ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند هەڵەیەک لە ژیانی ژن و مێرددا کە بەبێ ئەوەی بە خۆت بزانیت ئەنجامی دەدەیت و زیانی زۆرە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکە لە ژیانی ژن و مێرددا کە بەبێ ئەوەی بە خۆت بزانیت ئەنجامی دەدەیت و زیانی زۆرە:

 

-گەر کەسێکیت زۆر وابەستەیت بە مۆبایلە زیرەکەکەتەوە، ئەوا تۆ لەوانەیت کە بەدەستی خۆت پەیوەندیەکەت تێکدەدەیت، بۆیە هەمیشە ئەوەت لەبیر بێت کە ئەو کەسەی نزیکە لێت گرنگترە لە مۆبایلەکەت.

-گەر خشتەیەکی زۆر سەرقاڵت هەیە و کاتت بۆ ژیانی تایبەتی نییە، ئەوا بەهەمان شێوە خاڵێکە کە لەناوبەری پەیوەندیەکانتە.

-دڵنیابە لە بەکارهێنانی دەستەواژی جوان و بەڕێز لەگەڵ خۆشەویستەکەت، کاتێک کارێکیشت بۆدەکات بە بێ منەت مەیبینە و پێی بڵی سوپاس.

-ڕۆژانە هەستەکانتان بۆ یەکدی دەرببڕن و بەشێوەیەکی بێزار و فەرمی قسە لەگەڵ یەکدی مەکەن.

– پێویستناکات بە قیژەقیژ و ئاژاوە کێشەکان چارەسەر بکەیت، بۆنمونە بە هاوسەرەکەت بڵێ کە کاتێک گۆرەویەکانی دەشۆیت کە لە شوێنی خۆی دایبنێت، گەر داینەنا دواتر گۆرەوی نامێنێت لەپێی بکات، بۆیە پێویست بە قیژە قیژ ناکات.

-کەسێکی کەلە ڕەق مەبە و بواری گفتوگۆ بهێڵەرەوە، هەوڵبدە تا دەکرێت کێشەکانتان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

-گەر دەتەوێت پەیوەندیەکی بەردەوام و بێکێشەتان هەبێت، فێرببە کە باوەڕ بە خۆشەویستەکەت بکەیت و متمانە لە نێوانتاندا هەبێت.

خۆشەویستی

چەند وێنەیەکی هاوسەرگیری جیاواز کە خەڵاتی جوانترین وێنەکانی وەرگرتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکی هاوسەرگیری جیاوازە کە خەڵاتی جوانترین وێنەکانی وەرگرتووە:

 

کاتێک دواکەوتویت بۆ ئاهەنگەکەت

هاوسەرگیری لە هاویندا

 

وێنەیەکی ناوازە

ئەویش دەیەوێت وەک گەورەکان بکات

موزیک کارپێبکەن!

خۆت لە زوا نەدەیت

بوکەخان ڕزگار بکە!

ساتێکی جوان

هیچکات ئەم وێنەیە لەیاد ناکەن

ناوازەیە

پڕ لە هەستە!

باوکی بوکێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند پێویستیەک کە ژنان هەموو ڕۆژێک لە هاوسەرەکانیان دەوێت تەنانەت گەر داواشی نەکەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند پێویستیەکە کە ژنان هەموو ڕۆژێک لە هاوسەرەکانیان دەوێت تەنانەت گەر داواشی نەکەن:

 

-هه‌ستبكات كه‌ تۆ خۆشت ده‌وێت

-كارێكی ئاسانه‌ گه‌ر له‌سه‌ر كاره‌كه‌ته‌وه‌ نامه‌یه‌كی بۆ بنێریت و پێی بڵێت كه‌ “خۆشمده‌وێیت”

 

-هه‌ستبكات كه‌ له‌ چاوی تۆدا جوانه‌

-رۆژانه‌ كه‌ خۆی ده‌گۆڕێت یاخود قژی داده‌هێنێت، یان كه‌ ستایلێكی تازه‌ ده‌پۆشێت، به‌رده‌وام هه‌ستی جوانی خۆتی بۆ ده‌رببڕه‌.

 

-به‌ریه‌ككه‌وتن

-بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام ته‌نها ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز به‌س نیه‌، به‌ڵكوو ئه‌و رۆژانه‌ پێویستی به‌ به‌ریه‌ككه‌وتن بۆ نمونه‌ له‌ باوه‌شگرتن یاخود ماچكردن هه‌یه‌، یان لانیكه‌م به‌شێكی جه‌سته‌ی بۆ بشێله‌.

 

-گفتوگۆكردن

-رۆژانه‌ له‌سه‌ر پرسه‌كانی ئه‌و رۆژه‌تان و هه‌ر بابه‌تێكی دیكه‌ كه‌ دێت به‌ خه‌یاڵتاندا پرس و ڕا و گفتوگۆ بكه‌ن، چونكه‌ ژنان هه‌موو رۆژ پێویستیان به‌و كاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا.

-هه‌ستكردن به‌ رێز

-به‌رده‌وام رێزی بگره‌و رۆژانه‌ش ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رببڕه‌، بوارێكیش بۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی بهێڵه‌ره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

دەتەوێت بزانیت هاوسەرەکەت بەڕاستی تۆی خۆش دەوێت؟ تەماشای ئەم ٥ خاڵە بکە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵی سادەن، بەڵام ناوەڕۆکەکەیان گەورەیە و گەر کەسێک بەڕاستی تۆی خۆش بوێت ئەوا دڵنیابە لەوەی کە ئەم کارانەت بۆ دەکات:

-گەر بەشێوەیەکی سرووشتی هەڵسوکەوتی کرد لە کاتی ڕەفتار کردندا، ئەمەش واتە ئەو کەسە بەتەواوی کراوەتەوە لەگەڵ تۆدا.

-گەر کەسەکە دڵخۆشبێت لەگەڵ تۆدا، لەکاتێکدا ڕۆژەکەی خراپ تێپەڕاندبێت لە بێزاری کار یان سەرقاڵی بە ئیشی دیکەوە، واتە بەناوی کارەوە خۆی لە تۆ نەدزیەوە.

-دەتوانیت خۆشەویستیەکەی لە چاوەکانیدا ببینیت، سەرنج بدە گەر بەتەواوی بیناییەوە(واتە پڕاوپڕ چاوی کردەوە) لە کاتی سەریکردنت دا.

-گەر هەڵسوکەوتی سەیری کرد؛ لە خۆوە پێکەنی، یان هەمیشە حەزبکات لەگەڵتدا بێت بۆ زیاتر و زیاتر دەرخەری ئەوەیە هەستێکی زۆر باشی هەیە بۆ تۆ

-پرسیاری لێبکە دەربارەی خۆت و بزانە تا چەند گرنگیت پێدەدات، کاتێک نەخۆش کەوتیت بزانە هەستی چۆنە بەرامبەرت، دەبینیت دەتبات بۆ نەخۆشخانە یان نۆڕنینگەیەک تا چارەسەری پێویستت بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان