ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی: دوو جۆر ماستی كۆمپانیای كالە شیاوی خواردن نین

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی پشكنینی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دوو جۆر ماستی كۆمپانیای كالە شیاوی خواردن نین و لە پشكنین دەرنەچوون.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی دووی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی جۆرەكانی ماستی كۆمپانیای كالە براون بۆ بشكنین بۆ دڵنیابوون لە لایەنی تەندروستی، دەركەوتووە هەردوو جۆرەكانی (ماستی بەیانیان 700گم و سڤن 2 كگم) تەندروست نین بۆ خواردن، سەرەڕای ئەوەی كە ماوەی بەكارهێنانیان بەسەرنەچووە.

بەپێی راپۆرتەكه دەست بەسەر‌ (540) دانە لە ماستی بەیانیان و (240) ماستی سڤنی كۆمپانیاكەدا گیراوە و دوای پشكنین لەناو براوە.‌

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانیش لەكۆی (8) جۆری ماستی كۆمپانیای كالە كە پشكنینیان بۆ كراوە تەنها هەردوو جۆری (بەیانیان و سڤن) لە پشكنین دەرنەچوون و جۆرەكانی تر بەپێی پشكنینەكان هیچ كێشەیەكیان نییە و بۆ خواردن گونجاون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”سەرەڕای لەناوبردنی ئەو بڕە ماستە نەشیاوەش كۆمپانیاكە بە بڕێك پارە سزا دراوە.”

کوردستان

ئەوقافی سلێمانی بۆ مامۆستایانی ئاینی؛ بۆ پاراستنی ئاو هانی هاووڵاتیان بدەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی داوا لە پێشنوێژو ووتار خوێنەكان دەكات بەمەبەستی هەڵمەتێكی هۆشیاری گۆرینی هەڵسوكەوتی دانیشتوان سەبارەت بەبەكارهێنانی ئاو لەژیانی ڕۆژانەیاندا لە ووتاری هەینیدا جەخت لەو بابەتە بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا، كە ئاڕاستەی سەرجەم پێشنوێژ و ووتارخوێنەكانی سنووری سلێمانی كردووە و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئاماژە بەنوسراوی ڕێكخراوی خاوێن دۆستی ژینگە ژمارە (٤١) لە 1ی ئابی 2019 ، داوامان وایە بە ئەنجامدانی هەڵمەتێكی هۆشیاری بەمەبەستی گۆرینی هەڵسوكەوتی دانیشتوان سەبارەت بەبەكارهێنانی ئاو لەژیانی ڕۆژانەیاندا .

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستە داواكارین لە ووتاری ڕۆژانی هەینیدا جەخت لەو بابەتە بكەنەوە و هانی هاووڵاتیان بدەن لە پاراستنی ئاو و بەكارهێنانی بەبێ زیادەڕەویكردن لەڕووی شەرعەوە .

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی؛ 2 تۆن خۆراكی خراپ و ماوە سەرچوو دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لەخۆراكی نا تەندروست و ماوە بەسەرچوو، لەلایەن لیژنەكانمانەوە دەستگیرا بە سەر نزیكەی 2 تۆن خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوودا.

لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیراوە بە سەر نزیكەی (۲) تۆن خۆراكی خراپ و ماوە سەرچوودا.

دەشڵێت،”تیمەكانی چاودێری تەندروستی دەستیان گرتووە بە سەر 1 تۆن و ۷۰۰كگم، تیمەكانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عومەر تاڵەبانی ۲۰۰كگم، هەروەها تیمەكانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەردار-یش 100كگم خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوودا”.

ڕاشیگەیاندووە، لێپێچینەوەی یاسای لە گەڵ خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر و سەرجەمیان خۆراكەكانیش لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لە ناوبران، داواش لە هاووڵاتیان دەكەن لەكاتی بینینی هەر خواردن و خواردنەوەیەكی نا تەندروست لیژنەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە .

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.وێنەی ‏Sulaymaniyah Healthcare چاودێری ت. سلێمانی‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
پارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمی كوردستان دەينێرێت، ڕادەگەیەنێت .

ماڵپەڕی ڕووداو لە زاری عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەمە 22-8-2019) پارەكە گەیشتە هەرێمی كوردستان، بەگەیشتنی ئەو پارەیەش دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان خێراتر دەبێت”.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كورستان پێش پشووەكانی جەژنی قوربان لە داهاتی ناوخۆ، دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، لە چەند رۆژی رابردوودا پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەخاوی بەڕێوەچوو، ئەمەش كەشێكی بێئومێدی لەنێو توێژی فەرمانبەراندا دروست كرد، بەو هۆیەی كە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە تەنیا پشت بە گەیشتنی پارەی بەغدا دەبەستێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە بۆ دابینكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی، لەو بڕەش 453 ملیار دیناری حكومەتی عیراق ‌و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشییەكانی هەرێمی كوردستان دابینی دەكەن، ئەوەی تریش لە داهاتی ناوخۆ دابیندەكرێت، بەڵام لە دوای جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پرۆسەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بەشێوەیەكی نائاسایی دواكەوت، ئەمەش وایكرد كەشێكی بێئومێدی لەنێو خەڵكدا دروست ببێت، بەو هۆیەی كە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی، بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە حكومەتی فیدراڵ دەبەستێت، نەك بەو داهاتەی كە لەڕێی فرۆشتنی نەوتی ناوخۆ و داهاتە ناوخۆییەكانی ترەوە دەستەبەری دەكات.

لەبارەی دواكەوتن و خاوبوونەوەی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەش بەسەر فەرماندبەرانی هەرێمی كوردستان، پێشتر هەڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو، هۆكارەكە پەیوەندی بە نەگەیشتنی پارەی بەغداوە هەیە، لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان