ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نزیكەی 100 پەڕلەمانتاری كورد و عەرەب داوای پشكی تایبەتی حەج دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ڕابردوودا لەكاتی گەشتی حەج بۆ وڵاتی سعویە حەجی بە كۆمەڵی ئەندامانی پەڕلەمانی عیراق و بەرپرسانی حكومی و حزبی هەبوو، دەشڵێت: “ئەمساڵ نزیكەی 100 پەڕلەمانتاری عیراق، كە كوردیشیان تێدایە داوایان كردووە لەگەڵ هاوسەرەكانیان پشكی تایبەتیان بۆ حەج پێ‌ بدرێت”.

مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ نزیكەی ١٠٠ ئەندامی پەڕلەمانی عیراق، كە كوردیشیان تێدایە داوایان لەدەستەی باڵای حەجی عیراق كردوە پشكی تایبەتیان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ بۆ تەرخان بكرێت.

دەشڵێت: “زۆربەی ئەو ئەندامانە داوایان كردووە هاوسەرەكانیشیان لەگەڵ خۆیان ببەن، جگە لەوەش زۆربەی حزبە ئیسلامیەكانی عیراق داوای پشكی تایبەتیان لەحكومەتی عیراق بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ كردوە و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لیژنەیەكی بۆ دیراسەكردنی ئەم داواكاریانە دروستكردووە”.

نەقشبەندی ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو نزیكەی ٣٠٠٠ كەس لەئەندامانی پەڕلەمان و بەرپرسانی حكومی و حزبی و كەسایەتیە ئاینیەكانی عیراق بەسوننە و شیعەوە لەدەرەوەی تیروپشك و بەشێوەیەكی تایبەت گەشتی حەجیان كرد.

ئاشكراشی كرد، هەندێك لەو بەرپرسانەی گەشتی حەج دەكەن پارەی (ئیفاد)یان بۆ خەرج دەكرێت و زیاتر لە 20 ڕۆژ لە سعودیە دەمێننەوە و ئەمەش بودجەیەكی زۆر لەسەر حكومەت دەكەوێت.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی كورد، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.

عێراق

(خەڵك) نهێنی زیاتری هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشی كردەسەر بنكەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی لە نزیك دوزخورماتوو و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و تائێستا نازانرێت چی وڵاتێك یان لایەنێك ئەو هێرشەكەی كردووە و بۆ چی مەبەستێك بووە.

وتیشی”تیمێكی شارەزا لە بەغداوە گەیشتوون و لێكۆڵینەوە دەكەن، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.

پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە دوو چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و دووانی تریش برینداربوون.

عەلی حسێنی ڕونیكردەوە، ئەو بارەگایە تەنها بۆ بەرێكردنی كاروباری ئیداری چەكدارانی حەشدی شەعبی بەكارهاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فڕۆكەیەكی نەناسراو هێزێكی حەشدی شەعبی كردە ئامانج

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەیەكی نەناسراو لە پارێزگای سەڵاحەین بارەگایەكی حەشدی شەعبی كردە ئامانج و بەهۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، هێرشەكە بارەگای شەهیدانی لە نزیك شارۆچكەی خورماتووی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەكداری حەشدی شەعبی كوژراوە و دوو چەكداری دیكەش برینداربوون.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر فڕۆكەكە ئاشكرانەكراوە و هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارەتی هێرشەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە وێنە.. ئاگر لە كۆگایەك كەوتەوە لە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاگر لە كۆگایەكی گەورەی شاری بەغدا كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی زۆری ماددی لێكەوتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئاگرەكە لە كۆگایەكی ئامێری كارەبای لە ناوچەی كەڕادە كەوتووەتەوە و تائێستا هۆكارەكەی نازانرێت.

بەپێی زانیارییەكان كۆگاكە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی دەكرێت و دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە لە ماوەیەكی دیاریكراودا كۆنترۆڵكراوە، بەڵام زیانی زۆری ماددی لێكەوتووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان