێستا نەمتوانیوە ئەو کارە بکەم، هیچکات تەنها بە ڕوکەش بڕیار مەدەن چونکە ئێوە تەواوی چیرۆکەکە نازانن، پارە و ناوبانگ بەختەوەری ناهێنیت، شتە سادەکان لەژیاندا وەک خێزان و هاوڕێ و ئاسیکرێم مایەی بەختەوەرییە، بۆیە بەهای ژیانی خۆت بزانە و چێژی لێوەربگرە”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان