ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق مەرجێك بۆ ناردنی بەنزین و نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دیاری دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی كێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پڕۆسەی ڕادەستكردن یان نەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەكە تا ئێستا عیراق بڕیاری نەداوە سووتەمەنی حكومی ڕەوانەی شارەكانی هەرێم بكات.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی وزە و نەوت و سەرچاوە سرووشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەك ئەوەی پێشتر باسمان لێكرد لە ڕێگەی دوو پێشنیارەوە داوامان كردووە هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عیراق نەوت و بەنزینی حكومی ڕەوانەی شارەكانی هەرێم بكرێت، بەڵام بابەتەكە هێشتا وەك خۆی ماوە و هیچ بەرەوپێشچوونێكی بەخۆوە نەدیوە.

وتیشی، “بەهۆی بوونی كێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی ڕادەستكردن یان نەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەغدا هیچ بڕیارێكی لەبارەی ناردنی بەشە بەنزینی حكومی بۆ هەرێم نەداوە”.

ڕاشیگەیاند، وەك ئەوەی بڕیاربوو لەدوای جەژنی ڕەمەزان سەردانی بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمە نەوتییەكانی عیراق بكەین بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەو دوو پێشنیارە، چووینە لایان، بەڵام هیچ وەڵامێكی دڵخۆشكەریان نەداینەوە، ئەوەش تا ئەو كاتەی كێشەی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت چارەسەر دەبێت.

ئابوری

بەگوژمەى ١٦٠ ملیۆن دینار پڕۆژەیەک لەهەولێر ئەنجامدەدرێت

هەولێر-ئارام سەردار

 

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە و بەگوژمەی ١٦٠ ملیۆن دینار چەند شەقامێکی شارەدێی دارەتوو قیرتاو دەکەن.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری هونەری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژکان بەردەوامە لەسەرجەم سێکتەرەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ، ئەمڕۆش یەکێک لەپڕۆژەکانمان لەدارەتوو بەسەرکردەوە، کە بەهۆی نەبوونی بوودجە پڕۆژەی جووت سایدی ناو شارەدێی دارتوو وەستابوو، ئاستەنگی زۆری دروست کردبوو بۆ هاوڵاتیان، بەخۆشحاڵیەوە توانیمان بە گوژمەیەکی کەم تەواوی جووت سایدەکە قیرتاو بکرێت و هاوڵاتی سوودی لێ ببینن، کە گوژمەکەی نزیکەی ١٦٠ ملیۆن دینار بوو، دوو شەقامی تریشی لەگەڵ قیرتاو دەکەن.

دەشڵێت، لەپڕۆژەکان بەردەوام دەبن بەپێی بوودجەی بەردەست تاوەکو هاوڵاتیان سوودمەند بن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئاو وکارەبا و ڕێگاو بان لەشار و شارۆچکەکان، کۆمەڵێک پڕۆژەش لە بەرنامەدان ئەو شوێنانە قیرتاو دەکرێن کە پێویستن بەر لەوەرزی زستان.

 

سەبارەت بە کێشەی شکانی بۆڕی ئاوی ئیفرازو گرانکردنی نرخی تانکەری ئاو وتی، ئومێدمان وایە جارێکی تر ئەو بۆڕیە نەشکێت، ئەمجارەش بەهۆی گواستنەوەی بۆڕیەکە لەژێر ڕێگای گۆپاڵ وای لێهات و شکا، ئەوەی ڕوویدا ڕەنگە جارێکی تر بەم کاتە زۆرە ڕوونەداتەوە، دەشبێت نرخ بۆ تانکەرەکان دیاری بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لەزێڕنگەری پێشین وەرگیراوە:

زێڕ:

Oz: 1950$
24K: 386,000
21K: 338,000
18K: 289,000
Lira 22K= 413$

نەوت:

BRENT: 42.6$
WTI: 40.75$

دراوەکان:

100$= 123,000
100€= 144,000
100£= 156,000
100$=756 لیرەی تورکی
100$= 2,590,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,720,000 تمەن (حەواڵە)

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەپەرلەمانەوە کار بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەمیدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، داوای دانیشتنیکی تایبەتییان کردووە، کە تێیدا وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری بکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، دیاریکردنی چارەنووسی نزیکی ١٧ بۆ ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبێژە، کە تاکو ئێستا دانەمەزراون و ئەرکیان هەیە بەڵام مافەکەیان کە دامەزراندنە دانەمەزراون.

 

ئەوەشی خستەڕوو، سێ یەکەمەکەی زانکۆ و پەیمانگاکان کە دەبوو تاکو ئێستا دابمەزرانایە، بەڵام تاکو ئێستا چارەسنویان دیارنییە و داوا لەوەزیری خوێندنی باڵا دەکەن، کە چارەنوسی ئەمانیش دیاریبکەن.

 

باسب لەئەوەشکرد، داوایان کردووە، ئەگەر حکومەتى هەرێم نیەتى چاکسازی هەیە، با موچەیەکی دووموچەکان و بندیوارەکان ببڕێت، لەبەرامبەردا ئەم کەسانە دابمەزرێنێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان