ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێكی سائیرون قسە بۆ (خەڵك) دەكات
ڕاستی دروستكردنی هاوپەیمانییەكی گەورە لەلایەن سائیرون و فەتحەوە ئاشكرا دەكرێت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون كە لەلایەن موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرەوە پشتیوانی دەكرێت، ڕاستی بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ فەتح بەسەركردایەتی هادی عامری و بانگەشەكردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانییەكانی چاكسازی و بنیاتنان، ئاشكرا دەكات.

عەباس علێوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”لێكنزكبوونەوەی نێوان سائیرون و فەتح بۆ تێپەڕاندنی كابینە وەزارییەكە بوو، لەئێستاشدا كابینە وەزارییەكە تێپەڕێنرا، ئامانجیش لە هاوپەیمانییەكان، دژایەتیكردنی ئەوانی تر نییە، گرنگ ئەوەیە هەموان خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكەن”.

سەبارەت بە ڕاگەیاندنەكەی ڕەوتی حیكمە و بوونی بە ئۆپۆزسیۆن، لەگەڵ بوونی هەمان خواست لای هاوپەیمانی نەسر كە دوو پێكهاتەی سەرەكی هاوپەیمانی چاكسازین لەگەڵ سائیرون، علێوی وتی:”وەرگرتنی هەڵوێستی یەكلاكەرەوە لەم حاڵەتەدا لەدەست سەركردە سیاسییەكاندایە، گەر سەركردە سیاسییەكان لەنێوان خۆیاندا كۆببنەوە و بڕیاربدەن لەسەر ئەوەی بە ڕاستی دەزانن بۆ قۆناغی داهاتوو، ئەوا ئێمە وەك فراكسیۆنە سیاسییەكان لەگەڵ بڕیاری ئەواندا دەبین”.

پەرلەمانتارەكەی سائیرون، ئاماژەی بە بوونی كۆبوونەوە و دانوستانی بەردەوام كرد لەنێوان هاوپەیمانییەكەیان لەگەڵ ڕەوتی حكیمە و هاوپەیمانی نەسر و وتی:”ڕەوتی حیكمە لە كۆبوونەوەكاندا ڕایگەیاندبوو كە خواستی لە بوون بە ئۆپۆزسیۆنە، ئەمەش لەلایەن ئێمەوە ڕێزی لێدەگیرێت وەك تەواوی ڕاوبۆچوون و خواستەكانی تر، بەڵام سەبارەت بەوەی كە ئەم ئاراستانە ببنە مایەی لەبەریەكهەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانییە گەورەكان، ئەوا لەئێستادا سەركردەكان لە پێكگەیشتن و دانوستانی بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی شێوازێكی نوێ‌ بۆ هاوپەیمانییەكان، یان پێداچوونەوە بە هاوپەیمانییەكان و داڕشتنەوەیان، هەموو ئەمانەش لە دەستی سەركردە سیاسییەكاندایە و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن”.

لەبارەی هەڵوێستی هاوپەیمانی سائیرونیش بەرانبەر بە لایەنە سیاسییەكان و ئەگەرەكانی داهاتوو، علێوی دەڵێت:”ئەوان بە یەك چاو تەماشای هەموو لایەنەكان دەكەن، بەو مەرجەی ئامانجی كارەكانیان خزمەتكردن بێت بە بەرژەوەندی گشتی، و نزیك بێت لە لێپرسینەوە لە حكومەت بۆ جێبەجێكردنی كارنامە حكومییەكەی، بڕیاری كۆتاییش سەبارەت بە داڕشتنەوەی هاوپەیمانی چاكسازی یان نزیكبوونەوە لە فەتح، هەموو ئەمانە لەدەستی سەركردە سیاسییەكاندایە و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن”.

ئاماژەی بەو كۆبوونەوە و دانوستانە بەردەوامانەش كرد كە لەنێوان سەركردە سیاسییەكاندا سازدەكرێن بۆ خۆكۆكردنەوە و بڕیاردان لەسەر داڕشتنەوەی هاوپەمانییەكان و پێداویستییەكانی قۆناغەكانی داهاتوو.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە گوایە هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرون ڕێكەوتوون لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەكەی دووقۆڵی و بانگەشەكردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو هاوپەیمانی چاكسازی و بنیاتنان، چونكە بوونیان هیچ بیانوویەكی نەماوە، بە تایبەت دوای پێكهێنانی حكومەت كە سەرۆكەكەی بەپێی دەستور لەلایەن گەورەترین فراكسیۆنی سیاسییەوە دیاریی دەكرێت.

عێراق

لاوێكی عیراقی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا دەدۆزێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی، دۆزینەوەی كەلێنێك لە پێگەی ئەلیكترۆنی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەلایەن لاوێكی عیراقییەوە، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ژمارەیی عیراقییەوە بڵاوكرایەوە”موئمیل ئەحمەد شەكیر ئەندامی تیمەكەیان، توانی كەلێنێك لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا بدۆزێتەوە كە لێوەی هێرشبەر دەتوانێت فەرمان بە سێرڤەری ماڵپەڕەكە بكات و فۆڵدەرەكانی سیخوڕی هەڵبگرێت، وێڕای كۆنترۆڵكردنی دۆمینی لاوەكی پێگەكە Subdomain”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”شەكیر لەڕێی (هاككەر وەن) hackerone، زانیاریی لەبارەی كەلێنەكەوە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ناردووە، دواتر سوپاسیان كردووە و بەفەرمی دانیان بە بوونی كەلێنەكەدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕێگە بە عیراق دەدرێتەوە كارەبا لە ئێران بكڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان جارێكی تر عیراق لە سزاكانی سەر ئێران بەدەر دەكات و ڕێگەی پێدەدات بۆ ماوەی 60 ڕۆژی تر كارەبا لە ئێران بكڕێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، درێژكردنەوەی بەدەركردنی عیراق لەو سزایانە، ڕێگە بۆ بەغدا خۆشدەكات، تا ڕێوشوێنی كاریگەر بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بە ئێران بۆ دەستخستنی وزە بگرێتەبەر.

ئەمریكا پێشتر مۆڵەتی 90 ڕۆژ و 120 ڕۆژی داوەتە عیراق، تا كارەبا لە ئێران بكڕێت، درێژكردنەوەی مۆڵەتی ئەمجارەش بە بۆچوونی عیراقییەكان كە ماوەیەكەی كەمترە، كاردانەوەی تەنگژەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بەهۆی هێرشەكانی ئەمدواییە بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق.

پێشتر دێڤید هێڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی دانیشتنی گوێگرتن لە ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاندبوو، عیراق دەتوانێت لەماوەی 60 ڕۆژدا، لەڕووی دابینكردنی وزەوە، پشتبەستنی بە ئێران كەمبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

غالب محەمەد؛ كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان كۆتایی بەگرانی نرخی پەیوەندییەكان دەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، ئەمرۆ پەڕلەمان بریارێكی گرنگی دا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان ئیتر كۆتایی بە قۆرخكاری كۆمپانیاكانی پەیوەندی دەهێنرێت و ئەگەر بمێنێت تەنها بەنسبە دەبێت و كاری سیخوری بۆ حزبەكانیش نامێنێت .
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ 24 ی ئەیلول ی 2020 پەڕلەمان بریارێكی گرنگیدا بە ناچاركردنی حكومەت بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی پەیوەندییەكان (كۆمپانیاكانی مۆبایل) .

وتیشی،”بریارەكەی ئەمرۆ دوای بریاری دادگای كەرخ هات بە راگرتنی مۆڵەتی كۆمپانیا حزبییەكانی بواری مۆبایل، كە ئەمەهەنگاوێكی گرنگە بۆ دەرهێنانی بواری پەیوەندییەكان لە دەستی كۆمپانیا حزبییەكان و گێڕانەوەی بەشێك لە داهاتەكەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت لەبری خەزێنەی حزب”.

ڕاشیگەیاند ، كاری ئەم كۆمپانیایە كۆنترۆڵی دەزگا سیخورییەكانی حزب بەسەر ئەم كۆمپانیا حزبیانەوە نامێنێ و دەوڵەت و پەڕلەمان دەتوانێت چاودێری كارەكانی بكات ، هەروەها ئیتر بۆ پەیوەندییەكان تەنها حكومەت بڕیار لەسەر نرخ دەدات.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بڕیارەكە جێ بەجێ بكرێت كۆمپانیاكانی ئێستای پەیوەندی كردن نامێنن گەر بشمێنن دەبێت بە شێوەی نسبە لەگەڵ ئەو كۆمپانیا حكومییە كار بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان