ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سیستەمە نوێکەی هواوی لە ئەندرۆید و ماک ئۆئێس خێراتر دەبێت

خەڵک-

پاش ناکۆییەکی زۆری کۆمپانیای هواوی و حوکومەتی ئەمریکا کە لە کۆتایدا بە ڕێککەوتنی سەرۆکی وڵاتانی چین و ئەمریکا بەربەستەکانی بەردەم کۆمپانیا چینییەکە لابران کە حوکومەتی ئەمریکا فەرمانی کردبوو بەسەرجەم کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی کارکردنیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هواوی ڕێن ژێنگڤی بۆ گۆڤارێکی فەڕەنسی ڕایگەیاندووە هواوی هۆنگ مێنگ کە ناوی سیستەمی تایبەتی کۆمپانیاکەیە لە ئەندرۆید خێراتر دەبێت و دەتوانرێت لەسەر ڕاوتەرەکان و سویچ و تابلێت و کۆمپیوتەر و داتا سەنتەرەکانیش جێگیر بکرێت.

Image result for Huawei Hongmeng OS is faster than Android and MacOS, has broader application

هەروەها ڕایگەیاندووە سیستەمەکە لە ماک ئۆئێس یش خێراتر دەبێت و دەتوانرێت لەسەر چەندین جۆری جیاوازی ئامێرەکان جێگیر بکرێت کە ئەمەش سیستەمی فوشیای کۆمپانیای دایکی ئەندرۆید “گوگڵ” مان بیردەخاتەوە.

هەروەها بەڕێوەبەرەکە ڕایگەیاندووە سەرەڕای لابردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر هواوی بەڵام بەردەوام دەبن لە پەرە پێدانی سیستەمەکەیان.

Image result for Huawei Hongmeng OS is faster than Android and MacOS, has broader application

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە نوێیەكانی ئایفۆن لە سلێمانی خرانە بازاڕەوە

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ هەینی لەشاری سلێمانی بەچەند كاتژمێرێك پێش وڵاتانی جیهان ئایفۆن11 و ئایفۆن11 پڕۆ و ئایفۆن11 پڕۆ ماكس خرانە بەردەستی كڕیاران.

باوەڕ جەزا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كۆمپانیای ئەسێ لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەچەند كاتژمێرێك پێش وڵاتانی جیهان، كۆمپانیای ئەسێ ئایفۆن11 و ئایفۆن11 پڕۆ و ئایفۆن11 پڕۆ ماكس بەبیرگە و ڕەنگە جیاوازەكانەوە دەخەنە بەردەستی كڕیاران.

باسی لەئەوەشكرد، ئەمە یەكەمجارە كۆمپانیای ئەپڵ سێ كامێرای لەمۆبایلەكانیدا بەكارهێناوە و ڕامەكانی بەرزكردۆتەوە بۆ چوار و شەش گێگابایت.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسێسەرەكەی خێراییەكی زۆری هەیە و خواستی بەكارهێنەرانی لەسەرە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، مۆبایلەكە دوو سیمكارتی لەسەر جێگیر دەكرێت و كۆتا ڤێرژنی سیستمی iosی لەسەرە.

ساڵانە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بەرهەمە تەكنەلۆژییە نوێیەكاندا، هەندێك لەكۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان گرنگی پێدەدەن و هەر زوو لەشارەكانی هەرێم نمایشی دەكەن و دەیخەنە بەردەستی كڕیاران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گالاکسی Note10 و Note10+ یەکەم مۆبایلن پشتگیری نەوەیەکی خێراتری وایفای دەکەن

خەڵک –

نەوەی داهاتووی وایفای ڕاگەیەنرا بە ناوی وایفای-٦ کە لەلایەن وایفای ئەلایەنسەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بڕوانامە دەبەخشێتە مۆبایلی کۆمپانیاکان.

مۆبایلەکانی نۆت ١٠ و نۆت پڵەس یەکەم مۆبایلن کە پشتگیری ئەم بڕوانامەیە بکەن و بەدوایدا گالاکسی ئێس ١٠ و ئێس ١٠ پڵەس دێن و هەروەها مۆبایلی دیکەش لە خۆ دەگرێت، کرتە لێرە بکە.

Samsung Galaxy Note10 and Note10+ are the first Wi-Fi Certified 6 smartphones

وایفای ٦ لە ژێر ناوی 802.11ax دایە و وایفای ٥ لە ژێر ناوی 802.11ac بوو، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە وزەیەکی زیاتری باتری دەپارێزێت و خێراییەکی بەرچاوی هەیە لە چاو نەوەی پێش خۆیدا.

تایبەتمەندییەکانی نەوەی نوێ بەراورد بە نەوەکانی پێش خۆی:

کۆمەڵێک ڕاوتەر هەن وەکوو Huawei 5G CPE Pro و Asus RT-AX88U کە پشتگیری ئەم تەکنەلۆژیایە دەکەن، ئەمەی خوارەوەش بریتییە لە تایبەتمەندییەکانی وایفای ٦

Samsung Galaxy Note10 and Note10+ are the first Wi-Fi Certified 6 smartphones

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند وێنەیەکی زنجیرە مۆبایلی مەیت ٣٠ پێش ڕاگەیاندنی فەرمی

خەڵک-

ڕۆژی ٥ شەممە کۆمپانیای هواوی زنجیرەیەک مۆبایلی نوێ ڕادەگەیەنێت لە زنجیرەی مەیت، مۆبایلەکانیش بریتی دەبن لە مەیت ٣٠ و مەیت ٣٠ لایت و مەیت ٣٠ پڕۆ و مەیت ٣٠ پڕۆ پۆڕش دیزاین.

مۆبایلەکان لەسەر پڕۆسێسەری ٧ نانۆمەتری دەبن جگە لە مەیت ٣٠ لایت و هەروەها مۆبایلەکان لە ژمارەی کامێرا و کوالێتی شاشەدا جیاوازییان هەیە و کۆمپانیای هواوی بەشێوەیەک گونجاندوویەتی کە لە نرخی بەرزەوە بۆ نزم بەردەست بخرێن.

ڤیدیۆی هەڵپچڕینی مۆبایلەکە

Image result for Huawei Mate 30 series in hand pictures and specs leakImage result for Huawei Mate 30 series in hand pictures and specs leakImage result for Huawei Mate 30 series in hand pictures and specs leak

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان