ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پاریس دووجار نایماری پێشکه‌شی ڕیاڵ کردووه‌ و پێرێز به‌هۆی زێدانه‌وه‌ وه‌ڵامی نه‌بووه‌‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسی له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا نایه‌وێت بۆ گواستنه‌وه‌ی نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی ده‌رگای گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دا بکاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئانتێرۆ هینریکی له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان دوورخراوه‌ته‌وه‌ و له‌جێگه‌ی لیۆناردۆی به‌رازیلی ده‌ستبه‌کار بووه‌ بارودۆخی په‌یوه‌ندیه‌کانی یانه‌که‌ و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئاسایی بۆته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا له‌و ئاسته‌دا نییه‌ یاریزانان له‌نێوان دوو یانه‌که‌دا گواستنه‌وه‌یان پێبکرێت.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، نایمار خه‌ون ده‌بینێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بارسا و به‌ ئاشکرا بۆچونی خۆیی به‌ ئیداره‌ی پاریس ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ناسڕ خلێفی و هاوه‌ڵانی به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ دووجار یاریزانه‌که‌یان پێشکه‌شی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ڕکابه‌ری یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌که‌ پێچه‌وانه‌ بکه‌نه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک ئیداره‌ی جوسێپ ماریا بارتومیۆ سودمه‌ند نه‌بێت، به‌ڵام نوێنه‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌سه‌رو هه‌مووانه‌وه‌ فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بووه‌.

“مارکا” دووپاتیده‌کاته‌وه‌، پێریز له‌ژێر فشاری زینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌دایه‌ و پلانه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی نایمار هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، به‌ڵکو به‌نیازن له‌م وه‌رزه‌ و وه‌رزه‌کانی داهاتوو داوای گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی بکه‌ن.

جیهانی

بەندێکی یاسایی ڕێگە بە مباپێ دەدات مانبگرێت بۆ ڕیاڵ مەدرید، بەڵام …

خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی ناوداری یانەی پاریس سانت جێرمان، چەندین ساڵە داواکراوی یانەی ڕیاڵ مەدریدە و سەرچاوەکان پێیان وایە لەچەند ساڵی داهاتوودا پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیاوە دەکات.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی نزیک لە یانەی شاهانە ئاشکرای کردووە، مەرجێکی یاسایی لە بۆندەکەی کیلیان مباپێدا جێگیرکراوە بەهۆیەوە دەتوانێت مانبگرێت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و یانەکەی ناچار بکات بە یاسا دەستبەرداری بن.

بەپێی سەرچاوەکە، هەموو یانەیەک کە بۆند لەگەڵ یاریزانانیدا ئیمزا دەکات نوێنەری یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ئامادە دەبێت بەتایبەت ئەو یاریزانانەی تەمەنیان کەمە.

یەکێک لە مەرجەکانی فیفا ئەوەیە هەر یاریزانێک تەمەنی لەخوار ٢٨ ساڵەوە بوو دەتوانێت پاش سێ ساڵ بێزاربوون لە یانکەی بۆندەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە بابەتەکە ئاگادار بکاتەوە، هەنگاوەکانیش بە یاسایی ئەنجام دەدرێن بێئەوەی یانەی فرۆشیار بتوانێت ڕێگری لە یاریزانەکەی بکات.

مباپێ تەمەنی لە خوار ٢٨ ساڵەوەیە و دەتوانێت ئەم ڕێکارە یاساییانە بگرێتە بەر، بەڵام تا ئەم ساتە پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرماندا گونجاوە، جگە لەوەش پەیوەندی نێوان یانە فەرەنسیەکەیی و یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر بەهێزە، بۆیە ئەگەر زۆرە ئەو مەرجە یاساییەی بۆندەکەی بەکارنەخات.

دیفێنسا نوسیویەتی، مباپێ دەزانێت ئەگەر بیەوێت بگاتە لوتکە پێویستە بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە مێژوو بنوسێتەوە، پلانی ئەوەیە لە داهاتوودا و پاش بەدەستهێنانی ئەزمون هەنگاو بەو ئاڕاستەیە بنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

تۆتنهام تا کۆتا ساتی گواستنەوەکان هەوڵ بۆ قەناسەکەی میلان دەدات

خەڵک سپۆرت

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەهۆی پێکانی هاری کەینی هێرشبەرەوە دووچاری قەیرانی تاکتیکی هاتووە و جوزێ مۆرینیۆ داوای دابینکردنی شوێنگرەوەیەکی بەتوانا دەکات.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی لەسەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی تۆتنهامەوە بڵاویکردۆتەوە، جوزێ مۆرینیۆ بەهۆی لەدەستدانی هاری کەینەوە دووچاری قەیرانی تاکتیکی هاتووە، ناتوانێت کار بە لوکاس مۆرا و سۆن بکات لەپێگەکەیدا، چونکە ئەم دووانەیە زیاتر بۆ پێگەکانی باڵی هێرشبەری و پشت هێرشبەری سەرەڕم گونجاون.

لەماوەی ڕابردوودا توانیان لە گواستنەوەکاندا جیدسۆن فێرناندێز لە یانەی بەنفیکاوە دابین بکەن، بەڵام ئەم لاوە لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریی دەکات و بەهەمان شێوە توانای پڕکردنەوەی کەلێنی هاری کەینی نییە.

کالچیۆ میرکاتۆ ئاماژەی کردووە، لەئێستادا ئیدارەی تۆتنهام سەحنی داواکارییەکانیان ڕووە و میلان سوڕاندووە و دەیانەوێت بۆند پێشکەشی کریزتۆف پیۆنتیکی پۆڵەندی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان بکەن.

وەک سەرەتایەک دەرگای گفتوگۆکانیان واڵاکردووە و تائێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نەخراوەتە سەر مێزی گفتوگۆکان، بەڵام لە دوو ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی کەیسەکە دەکرێت.

لەم وەرزەدا پیۆنتیک لە ١٩ یاریی تەنها پێنج گۆڵی تۆمار کردووە، بەهۆی گواستنەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە پێگە سەرەکیەکەی لەدەستداوە و خەون دەبینێت لە یانەیەکی تر چانسی یاریکردنی پێبدرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ (چوارشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانە ئەوروپیەکان بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێنم، گرنگترینیان ئەمانەن

جامی ئیتاڵیا (چارەکی کۆتایی)

ئینتەرمیلان – فیورنتینا (١٠:٤٥)

جامی ڕابیتەی یانە پیشوەرەکانی ئینگلتەرا (نیوەی کۆتایی)

مانچستەر سیتی – مانچستەر یونایتد (١٠:٤٥)

خولی ئینگلیزی (یاریی دواخراوی هەفتەی ١٨)

وێستهام – لیڤەرپوڵ (١٠:٤٥)

جامی شای ئیسپانیا (قۆناغی ١٦)

کوڵتورال لیۆنیسا – ڤالێنسیا (٩:٠٠)

ڕایۆ ڤالیکانۆ – ڤیاڕیاڵ (٩:٠٠)

زاراگۆزا – ڕیاڵ مەدرید (١١:٠٠)

باداجوز – گرانادا (١١:٠٠)

سۆسیداد – ئۆساسۆنا (١١:٠٠)

جامی فەرەنسا (قۆناغی ١٦)

ئەبیناڵ – لیل (٨:٣٠)

پاو ئێف سی – پاریس سانت جێرمان (٨:٣٠)

مارسیلیا – ستراسبۆرگ (١١:٠٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان