ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ سووتانی ئۆتۆمبێل دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ساڵانە لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی گەرما دیاردەی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و سووتانی سەرهەڵدەداتەوە و هەندێك لە پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل هۆكارەكەی بۆ خراپی بەنزین دەگەڕێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی چۆمان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر (۲:٤۷) خولەكی دوانیوەڕۆ ئاگاداركراینەوە لەڕووداوێكی سووتانی ئۆتۆمبێل لە لۆفەكانی گوندی دۆڵە بۆن-ی سەر بە حاجی ئۆمەران.

ڕاشیگەیاندووە، تیمی ئامادەباشی دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەكە، بەداخەوە لەبەر دووری شوێنی ڕووداوەكە ئۆتۆمبێلەكە سووتا، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو.

ساڵانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و خراپی كوالێتی بەنزین لە هەندێك بەنزینخانە، لە وەرزی هاویندا دیاردەی سووتان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێل سەرهەڵدەداتەوە و لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندین ئۆتۆمبێل سووتاون و دامەزراوە فەرمییەكانیش چەندین بڕیاریان بۆ ڕێگرتن لەو دیاردەیە و باشكردنی كوالێتی بەنزین دەركردووە.

کوردستان

“زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دابەشكراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی نەوت‌ و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ زیاتر 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای سلێمانی‌ و هەڵەبجە و گەرمیان دابەشكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت ‌و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوەدەكات، لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 21 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، كە لە بەغداوە نێردراوە، بەسەر هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیاندا دابەشكراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە سەرەتای ساڵی 2018 تا مانگی نیسانی ئەمساڵ، نزیكەی 80 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، كە لە بەغداوە هاتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ڕێگای كارتی زیرەكەوە ڕاستەخۆ بەسەر هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی‌ و هەڵەبجە و گەرمیاندا دابەشكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ئۆتۆمبێل لەو شوێنانەی شەقامی سالم ڕانەگرن كە ڕاگرتنی تێدا قەدەغەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووتەوە ئاماژە بەوەدەكات، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامی سالم “سەهۆڵەكە”ی شاری سلێمانی لەو شوێنانەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغەكراوە، شۆفێران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەئێستادا تیمەكانی ھاتووچۆ ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكات كە بەشێوەی نایاسایی و لەشوێنی قەدەغە لە شەقامی سالم ئۆتۆمبێلیان ڕاگرتووە، ئۆتۆمبێلەكانیان لەوێدا لابەرن، بە پێچەوانەوە سزای سەرپێچی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلیان لە شوێنی قەدەغە بۆ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا زیاتر لە 100 كۆچبەری دەستگیركرد كە ژمارەیەكیان عیراقین

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لەدرێژەی هەڵمەتی هێزەكانی پۆلسی توركیا بۆ دەستگیركردنی كۆچبەری نایاسایی، زیاتر لە 100 كۆچبەر دەستگیردەكرێن كە خاوەن ڕەگەزنامەی عیراقی و ئێرانی و پاكستانی و ئەفغانی بوون.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی هەواڵی میدیا فەڕمییەكانی توركیا ئەو هەڵمەتە لە ناوچەكانی نزیك شاری ئەدەنەی باشووری توركیا بووە و دوای تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكان، كۆچبەرەكان ڕادەستی فەرمانگەی كۆچی شاری ئەدەنە كراون.

هاوكات، كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران وێڕای جەختكردنەوە لە ڕاستی هەواڵەكە، ڕایگەیاندوە، ئەو هەڵمەتی دەستگیركردنە ماوەیەكە لە زۆربەی شار و شوێنە جیاجیاكانی توركیا دەستی پێكردووە، چونكە وڵاتی توركیا دەیەوێت دۆسیەی كۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەكەیدا بە لایەكدا بخات و چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ ئەو ژمارە زۆرەی كۆچبەران دابنێت كە ساڵانێكی دوور و درێژە ڕوودەكەنە وڵاتەكەیان و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان