ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڤیدیۆ..هۆشداری دەدرێت لە خواردنەوەی ئاو بەم شێوەیە

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، هۆشداری نەخواردنەوەی ئاو بە پێوە دەدرێت بەتایبەت لە ڕۆژەكانی گەرمای هاویندا.
خواردنەوەی ئاو بە پێوە هەروەها بە خواردنەوەی بە یەكجار كۆتایی پێ بهێنن، چونكە لەوانەیە ئاوەكە بەخێرایی بچێتە نێو ڕیخۆڵەكانەوە و ماددە كانزاییەكانی ئاو نەچنە نێو جەستەوە.

بەشێوەیەكی گشتی پێویستە ئاو خواردنەوە بەدانیشتنەوە بێت بۆ ئەوەی ئەو كەسەی ئاوەكە دەخواتەوە، تووشی كێشەی شێرپەنجە، ئازاری گەدە، كێشەكانی گورچیلە نەبێت، ئەگەر ئاو بەدانیشتنەوە بخورێتەوە ئەوكات جەستە بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش ئاوەكە كۆنتڕۆڵ دەكات.

ئەم جۆرە ئاو خواردنەوەیەی كە ئێستا زانست پێی گەیشتووە پێش زیاتر لە 1400 ساڵ لەمەوپێش پێغەمبەری ئیسلام ئاماژەی پێكردووە و داوای كردووە ئاو خواردنەوە بە دانیشتنەوە و بەسێ جار بخورێتەوە.


 

جیهان

خامنەیی هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە بەریتانیا دەكات لەبەرانبەر دەستبەسەركردنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە لە جەبەل تارق.

ئەمرۆِ سێ‌ شەممە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، “بەریتانیای شەڕەنگێز ڕۆڵی چەتەكانی دەریا دەبینێت و كەشتییەكانمان دەدزێت و سیمایەكی یاسایی دەبەخشێتە دزییەكەی، بۆیە وڵاتەكەمان و ئەوانەی بڕوایان بە نیزامی ئێمە هەیە، ڕێگە نادەن ئەو كردەوە شەڕەنگێزە بەبێ‌ وەڵام تێبپەڕێت”.

بە وتەی خامنەیی، “گومانی تێدانییە، تاران بەردەوام دەبێت لەسەر سنورداركردنی بەڵێنەكانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دەریاوانی شاهانەی بەریتانیا، دەستی گرت بەسەر نەوتهەڵگرێكی ئێرانی، كە گومانی لێكردووە سزاكانی ئەوروپای پێشێلكردووە لەڕووی گواستنەوەی نەوت بۆ سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە هاریكارەكانی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری توند دەداتە ئەو وڵاتانەی هاوكاری ئەمریكا دەكەن.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە كەناڵی (BBC) ڕاگەیاند، ئەمریكا مێزی دانوستانی بەجێهێشت، ئێرانیش جارێكی دیكە ناچێتە دانوستانێكی نوێوە، ئەوان دەبێ بگەڕێنەوە بۆ دانوستان، ئێمە جارێكی دیكە دانوستان ناكەین.

سەبارەت بە بەشداری سەربازی هەریەك لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و چەند وڵاتێكی دیكە دژ بە ئێران وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، هەر وڵاتێك لە دژی ئێران پشتیوانی ئەمریكا بكات، ڕووبەڕووی كاردانەوەی توندی ئێران دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان: 2020 ئێس 400 تەواو دەبێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا، ڕایگەیاند “لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییماندا، دەبینە یەكێك لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەكرێین”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە ڕایگەیاند “دەستمان بە كڕینی S-400 كردووە. وتیان ‘ناتوانن بیكڕن’، ئەمڕۆ فڕۆكەی ھەشتەمیش ھات. ئینشائەڵڵا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا خاڵی كۆتایی دادەنێین”.

ڕاشیگەیاند “لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەكێك لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەكرێین”.

دەشڵێت “ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ ڕووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان