ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان دەستیپێكرد

خەڵك- ئارام سەردار

ئەمڕۆ یەكشەممە 7 تەمووزی 2019 پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگەكان دەكات كە تێیدا پێشنیاز كراوە وادەی ئەو خوولەی ئەنجوومەنی پارێزگەكان درێژ بكرێتەوە و پارێزگاریش لە دەرەوەی ئەنجوومەن هەڵبژێردرێت.

ڕووپاك ئەحمەد ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند ، پەڕلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگەكان كرد، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە پیشنیازەكە دەكرێت و گفتووگۆی لەبارەوە دەكرێت.

دەشڵێت “پڕۆژە پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگەكان لە پێنچ ماددە پێكهاتووە، تێیدا داواكراوە كاركردنی ئەو خوولەی ئەنجوومەنی پارێزگەكان درێژ بكرێتەوە تا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ هەڵبژاردن دیاری نەكراوە”.

وتیشی” وەك ئەندامێكی لێژنەی یاسایی و لە فڕاكسیۆنی كۆمەڵ پێمان باش بوو لەگەڵ درێژكردنەوەی وادەی ئەنجومەنی پارێزگاكەن كاتێك بۆ هەڵبژاردن دیاری بكرێت بۆ ئەوەی كۆمسیۆنیش ئامادەكاری بكات”.

ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی ئەوەشی خستەڕوو ، لە پڕۆژە پێشنیازەكە هاتووە، پارێزگار لە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگە هەڵبژێردرێت و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن دەبێتە پارێزگار، لەو مادەیەش پێمان باش نییە پارێزگار لە دەرەوەی ئەنجومەن بێت، چونكە پارێزگار پۆستێكی نوێنەرایەتییە و دەبێت ئەو كەسەی دەبێتە پارێزگار خەڵك متمانەی پێدابێت .

کوردستان

هەرێم.. سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژی پێنج ئەندامی خێزانێك دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دادگای تاوانەكان لە شاری هەولێر، سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی خێزانە كوردە پێنج كەسییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان دەركرد.

برزۆ سەعید پارێزەری دۆسیەكە ڕایگەیاند، لە دادگای تاوانەكانی هەولێر، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ تاوانباری سەرەكیی دۆسیەی كوشتنی خێزانەكەی گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دەركراوە.

برزۆ سەعید ڕوونیشیكردەوە، بڕیارەكە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ تەمیزكردنەوەی، ڕەوانەی دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئەگەر لەوێوە پەسەند بكرێت، بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 3/10/2019 خێزانێكی پێنج كەسیی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان، لە گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی هەولێر تەرمەكانیان دۆزرایەوە كە دایك و باوك و سێ منداڵی بچوك بوون، دواتر هێزەكانی ئاسایشی هەولێر تاوانباری ڕووداوەكەیان دەستگیركرد كە ناوی (ف. ك. ڕ.)ە، دانی نا بە تاوانەكەیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تۆمەتبارێك لە هەولێر هەڵات و لە سلێمانی دەستگیر كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا، كە لەلایەن پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەردەقارەمان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار ناوی‌ (ع، ع، ف) بەڕەگەز كوردە و لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێرەوە بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣ لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ داواكراو بووە.

پۆلیسی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، پاش گرتنەبەری‌ ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبار ڕەوانەی‌ پۆلیسی‌ هەولێر دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كچێك دوای ددان كێشان گیانی لەدەستدا

خەڵك- ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۱ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ كچێك دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی بەماوەیەك گیان لەدەست دەدات.

شەمال دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران  بۆ (خەڵك) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ كاتژمێر ۳:۳۰ خولەك ئاگادار كراینەوە بەبوونی ڕووداوێك، كەوا كچێك بەناوی (س.ع.ح ) دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەماڵەوە باری تەندروستی تێك دەچێت.

دەشڵێت: “دوای تێكچوونی دۆخی تەندروستی هێناویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لەڕێگا گیانی لەدەست داوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، كچەكە خەڵكی ناحیەی سیدەكانە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٤ە.

جەختیشی كردەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵێنەوە دەستی پێ كردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان