ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەکی جوانی دەستڕەنگینی بۆ خانمان کە بەسوودە بۆیان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هاکی ناوازەیە لە نێو چێشتخانەدا کە ئێمە لە (خێزان) بۆمان ئامادەکردوون و بۆ ئەو خانمانە زۆر بەسودە کە حەزیان بە دەستڕەنگینیە:

-هەنار بکە بە دوو کەرتەوە و بە کەوچکی تەختە لێی بدە، بە ئاسانی دەنکەکانی هەڵدەوەرێت.

 

-هێلکە بکەرە عەلاگەی پلاستیکی و دواتر بیکوڵێنە، بەم جۆرە شێوەیەکی جیاوازت بۆ دەردەچێت کە پێشتر کەس نەیدیوە. بۆ وردەکاری کلیک لێرە بکە

-هێلکەی کوڵا و بکەرە پەرداخێک کە کەمێک ئاوی تێدابێت و ڕای بشڵەقێنە، توێکڵەکەی بە ئاسایی لێدەبێتەوە.

 

-گەر لەو کەسانەیت کە حەزت لە مۆز بە نۆتێللایە، بە دەرزیەک نوۆتێللاکە بکەرە ناو مۆزەکەوە و دواتر بۆ ماوەیەک بیکەرە بەفرگرەوە، زۆر بە چێژ دەبێت. بۆ وردەکاری کلیک لێرە بکە

-بۆ دروستکردنی ئاسکرێمی مۆز هێندە بەسە کە دوو مۆز پاکبکەیت و قاشقاشی بکەیت و بیکەیتە قاپێکی قوڵەوە.

-لیمۆ لە سەر شیشی ماسی برژاندن دابنێ و پاشان ماسیەکەی بکەرە سەر، بەم جۆرە ماسیەکە بە شیشەکەوە نانوسێت.

-گەر سەری جامت بۆ نەکرایەوە، لاستیکی دەستی لێبدە و دواتر بیکەرەوە.

-ئەمەی خوارەوە ڕێگایەکی ئاسانە بۆ قاشکردنی گەڵا لە کاتی پێویستدا.

-بۆ دەستکەوتنی شەربەتی فرێشتی لالەنگی، پێشتر کەمێک پەستانی بکەرەسەر و دواتر سەری دەبەیەکی ئاوی پێدا بکە و نۆشی گیانت بێت.

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی دایە حاجی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە

خێزان

لە بەخێوکردنی منداڵدا ژنە بە تەمەنەکان و بەتایبەتیش نەنکەکان کە هەندێکجار لە کوردەواریدا بە دایە حاجی ناودەبرێن، بۆچونی خۆیان هەیە کە هەندێک لەو بۆچونانە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە نمونەکانە:

 

– “منداڵەکەت جوان ببەستەرەوە بەتایبەت قاچەکانت تا قەوس نەبێت”

زۆرجار نەنکەکان داوای بەستنەوەی منداڵەکە دەکەن، بەڵام بەوتەی دکتۆرەکان ئەمە زۆر پیویست نییە و دەتوانیت ئەنجامی نەدەیت یان بەهێواشی بیکەیت تا تەنها کۆرپەکە وابزانێت لە باوەشدایە.

 

– “ئەو ماڵەی منداڵی تێدایە دەبێت زۆر گەرم بێت”

مەرج نیە ژوری کۆرپەکەت زۆر گەرم بێت وەک نەکت دەیڵێت، بەوتەی دکتۆرەکان پلەت گەرمی ژورەکە لەنێوان ١٦ بۆ ٢٠ بێت ئاساییە.

 

 

– “مەمکە مژە کەمێک شیرین بکە تا منداڵەکە حەزی لێبێت”

بەوتەی دکتۆرەکان ئەم ڕێنماییەی نەنکمان هەڵەیە و بگرە زیانی بۆ منداڵەکەش هەیە چونکە هەستیارە بە تامەکان.

 

– “دەبێت بەردەوام بەتانی بدەیت بە منداڵەکەدا”

دکتۆرەکان ئەمە بە هەڵە دەزانن چونکە منداڵ ناسکە و مەترسی خنکان لەسەری زیاتر دەبێت.

 

 

– “کاتێک کۆرپە دەخەوێت نابێت کەس فزەی بێت”

بەوتەی دکتۆرەکان دەنگی ئاسایی هاوکارە بۆ باشتر خەوتنی کۆرپە، بەڵام نابیت دەنگی زۆر و گەورە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ کار کە پێویستە بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە ١٣ ساڵ فێری بکەیت

خێزان

هەندێک کار هەیە کە پێویستە منداڵەکەت فێربکەیت بەر لەوەی تەمەنی بگاتە ١٣ ساڵ، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین خاڵەکان:

 

 

– هاوکاریکردن لە کارووبارەکانی ناوماڵدا

– شارەزایی لە ناوچە نزیکەکان و دەوروبەرەکەی خۆی

– فێربوونی ئاداب و خوڕەوشتە کۆمەڵایەتیە باشەکان و زانینی خراپەکان

– فێری ئەوەی بکە کە بزانیت کاتەکانی ڕێک بخات

– فێری فیریاگوزاریە سەرەتاییەکانی بکە

– فێری ئەوەی بکە کە بتوانێت بچێتە مارکێت و پێداویستیە ئاسانەکان بکڕێت

– با داهاتی دیاریکراو بێت و فێری ئەوەی بکە کە خەرجیەکانی ڕێک بخات

– فێری کردارەکانی پاکوخاوێنی وەک ددانشتن و خۆشتنت ڕۆژانە و پاککردنەوەی مووەکان و بەکارهێنانی بۆنی بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ شت گەر فێری منداڵەکەتی بکەیت، کە گەورەبوو زۆر سوپاست دەکات!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتە کە  گەر فێری منداڵەکەتی بکەیت، کە گەورەبوو زۆر سوپاست دەکات:

 

زمانی دووەم جگە لە زمانی دایک، بەتایبەت عەرەبی و ئینگلیزی

مەلەکردن

فێری ئامێرێکی موزیکی بکە

با خولیایەکی هەبێت و فێری بکە وەک (سەماکردن، وێنەکیشان، وەرزشکردن  و هیتر…)

-فێری پاککردنەوە و پاک و خاوێنی بکە بۆ ئەوەی کە گەورەبوو هەر وا بمێنێتەوە.

-فێری ئەوەی بکە کە مێشکی بەکاربهێنێت بۆ دۆزینەوەی شوێنەکان و تەنها پشت بەدایک و باوکی نەبەستێت.

-فێری خواردن درووستکردنی بکە گەر شتی سادەش بێت

-فێری دەستخستن و خەرجکردنی پارەی بکە بە شێوەی درووست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان