ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان دەكرێت بۆ هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

جەلال محەمەد، بڕیاردەری لیژنەی یاسای پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوو بڕگەی یاساكە هەموار دەكرێنەوە، ئەوانیش تەمەنی ئەم خولەی ئەنجومەن بۆ كاتێكی نادیار درێژدەكرێتەوە و هەموو كەسێكیش لە دەرەوەی ئەنجومەن دەتوانێت خۆی كاندید بكات بۆ پارێزگار.

وتیشی”بەگشتی كوتلەكان لەسەر ئەوە كۆكن، ئەمڕۆش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و دواتر خوێندنەوەی سێهەمی بۆ دەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت”.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014 دا بەرێوەچوو و لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 دا، ماوەی یاساییان تەواو بوو.

کوردستان

ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش بكرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی مانگی 12ی 2019ی وەزارەتەكانی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەكرێت: دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەروەها دەستەكانی ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیمانگای تەكنیكی كەلار و تەندروستی گەرمیان VTM بەرهەم دەهێنن


خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپڕۆژەیەكی هاوبەشدا تەندروستی گەرمیان و پەیمانگای تەكنیكی كەلاری سەربە زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ماددەی VTM كە بۆ پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكار دەهێنرێت، بەرهەم دەهێنن.

ئەیاد محەمەد عەلی پسپۆڕی بایۆتەكنەلۆژی لە لەندەن بە ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی ڕاگەیاندووە: پڕۆژەكە بەهاوبەشی تەندروستی گەرمیان و پەیمانگای تەكنیكی سەر بەزانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ئەنجامی دەدەن.

ئەو پسپۆڕەی بایۆتەكنەلۆژی ئاماژەی بەوەشداوە: پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی ماددەی VTM كە بۆ پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت و نمونەی پشكنینەكانی تێدا هەڵدەگیرێت.

ئەیاد محەمەد عەلی ڕوونیشیكردووەتەوە: لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 800 یەك سی سی ماددەكەمان دروست كردووە و هەوڵەكانمان بەردەوامن، نەك تەنها گەرمیان بەڵكو بۆ تەواوی ناوچەكانی كوردستان بەرهەم بهێنین.

جەختیشیكردووەتەوە: خۆشبەختانە لەئێستاشدا دەزگای مرۆیی مام هاوكارێكی باشی پڕۆژەكەمانە و ئامادەیی خۆیان بۆ ئامادەكردنی ماددەكانی دروستكردنی ڤی تی ئێم دەربڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 12 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكران كە نۆ ئافرەت و سێ پیاون.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونیشیكردووەتەوە، تووشبووەكان پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەركەوتووی توشبووی پێشوون. هەروەها، پێنج لە شارۆچكەی چەمچەماڵ بەركەوتەی تووشبووی پێشوون، هەروەك، یەك تووشبوو لە سیتەك بەركەوتەی تووشبووی پێشووە و تووشبوویەكیش لە شارۆچكەی سەید سادق كە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكران كە نۆ ئافرەت و سێ پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەركەوتووی توشبووی پێشوون.
پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك لە سیتەك بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەك لە قەزای سیدسادق كە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی
1 نیسان 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان