ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە وێنە.. دوكەڵە مەترسییدارەكەی سلێمانی تائێستا كۆنتڕۆڵنەكراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ماوەی  نزیكەی 48 كاتژمێرە ئاگر لە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لە ناوچەی تانجەرۆ لە باشوری سلێمانی بەربووە و بەهۆیەوە دوكەڵێكی مەترسییدار لە نێو سلێمانییدا بڵاوبووەتەوە.

پەڕەی فەڕمی شارەوانی سلێمانی لە فەیسبوك بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی سەردانی شوێنەكەی كردووە، بەڵام تائێستا ئاگر و دووكەڵەكە كۆنترۆڵنەكراوە.

ماوەی نزیكەی دوو ڕۆژە دووكەڵێكی مەترسییدار بەهۆی ئەو ئاگرەوە لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە و شارەزانی پزیشكیش هۆشداریان بڵاوكردووەتەوە، لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەترسییدار بەهۆی دووكەڵی ئاگرەكەوە.

کوردستان

داوا بەهاناوەچوونی بەپەلەی بریندارانی ڕۆژئاوا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سوپای توركیا بە بەردەوامی سەرێكانی بۆردومان دەكات و بەهۆی نەبوونی خزمەتگواری تەندروستیش ژیانی هەزاران بریندار لە مەترسیدایە.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە، مانگی سووری كورد بە هۆی هێرشەكانی سوپای توركیا ناتوانێت دەستوەردان لە دۆخەكەدا بكات و ئاشكرایكرد، بە هەزاران هاوڵاتی سڤیل لە سەرێكانی و دەوروبەری لە دۆخێكی مەترسیداردان و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كۆمەك بۆ برینداران كۆ بكەنەوە.

لای خۆشییانەوە ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم و كۆمیتەی تەندروستی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان داوای هاوكاری بەپەلەیان بۆ برینداران كرد.

ئاڵدار خەلیل ئاشكراشیكرد، سوپای توركیا لە سەرێكانی ژیانی هەزاران كەسی مەدەنیان خستووەتە مەترسیەوە و داوای لە هێزە پەیوەندیدارەكان كرد بە زووترین كات دەستوەردان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەتۆمەتی دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، دوو كەس دەستگیر كران

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ٢ هاووڵاتی دەستگیر دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلسی دارستانی تانجەرۆ بە مەبەستی پشكنین و نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕەوی و نایاسایی لە سنوری تانجەرۆ توانیان ٢ هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، ئەمەش ببووە هۆی بڵاوبوونەوەی دوكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیان بەخش بۆ ناوچەكە.

ئاشكراشیدەكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: ئامانج بابانی، هاوسەر و منداڵەكەی و پاشان خۆی كوشتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی كە تێیدا دوو ڕۆژنامەنوس كە هاوسەری یەكتربوون و منداڵەكەیان كوژران، خۆكوژی بووە و لەلایەن ئامانج بابانەوە كراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لە دەرەوە تەقە نەكراوە، بەڵكو ئامانج بابانی تەقەی لە هاوسەر و منداڵەكەی كردووە و پاشان فیشەكێكی ناوە بە سەری خۆیەوە، وەك ئەو دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا، 20/10/2019 دواهەمین دانیشتنی دادگای نێوان ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بووە و پێشتر كێشەی ئەو دوو هاوسەرە لە دادگا بووە و چەند دانیشتێكیان لە دادگا هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان