ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سامان گەرمیانی دەبێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و كاندیدی پێشووی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ببێت بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی ئەو حزبە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتییدا هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵح و چەند بەرپرسێكی دیكەی یەكێتی داوایان لە سامان گەرمیانی كردووە بكشێتەوە و بەشداری كێبڕكێی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەكات.

سامان گەرمیانی لەگەڵ چەند بەرپرسێكی یەكێتییدا لە كەلار

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، تەئكیدی كردەوە كە زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پشتیوانی سامان گەرمیانیان كردووە، بەڵام بەهۆی تەكلیف و داواكاری جێگرانی سكرتێری گشتی و چەند بەرپرسێكی دیكەوە، سامان گەرمیانی كشاوەتەوە.

(خەڵك) لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە زانیوویەتی، كە هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی تەئكیدیان لەوەكردووەتەوە، وەك ڕێزێك بۆ كشانەوەی سامان گەرمیانی، ناوبراو دەكرێت بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لەئێستاوە بەشداری كۆبوونەوەكان دەكات.

سامان گەرمیانی، لەگەڵ كۆمەڵێك پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكانی یەكێتی لە ساڵی 1976 دا.

سامان گەرمیانی، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بووە لە ناوەڕاستی حەفتاكاندا،  یەكێكیش بووە لە فەرماندە ناسراوەكانی یەكێتی لە دەیەی هەشتاكاندا، لەو ماوەیەدا چەندین بەرپرسیارەتی سەربازی لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان وەرگرتووە.

کوردستان

“زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دابەشكراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی نەوت‌ و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ زیاتر 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای سلێمانی‌ و هەڵەبجە و گەرمیان دابەشكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت ‌و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوەدەكات، لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، كە لە بەغداوە نێردراوە، بەسەر هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیاندا دابەشكراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە سەرەتای ساڵی 2018 تا مانگی نیسانی ئەمساڵ، نزیكەی 80 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، كە لە بەغداوە هاتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ڕێگای كارتی زیرەكەوە ڕاستەخۆ بەسەر هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی‌ و هەڵەبجە و گەرمیاندا دابەشكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ئۆتۆمبێل لەو شوێنانەی شەقامی سالم ڕانەگرن كە ڕاگرتنی تێدا قەدەغەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووتەوە ئاماژە بەوەدەكات، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامی سالم “سەهۆڵەكە”ی شاری سلێمانی لەو شوێنانەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغەكراوە، شۆفێران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەئێستادا تیمەكانی ھاتووچۆ ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكات كە بەشێوەی نایاسایی و لەشوێنی قەدەغە لە شەقامی سالم ئۆتۆمبێلیان ڕاگرتووە، ئۆتۆمبێلەكانیان لەوێدا لابەرن، بە پێچەوانەوە سزای سەرپێچی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلیان لە شوێنی قەدەغە بۆ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا زیاتر لە 100 كۆچبەری دەستگیركرد كە ژمارەیەكیان عیراقین

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لەدرێژەی هەڵمەتی هێزەكانی پۆلسی توركیا بۆ دەستگیركردنی كۆچبەری نایاسایی، زیاتر لە 100 كۆچبەر دەستگیردەكرێن كە خاوەن ڕەگەزنامەی عیراقی و ئێرانی و پاكستانی و ئەفغانی بوون.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی هەواڵی میدیا فەڕمییەكانی توركیا ئەو هەڵمەتە لە ناوچەكانی نزیك شاری ئەدەنەی باشووری توركیا بووە و دوای تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكان، كۆچبەرەكان ڕادەستی فەرمانگەی كۆچی شاری ئەدەنە كراون.

هاوكات، كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران وێڕای جەختكردنەوە لە ڕاستی هەواڵەكە، ڕایگەیاندوە، ئەو هەڵمەتی دەستگیركردنە ماوەیەكە لە زۆربەی شار و شوێنە جیاجیاكانی توركیا دەستی پێكردووە، چونكە وڵاتی توركیا دەیەوێت دۆسیەی كۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەكەیدا بە لایەكدا بخات و چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ ئەو ژمارە زۆرەی كۆچبەران دابنێت كە ساڵانێكی دوور و درێژە ڕوودەكەنە وڵاتەكەیان و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان