ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سبەینێ‌ دەستپێكردنی موچەی مانگی نیسان دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ یەك شەممە دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان دەستپێبكات و موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا یەكگرتووەكانی حكومەتی هەرێم دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر بەشێوەیەكی نافەڕمی لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی دابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەبێت.

دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان لەكاتێكدا كە چارەنوسی سێ‌ موچەی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە.

ئابوری

بەهای دراوەكە دادەبەزێت
بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بڕی 198.14 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198.27 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك بەرزبوونەوە بەدیكرا و بڕی 198.14 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە 1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ یەك شەممە بانكی ناوەندی بڕی ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 37 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 123 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ دەمامكێك بەهاكەی دەگاتە 1.5 ملیۆن دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی زێڕی ئیسرائیلی كار لەسەر دروستكردنی دەمامكێكی كۆرۆنا دەكات كە نرخەكەی دەگاتە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئیسحاق لیڤی خاوەنی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند دەمامكەكە لە زێڕی سپی عەیار 18 و بەكارهێنانی سێ هەزار و 600 پارچە نقێمی ئەڵماس دروستكراوە.

ڕوونیشیكردەوە دەمامكەكە لەسەر خواستی بازرگانێكی چینی دانیشتووی ئەمریكا دروستكراوە و مەرجیشی ئەوەبووە كە پێش كۆتایی 2020 تەواو بێت.

ئیسحاڤ لیڤی ئەوەشی خستەڕوو كە بازرگانە چینییەكە دەیەوێت تەنیا بۆ سەرنجڕاكێشان دەمامكەكە بەكاربهێنێت.

Parts and a model of a mask is displayed in the Israeli jewelry company Yvel in Motza near Jerusalem, Sunday, Aug. 9, 2020. An Israeli jewelry company is working on what it says will be the world’s most expensive coronavirus mask, a gold, diamond-encrusted face covering with a price tag of $1. 5 million. (AP Photo/Sebastian Scheiner)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی بڕیارێكی نوێی لەبارەی مووچەی مانگی ئازار دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی وەزارەتەكە سەبارەت بە مووچەی مانگی ئازار ڕادەگیرێت كە تایبەتە بە بڕینی 21%ی مووچەی فەرمانبەران.

وەزارەتەكە پێشتر نووسراوێكی ئاڕاستەی فەرمانگەكانی حكومەت كردبوو كە لیستی مووچەیان بە بڕینی 21% بۆ بنێرن، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی، وەزیر ئەو نووسراوەی ڕاگرتووە.

كەناڵی ڕووداو لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، وەزیری دارایی ڕێنمایی داوەتە وەزارەتەكەی كە كار بەو نووسراوە نەكرێت تا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەكرێت.

كەناڵەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا زیاتر لە 100 ملیار دیناری تر لە پارەی نەوت بخرێتە بەردەست وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان