ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی عیراق دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی حەوت كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرباری ئەوەی تەنها 6 ڕۆژ لە مانگی حەوت”تەمموز” تێپەڕبووە، بەڵام ئەمڕۆ شەممە بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند، دەستیان بە دابەشكردنی موچە كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ دابەشكردنی ژمارەیەك وەزارەت و فەرمانگە دەستی پێكردووە و دابەشكردنی موچەش بەشێوەیەكی ئەلكترۆنی بەرێوەدەچێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا بانكەكە تەئیكدی كردووەتەوە، كە دابەشكردنی موچە بەپێی وادەی دیاریكراو بەردەوام دەبێت.

دابەشكردنی موچە لە عیراق لە وادەی خۆیدا دەبێت، بەپێچەوانەی هەرێمی كوردستانەوە كە سەرباری ئەوەی نزیكەی سێ‌ ساڵ نیوموچە دابەشكرا و ئەمساڵیش هێشتا موچەی مانگی چوار دابەشنەكراوە.

ئابوری

نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕونكردنەوەیەكی لەسەر دامەزراندن بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕونكردنەوەیەكی لەسەر دامەزراندن بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، دامەزراندن تەنها لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە دەبێت.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرسیاری زۆریان سەبارەت بە دامەزراندن بۆ نێردراوە و ئەوانیش ڕونیدەكەنەوە، كە تەنها لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە دەبێت.

هەروەها لە ڕونكردنەوەكەدا هاتووە”بەپێی ڕیزبەندی دامەزراندن دەكرێت تەنها لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە”.

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە دەستكاری چەند پڕۆژەیاسایەك كراوە و پێشبینی دەكرێت دەیان هەزار كەس لە عیراقدا دابمەزرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتاران دژی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای ئەوەی پەڕلەمانتارێكی یەكێتی ئاشكرای كرد، كە حكومەتی هەرێم بەنیازە دەرماڵەی بەشێكی فەرمانبەران ببڕێت، پەڕلەمانتاران هەڵوێست ڕادەگەیەنن و دەڵێت: “میلەت ناكەینە قوربانی لەنێوان پەڕلەمان و حكومەت”.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە حكومەتی هەرێم لەژێر ناوی چاكسازی بەنیازە دەرماڵەی بەشێكی زۆری فەرمانبەران ببڕێت و وتی، “پێویستە ئەو قبوڵ نەكرێت و هەڵوێستمان دەبێت”.

لای خۆشیەوە، سەلمە فاتیح، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند، ئەوەی لەماوی ڕابردوو دەگوزەرێت لە نێوان حكومەت و پەڕلەمان ئەوەیە كامیان كورد وتەنی پیاو باش دەبن لە لای میلەت.

وتیشی، “ئەوەی پەڕلەمان دەیەوێت بیكات دەبێ جارێ بزانین حكومەت پێی دەكرێ یان نا وەك پڕۆژەی یاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ ئەگەر پێی نەكرا خۆی لێ بێدەنگ دەكات و ئەگەر بتوانێ جێبەجێی بكات حكومەت دەیكاتە دەستكەوتی خۆی وەك بە هەمیشەی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست (ئەم كارە هەر لایەنێك بیكات جێگەی دەست خۆشیە)”.

ئاشكراشی كرد، چەند ساڵە حكومەت بە چەندین بڕیار دەرماڵە دەدات بە مووچەخۆران ئێستاش دەیەوێت ئەو دەرماڵانە ببڕێت لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بەڵام بڕیار بە بڕیار هەڵدەوشێتەوە ئەگەر حكومەت دەرماڵەی پێ نادرێ بۆ ئۆباڵی دەخاتە سەر شانی پەڕلەمان”.

جەختیشی كردەوە، ئێمە لەگەڵ چاكسازین لەگەڵ بڕینی دەرماڵە نین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی ئەو بڕێك لەو نەوتەی لە عیراقەوە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە تەرخان كراوە، دابەشكردنی نەوت لەسنووری ئەو پارێزگایانە دەستی پێكرد.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ بەرواری ۲٠_۱۱_۲٠۱۹ نەوت لەسنوری شارۆچكەی چەمچەماڵ و شارەدێی بازیان و شارۆچكەی شارەزوور دابەش دەكرێت.

پێشتریش، ئاوات محەمەد، سەرپەرشتیاری دابەشكردنی سووتەمەنی ھەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەڕۆژی یەك شەممەوە دەست كراوە بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بۆ ئەمساڵ و سەرەتاش لە گەڕەكی زەمەقی دەروازەی سنوری شارەوانی هەڵەبجەوە دەستی پێ‌ كردووە

ئاشكراشی كرد، بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 46 هەزار دینار وەردەگیرێت و بە پێی كارتی زیرەك ماڵ بەماڵ دابەشدەكرێت.

لای خۆشیەوە، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكەكانی (ڕاپەڕین ۱ +۲ ، ئازادی۱+۲ ، مامۆستایان ٤۸ یەكان، حمامە كۆنەكە) دەكەینەوە سبەی لە گەڕەكەكانیان نەوت دابەش دەكرێت و هاووڵاتیان كارتی نەوت و پێناسی باری شارستانی یان كارتی زانیاریان پێبێت.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی نەوت لەو هاووڵاتیانەوە دەست پێدەكات، كە ساڵی ڕابردوو وەریان نەگرتوو و سەرەتاش بە كۆدی ۲۷۹ی چەمچەماڵەوە دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان